ناو: محەمەد
نازناو: مەلا محەمەدی ڕەبیعی
ناوی باوک: عەبدولحەکیم
لەدایکبوون: #1932#
رۆژی شەهیدبوون: #12-09-1996#
شوێنی لەدایکبوون: #دراسپ# ی شارۆچکەی #دیواندەرە#
شوێنی شەهیدبوون: شاری #کرماشان#
$ژیاننامە$
محەمەد ڕەبیعی ناوسراو بە مامۆستا ڕەبیعی، مامۆستای ئایینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامیعی شافیعی کرماشان، نووسەر، شاعیر، کەسایییەتی سیاسی، وێژەری و موناجاتبێژ ڕادیۆ کرماشان و ڕادیۆی کوردیی تاران، کەسایییەتی کوردی ئێرانیە.
محەممەد ڕەبیعی ساڵی 1932 لەگوندێکی ناوچەی دیواندەرە لەدایکبوو و خوێندنی مەلایەتی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەواوکرد. لە ساڵی 1345ی هەتاوی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی قورعان لە پاکستان بەشداری کرد، دوای عەبدولباست عەبدوسسەمەد، قاڕیی بەناوبانگی خەڵکی میسر پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.
رەبیعی پێش شۆڕشی ئێران بەرنامەیەکی ئایینی لە ڕادیۆ کرماشان بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرد. ڕەبیعی خاوەنی 33 کتێبە لە بوارە جیاوازەکان بە زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی. دوای شۆڕش و لە ساڵی 1357ی هەتاوی بووە پێشنوێژی سوننییەکانی شاری کرماشان.
$کۆچی دوایی$
ئێوارەی ڕۆژی 12ی سەرماوەزی ساڵی 1375ی هەتاوی پەیکەری بێ گیانی لەسەر شەقامێکی شاری کرماشان دۆزرایەوە. پزیشکی دادوەری پارێزگای کرماشان دوای دۆزرانەوەی تەرمی محەممەد ڕەبیعی، هۆکاری مردنەکەی بە جەڵتەی دڵ لە قەڵەمدا، بەڵام لایەنگران و خەڵکی کرماشان و شارەکانی دیکەی کوردستان ئەوەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند مامۆستا ڕەبیعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراوە و دواتریش کوژراوە.[2][1]