لە ئاست ڕاستیدا، لە داس خوارترە
داس: ئاسنێکی کەوانەییە دەسکێکی داری پێوەیە و دروێنەی گژوگیا و گەنم و جۆی پێ دەکرێت، ئه و کەوانەییە، خواری بەداس بەخشیووە، شێوەی پشت و ملی حوشتر، ناڕێک و خوار و خێچە، پێچەوانەی ئه و ئیدیۆمەش وتراوە: وەک پشتی تفەنگ ڕاستە، خواری داس کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی بە پێچ و پەنا و به فرت و فێڵ و فێڵباز و ساختەچی و کلاوچی و بێ پەیمان و بێ بەڵێن و خاوەن سەرێک و هەزار سەودا بەتەوسەوە دەوترێت: لە ئاست ڕاستیدا لە داس خوارترە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 788
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!