הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,301
תמונות 105,002
ספרים 19,456
קבצים הקשורים 97,734
Video 1,402
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
لەشفرۆشی کۆنترین پیشە لەمێژوودا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەشفرۆشی کۆنترین پیشە لەمێژوودا

لەشفرۆشی کۆنترین پیشە لەمێژوودا
لەشفرۆشی کۆنترین پیشە لەمێژوودا
نوسەر: #شوان ئەحمەد#

(کامتان بێگوناهە، بایەکەم بەردی تێبگرێت)
-حەزرەتی مەسیح -
ئەم نوسینە بەر لەهەر شتێ، بەخاتری هەموو ئەو کچ و ژنانەیە کەدەستکورتی و هەژاری و قۆرتی زەمانە، ناچار بەپیشەیەکیان دەکات کە خۆیان خوازیاری نین و ئاواتی بۆ ناخوازن.

-1-
تەمەنم نزیکەی دەساڵانێک دەبوو. بەسەردان چووبوین بۆماڵی خزمێکمان. لەپڕ لەدەرەوە غەڵبەغەڵب و بێنەوبەردە پەیدابوو. هەموو بەپرتاو بۆی دەرچوین، تابزانین چ باسە. هێندەی نەبرد ئەو کۆڵانە بەرتەسکە، پڕ بوو لەخەڵک و خوا.
لەو سەروبەندەدا، ژنێکی عەبا بەسەری سەرتاپا ڕەش دەرکەوت. دوو پۆلیس پێش خۆیان دابوو. لەپیاوێکی کەتەی چوارشانەیان دەپاراست کەدوای کەوتبوو. هەڕەشەی لێدەکردو جنێوی پێدەدا. کێردێکیشی بەدەستەوەبوو.
هەرچۆنێک بوو ژنەیان بەپاڵ خستە پشتی ئەو ئۆتۆمۆبێلەی، لەو سەری گەڕەکدا وەستابوو. ئەو ناوە پڕبوو بوو لەهاتوهاوار و فیکە کێشان و هەلهەلە لێدانی ئەو خەڵکەی لەوێدا کۆبووبوونەوە، لەگەڵ دانیشتوانی ماڵەکانی ئەو چواردەورەدا.
ئەوکات دایکم زۆر هەوڵیدا (کەنازانم بۆچی)، تامن هیچ حاڵی نەبم و نەیدەهێشت گوێبیستی قسەو باسی ئەو ئێوارەیەی گەورەکان بم. بەڵام هەرچۆنێک بێت تێگەیشتم، ئەو ژنە لەماڵی براکەی ڕایکردووەو چووە بۆماڵی خۆشەویستەکەی.
کەدەچێتە ئەوێ یەکێک لەماڵە درواسێکان، هەواڵ بەبراکەی دەدات و براش بەقەسدی کوشتنی هەڵدەکوتێتە سەری. ناچار ئەو ماڵەی کچەکەی لێدەبێت، پۆلیس ئاگاداردەکەنەوە. ئەوانیش دێن و دەیبەن بۆ بنکەو پاشان، دەینێرنە ماڵی موختاری گەڕەک. ڕەنگە دواجار ئەو کچە ژیانی لەسەردەستی براکەی و ئەو کێردە تیژە کۆتایی هاتبێت کە تائێستاش، لەبەرچاوم لاناچێت و لەیادەوەریمدا ناسڕێتەوە.
بیرمە هەرچەندە ئەوکاتە منداڵیش بووم، بەڵام شەوەکەی خەو لەچاوم نەکەوت. شەوێک بوو پڕبوو لەمۆتەکە و غایلەی خراپ. لەژێر لێفەکەوە بەبێدەنگی دەگریام. دەگریام و نەشم دەویست، کەس پێم بزانێت. دیمەنی ئەو ژنە عەبا بەسەرەی بەرەو نادیار دەبرا، لەیەککاتدا تۆقێنەر و تاقەت پڕوکێنەربوو. هەستم بەرامبەری تێکەڵیەک بوو لەڕق و بەزەیی، لەخەمخۆری و بەنەفرەت کردن.
کاتێک بووم بەپارێزەرەو کێشە و دۆسێی کەسانی لەشفرۆش و داوێن پیس و سۆزانی دەهاتە لام، ڕێک و ڕاست وێنەی ژنەی عەبا بەسەری ئەو ڕۆژە، لەیادەوەریمدا قوت دەبووەوە.
ئەوکات نا کەمناڵ بووم، وەلێ ئەوکاتەی دۆسێی لەشفرۆشان لەسەرمێزی ئۆفێسەکەم کەڵەکەبوون، زانیم زۆربەی زۆری ئەوانە قوربانین. قوربانی نەزانی و نەبونی و کورت بینی. ئەوانە قوربانی باوک و برا و مێرد و تەنانەت خۆشەویستەکانیشیان بوون.
قوربانی کۆمەڵگەن، ئەو کۆمەڵگەیەی لەسەر هەندێ هەڵە، سەختگیرە و لەپای هەندێ هەڵەی ناقۆڵاتردا لێبوردە و سنگفراوانە. بەئاشکرا تەرێز لەهەندێ کاری نابەجێ دەکات و بەپەنهانی و ژێر بەژێریش ئەنجامیان دەدات.
ئەمە پێشەکی کتێبەکەی نوسەر و پارێزەر و ڕۆژنامەنوسی عێراقی خاتوو (سەلام خەیات)ە بەناوی (لەشفرۆشی بەدرێژایی مێژوو) و دەیەوێت ئەوەبکاتە دەروازەیەک، بۆ قسەکردن لەبابەتێکی بڤەو ڕێگە پێنەدراو. بابەتێک هەمووان بەڕواڵەت تەرێزی لێدەکەن و بێزی لێدەکەنەوە، کەچی بەنهێنی و لەژێرەوەش قسەی لەبارەوە دەکەن و حەسرەتکێشن بۆی.
ئەم کتێبە یەکێکە لەو سەرچاوە کەم و دەگمەنانەی، خۆی لەقەرەی بابەتێکی یاساغ و نەخوازراو دەدات. بابەتی لەشفرۆشان، بابەتی کۆنترین پیشە لەمێژوی مرۆڤایەتیدا.

- 2-
لەشفرۆشان کێن؟ بۆچی ئەو کارە دەکەن؟ ئەوەی دەیکەن هەڵبژاردنێکی ئاگایانەو لەقەناعەتەوەیە، یاخود کارێکی غەفڵەت زەدانەیەو ناچاری پێیان دەکات؟
لەشفرۆش ئەتکی جەستە و کبریائی خۆی دەکات، یان جەستەی دەگەشێنێتەوەو غەریزەی تائەوپەڕی تێر دەکات؟ بەکورتیەکەی لەشفرۆشی کامەیانە، بەدبەختیە یان مومارەسەکردنی ئازادییە؟ بێ حورمەتیکردنە بەنۆرم و بەهاکانی کۆمەڵگە، یاخود گوێگرتنە لەغەریزەکانی خۆی و جڵەو شلکردنە بۆ حەز و ئارەزووە ئیرۆتیکیەکان. تۆڵەکردنەوەیە لەخود یان لەبەرامبەر؟ چێژ بینینە یاخود بزنس؟
نەسکی یەکەمی ئەم کتێبە، تەرخانە بۆ هۆکار و پاڵنەرەکانی لەشفرۆشی و هەرلەوێدا پێناسەکردنێکی کورتی لەشفرۆشی تێدایە، دەڵێت: (لەشفرۆش ئەو ژنە یاخود ئەو پیاوەیە کە بەرامبەر بڕێک پارە، چێژی سێکسی دەبەخشێتە - یان دەفرۆشێتە -، چەندین کەس و جەستەی دەکاتە کاڵایەک بۆ پارە پەیداکردن).
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئەو کچ و ژنانەی ئەوە دەکەنە پیشەو لەڕێی هەڕاج کردنی لەشولاریانەوە پارە پەیدا دەکەن، لەکچ و ژنانی تر جوانترن یان ژیرتر و زۆرزانترن؟ یان ئەوانە پێداویستی بایۆلۆژیان بۆ سێکسکردن و ڕاموسان خۆ خاڵیکردنەوە، لەوانی دیکە زیاترە؟ یاخود پێداویستی زیاتریان بە پارەوپول هەیە؟
یان تۆبڵێی ئەوانەی لەشفرۆشی دەکەنە پیشە، هۆکارەکەی ئەوەبێت کەسانێکی تەمبەڵ و ئیش نەکەربن و بیانەوێت بەپیشەیەک نان پەیدابکەن و ژیان بگوزەرێنن کە نەتەقەللای فیکری دەوێت و نەپێویست بەشانوباڵ کوتین دەکات و نە سەرمایەیەکی گەورەشی گەرەکە؟
سەرەتاو بەپشت بەستن بەتیۆرە و تیۆریزەی زۆرێک لەدەرونناسان، دەبێت بڵێین هەرچەندە ئەنگێزەی سێکسی، جڵەوی بڕێک لەڕەفتار و هەڵسوکەوتی مرۆڤ دەکات و (زیگمۆند فرۆید)یش وەک درێژە پێدەری ئەنگێزەی ژیان سەیری دەکات، وەلێ لەگەڵ ئەوەشدا ئەو غەریزەیەو پرۆسەی جوتبوون و خۆ تێهەڵسوین و سێکسکردن لای زۆرێکی زۆر لەسۆزانیەکان، دوچاری خامۆشی و متبوونێکی قوڵ دەبێت و زۆربەیان ناتوانن چێژی لێوەربگرن.
لەشفرۆشی سەرەڕای پەیوەستبونی بەسێکس و مومارەسەی جوتبوونەوە، وەلێ هیچ چێژێکی جەستەیی بۆ خانمانی لەشفرۆش تێدانییەو مەبەست لەئەنجامدانی شتێکی دیکەیە (پارە پەیداکردن). پوڵ لەبەرامبەر سێکسدا، ئەوە ئامانج و مەبەستەکەیە.
بەئامانج گرتنی سێکس بۆ پارە لای سۆزانییەکان، ئەو هاوکێشە باوە هەڵدەوەشێنێتەوە کەسێکسکردن، بۆ حەزی ڕۆحی یان چێژی جەستەیی یاخود بۆ ئەنجامدانی پێداویستیەکی بایۆلۆژی بێت، یان بۆ منداڵ خستنەوە بێت، بۆ خاتری پاراستنی ڕەگەزی مرۆڤایەتی (بەتێگەیشتنە کۆمەڵایەتیەکەی).
نەخێر سێکس لای لەشفرۆشان، تەنها بۆخاتری پارەیە. ئەوەش سێکسکردن دەکات بەپیشەو لەشفرۆشیش وەک هەر کاسبی و بازرگانیەکی دیکە، دەمەو ئێوارە بێت یان دەمەو بەیانی، سەیری جزدان و جانتای پارەکانی دەکات و هیچی تر.
لێرەوەیە پەیوەست بونی ویژدانی و ڕۆحی لەشفرۆشان بەمشتەرییەک لەمشتەریەکانیانەوە، یان هەر نییە یاخود گەر هەشبێت دەگمەنە. پەیوەست بونی ڕۆحی و بیرکردنەوەی تەندروست لەیەکێک کە سەبوریت بدات، لەدۆخێکی ئارام و پڕ سوکنایدا دروست دەبێت، نەک لەفەزایەکی پڕ لەدڵەڕاوکەدا، یاخود لەشوێنێکدا کە لەشفرۆش هەوڵدەدات لەکەمترین ماوەدا، لەگەڵ زۆرترین کەسدا تگەوبەرانی بکات، بۆخاتری بەدەست هێنانی زۆرترین بڕی پارە.
دەرونشیکاران جیاوازی لەنێوان دوو جۆر لەجەستەدا دەکەن: (جەستەی تەندروست و جەستەی سۆزانی). جەستەی تەندروست بۆ خاوەنەکەی دەبێتە چاوگی ئارەزووی جنسی و دەسوێژێک بۆ تێربوون و گەیشتن بەئۆرگازم. وەلێ جەستەی سۆزانی بۆ خۆی نییە، بەڵکو جەستەیەکە بۆ ئەوی دی و بۆ تێرکردنی حەز و ئارەزووە نەخۆشەکانی کابرای سێکس کڕ.
لێرەوە لەشفرۆش جەستە جەستەی خۆی نییە، بەڵکو بارمتەی حەز و چڵێسیەکانی کڕیارەو پابەندە بەئارەزووەکانی ئەوەوە. هەر بۆیە جەستەی لەشفرۆش، جەستەیەکە بێگیان و ساردوسڕ و مردوو. لەکاتی سێکسکردن و دەست پێداهێنان و لستنەوەیدا، نەک هەر ناگەشێتەوەو موچرکەی پێدا نایەت، بەڵکو زیاتر جەستەیەکی ڕەق و تەق و شەڕانگێز و سادی دەردەکەوێت.
زۆرن ئەوانەی لەقەحبەخانەکان و ماڵوحاڵی لەشفرۆشاندا، بەنیازی باوەشی گەرم و سۆز و میهرەبانی چون، بەڵام دواجار بەر جنێو و زلە و تف و پاشە لەقەی لەشفرۆشان کەوتن و گەردن کەچ و ڕۆح بریندار هاتونەتە دەرێ .
لێرەدا پێویست بەوەدەکات ئێستێک بکەین و ئەو پرسیارە بوروژێنین کە داخۆ پاڵنەری سەرەکی و تاقانە بۆ لەشفرۆشی، هەر پارە و مادەیە و هیچی تر؟
ئێمە گەر پاڵنەری مادیمان وەک تاقە سەرچاوە سەیرکرد، ئەوا دەبێت حوکمێکی بێویژدانانە بدەین و بڵێین (هەرچی ژن و کچی دەسکورت و نەدارە لەشفرۆشن) کەهەرگیز وانییە، یان بڵێین (هەرچی لەشفرۆش بێت، دەوڵەمەند و پارەدارە) کەئەویش ڕاست نییە.
دەی گەر بشڵێین هۆکاری سەرەکی شەبەق و پێداویستی سێکسیە، کەواتە دەبێت (هەموو کچانی شونەکردو سۆزانی بن)، کەوانیە. یان دەڵێن لەشفرۆشی پەیوەندی بە نەخوێندەواری و نزمی ئاستی ڕۆشنبیری و نەفامیەوە هەیە کەئەوەش ڕاست نییە، چونکە وەک خاتوو سەلام خەیات دەڵێت (یەک دنیا لەشفرۆش هەن، ئەوەندە ڕۆشنبیر و خوێندەوار و ژیرن، کەس نایان بەزێنێت).
ئەمانە دەریدەخەن کە لەشفرۆشی تاکە پاڵنەرێکی نییەو زیاد لەهۆکارێک بەشدارن تێیدا، وەک (هۆکاری ئایینی، هۆکاری ئابوری، هۆکاری دەرونی، هۆکاری فسیۆلۆژی و... هتد).
لەڕاستیدا ئەوەی ئاشی لەشفرۆشی دەگێڕێت ژنان نین، پیاوانن. پیاوە نەخۆش و پڕ لەگرێ و چەپێنراوەکانن. داینامۆی لەشفرۆشی کیسە پارەی بەرباخەڵی ئەو پیاوانەیە کە حەزدەکەن لەماڵی خۆیاندا، سەردار و سەروەر بن و لەتیاترۆخانەو خانە و لانەی لەشفرۆشانیشدا، خۆڕی و تۆڕی بچنەوە سەر پلێتە ئەسڵیەکەی خۆیان.
لێرەدا سەرنجی خوێنەر بۆ لای ڕۆماننوسی گەورەی میسری و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی ساڵی 1989، نەجیب مەحفوز ڕادەکێشم لەسێینەکەیدا (بین القصرین، قصر الشوق، السکریة). لەوێدا ئەحمەد عەبدولجەواد کەل ەزنجیرە تەلەفزیۆنیەکەیدا مەحمود مورسی ڕۆڵی دەبینێ ، لەماڵەوەو لەئاست هاوسەرەکەی (کەهودا سوڵتان ڕۆڵی دەگێرێ ) و منداڵەکانیدا، چەند بەویقار و سەختگیر و ترسناک و بەشەرەفە، کەچی کە شەوانە لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەچنە ماڵی لەشفرۆشان (لەزنجیرە تەلەفزیۆنیەکەدا شویکار و مەعالی زاید ڕۆڵی لەشفرۆشەکان دەبینن)، دەبێت بەچ جاکەش و موونەرم و سوکوسەلمێک.
ئەوەی تەمەنی لەشفرۆشی لەبەربەیانی مێژووەوە (واتە لە زەمانی هەپە هەپەکەوە) درێژکردۆتەوە تائەمڕۆ، پیاوانی تەرەس و شەرواڵ پیسن، بەخۆیان و کیسەی پڕی بەرباخەڵیانەوە. خاتوو سەلام خەیات دەڵێت، لەشفرۆشێک ئاوای دەوت: (تۆبە دەکەم، بەخودای گەورە تۆبە دەکەم. بەڵام دەبا پیاوانیش بەرلەمن تۆبە بکەن و ئیتر لەدەرگام نەدەن).
بەڕاست پیاوان بۆ تۆبە ناکەن، چی وادەکات پیر و گەنج، ژندار و بێ ژن (زگورتی و لۆزەنگەر)، ڕێی ماڵە سۆزانیەکان بگرنە بەرو بەسەر دەست و پێی لەشفرۆشاندا بکەون؟
سەیر ئەوەیە زۆرێک لەو پیاوانەی موشتەری بەردەوامی قەحبەخانە و ماڵی لەشفرۆشانن، ئەوانەن کەژن و منداڵیان هەیەو هاوسەرگیریان کردووە.
ئەوە بۆ توێژەرانی دەرونی و دەرونناسی، جێ سەرنج و شوێن پرسیار بووە.. پرسیاری ئەوەی بۆچی دەبێت پیاوێک کەخاوەنی ژن و منداڵ بێت، بەناو جێگایی هاوسەرەکەی ڕازی نەبێت و ئارەزووەکانی لەباوەشی سۆزانیەکدا تێر بکات؟
ئەم جێگۆڕکێ کردنەی پیاوان لەسێکسکردندا و پشتهەڵکردن لەهاوسەرەکانیان و ڕوکردنە سۆزانیەکان، هەندێک خەتاکەی دەخەنە ملی ژنان خۆیانەوە. بەوەی هەموو وەختی خۆیان، دەدەن بەماڵ و منداڵ و مێردەکانیان وەلاوە دەنێن. یان لەکاتی ئاوسبون و منداڵ بوون و عادەبونی مانگانەدا، لەسێکسکردن و جوتبوون دەچنەوە. یاخود ئەو بێزاری و بێتاقەتیەی توشی ژنان دێت دوای ساڵی یەکەم لەهاوسەرگیری، وایان لێدەکات تەرێز لەسێکس و جوتبوون بکەن، لەگەڵ پیاوەکانیاندا.
پاڵنەرێکی دیکە کە پیاوان والێدەکات ناوجێگەیی هاوسەرەکانیان جێبێڵن و باوەشی سۆزانیەکان هەڵبژێرن، پەیوەندی بەوەوە هەیە ژنی خۆرهەڵاتی بەهۆی پەروەردەی خێزانیەوە، ترسی هەیە لەگەڵ خۆشەویست و دەزگیران و مێردەکەیدا، هەستوسۆزی ڕاستەقینەی خۆی بەیان کات و وەک ئەو بجوڵێتەوە.
ئەوەش وادەکات پیاوان نەتوانن، لەچوارچێوەی خێزان و پەیوەندی ژن و مێردایەتیدا، سێکسێکی (پڕاوپڕ) لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا ئەنجام بدەن، بەبیانوی ئەوەی ئەوانە بەڕێز و خانەدانن و مادامەکی بەو شێوەیەشن، کابرا ئەو پەرۆشی و جۆش و خرۆشەی نابێت بۆ پەڕین.
وەلێ کاتێک ئامبازی لەشفرۆشێک دەبێت، جڵەو بۆ حەز و ئارەزووەکانی شل دەکات و پیاوەتی و نێرایەتی خۆی، تائەوپەڕی دەگەیەنێت. ئاخر ئەو لەگەڵ کەسێکی بێحورمەت و ڕەوشت نزمدا سێکس دەکات، ئیدی شەرم لەچی بکات و ترسی لەچی هەبێت؟
ئەو ڕێزو حورمەتەی پیاو لە لەشفرۆشانی دەسەنێتەوەو دەیکات بەبەری هاوسەرەکەیدا، ماڵوێرانیەکە هەم بۆ ژنە و هەم بۆ خۆشی، لەبەرئەوەی هیچیان لەڕووی سێکسیەوە تێرنابن و چێژ لەیەکتری نابینن.
پیاوی خۆرهەڵاتی بۆیە واڕەفتار دەکات، تاژنەکەی پاک و بێگەرد بێت و ژنەش بۆیە واخۆی نیشان دەدات، تاوەک فریشتە دەربکەوێت لەکاتێکدا ئەو مرۆڤەو فریشتە نییە.
دیاردەی لەشفرۆشی، شەڕێکی بێئامانی لەنێوان ژناندا دروستکردووە. سۆزانیەکان بەسوک سەیری ژنانی مێرددار دەکەن، چونکە ناتوانن وەک پێویست مێردەکانیان تێر بکەن و ئەو چێژەیان تەنها لای ئەوان دەسگیر دەبێت. ژنانی مێرداریش زۆر شەڕانگێزانە سەیری خانمانی لەشفرۆش دەکەن، چونکە پێیان وایە پیاو خۆرن و هەر بۆیان هەڵکەوێت مێردەکانیان لێدەفڕێنن. کچە ئۆغر و سەلارە شونەکردووەکانیش، داخ لەدڵن لەسۆزانیەکان و دەترسن، ئەو کوڕانە فریوبدەن کە ئەوان چاوەڕوانی ئەوەن، لەداهاتوودا مێردیان پێبکەن.
سەیر لەوەدایە سۆزانی کە بەپێوەدانگی کۆمەڵگە کارێکی بەدڕەوشت و قێزەون دەکات، پیاوانی بەشەرەف و بەویقار و خاوەن پلەوپایە، ئامادەن سەرجێگایان لەگەڵ بەشکەن و ڕایان موسن و لەگەڵیاندا بخەون.
کۆمەڵگە بەو ژنانە دەڵێت بێڕەوشت و بێئابڕو و قەحبە و سەڵیتە، بۆشی دەست بدات شاربەدەریان دەکات و سەریان دەتاشێت و بەویژدانێکی ئاسودەوە تیرۆریان دەکات. کەچی لەبەرامبەردا هیچ ناوێکی خراپ ناداتە پاڵ پیاوەکان (وەک بکەر و کارەکتەرێکی سەرەکی)، پرۆسەی بەدڕەوشتی سێکس فرۆشی و سێکس کڕین و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن.
ئەم کتێبە زۆرێک لەو بڕگەو بابەتانەی تێدایە کە دنیای لەشفرۆشیمان بەبێ ڕوتوش نیشان دەدات، هەر لەمێژووی لەشفرۆشیەوە تا لەشفرۆش لەسەردەمی مۆدێرن و لەمێژوی ئایینە جیاجیاکان و ماڵ و شوێنی لەشفرۆشی و یاسا و سزاکانی، لەگەڵ دەردو نەخۆشی و چارەسەرکردنی. هەروەها بەسەرکردنەوەی لەشفرۆشی لەئەدەبیاتی جیهانی و بەناوبانگترین لەشفرۆشان لەمێژوداو دوجاریش داهاتووی پیشەی لەشفرۆشی لەسەر ئەم ئەستێرەیە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 614
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی روناکبیری گەلاوێژ
פריטים המקושרים: 2
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 08-07-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) ב- 08-07-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) על: 08-07-2022
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 614
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.192 KB 08-07-2022 زریان عەلیز.ع.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,301
תמונות 105,002
ספרים 19,456
קבצים הקשורים 97,734
Video 1,402
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.375 2!