بۆ دوو کوڕەکەی مام جەلال..
#توانا ئەمین#
ئەم پیاوە ئیختیارە سەروڕیش چەرمووانەی ناو وێنەکە هەر یەکەیان 40 ساڵ خزمەتی ئەم وڵاتەیان کردووە، کە ئێستا بەڕوبەحر و خێروبێری بۆ ئێوەیە، ئەم مامە بەڕێزە دەست قڵیشاوانە ئەمڕۆ لە گەرمای سەرو 40 پلەی #سلێمانی#دا ئاوها مووچەی خانەنشینییەکەیان بۆ جەژن وەردەگرن (کە وەریشیان نەگرت)!
ئەملاولا و خۆدزینەوەی ناوێت، من لەو نووسەرانە نیم سەفسەتە بکەم و سەرکزبم، ئەوەی حکومی سلێمانی دەکات ئێوە دوو کوڕەکەی مام جەلالن، کە هیچتان لە ژیانتاندا گەرمای سەرو 40تان نەبینیووە مەگەر لەسەر دەریا!
خەڵکی سلێمانی حەقێتی بپرسێ بۆ لە #هەولێر# و #دهۆک# ئەم سوکایەتییە بە خانەنشینان ناکرێت و لە سلێمانی دەکرێت؟!
بەم گەرمای چلەی هاوینە سێ ڕۆژە لە پێنجی بەیانییەوە باوکم دەچێت لە ڕاکەڕاک و هۆسەی سەرەدا چکە خانەنشینییەکەی وەربگرێت ئێوارە دێتەوە و وەری نەگرتووە!!
ئەم کەرامەت شکاندنەی خەڵک تاکەی..؟ ئێوە عەیب ناکەن..؟ لەوە گەورەتر دەبن..؟!
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,202
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!