نووسەر و دەرونناسی و کۆمەڵناسی
#زانا ڕەزاق#
یەکێک لە هەرە کێشە گەورەکانی نووسەران و ڕۆشبنیرانی ئێمە نە لە نووسینەکانیان و نە بۆ بنەما دانان بۆ نووسەری تر و میدیا و هەموو بوارەکانی تری کۆمەلگا ئەو دوو زانستەیان نەک دانەناوە هەر بیریشیان لێنەکردۆتەوە
ئەگەر سەیری نووسینەکانی ئەو ڕۆشنبیر و نووسەران و هەموو بوارەکانی تر بکەین ئەتوانین بلێین بۆچوون و قسەی وای تێدایە و دەیلێن لە جیاتی سود بگەیەنێت زیانی هەبووە ئەوانە لە جیاتی سود بە مرۆڤەکانی کۆمەلگا بگەیەنن زیان بە خەلکی کۆمەلگا دەگەیەنن تاک تێکدەشێنن کۆمەلگاش وێران دەکەن هەر وەکو ئێستا دەبینین
هەر بۆ نموونە نووسەرمان هەیە خەلک بە بێ ئەقل و نەزان دەزانێت.
ئەم ڕستەیە جگە لەوەی خەلکەکە لە خۆی هاندەدات و ڕقێک لە ناخی ئەو کەسە دەچێنێت واشی لێدەکات کە وەک تێکشاوێکی لێبێت
یان خەلکی ترمان هەیە لە نێو کۆڕ دا کەسێک بانگدەکات لە پێش چاوی خەلک قسەی لەگەل دەکات دواتر بۆ ئەوەی دەرکەوێت خۆی کەسێکی گرنگ و زیرەکە چەندجارێک هەمان پرسیاری لێدەکاتەوە کە سەرەتا زانیویەتی کەسەکە هەلەیە بەلام ئەو هەر لێی دەرپرسێت تا لە کۆتایی قسەکانی دەلێ حەیف حەیف نەزانی ئەو شتە ئاوایە ئەمە یەکێکی تر بوو لە نموونەکان.
یانی هەندێکی تر هەن لە کۆڕ و شوێنی تر کە وتوویانە ئەو کەسە یان بە شێوەی گشتی باسیان کردووە کە نموونەیەک دەهێننەوە لەناو ناوەڕۆکی قسەکانیان کەسێک دەشکێنرێتەوە گوایە قسە لەسەر هەموو شت دەکا.
ئەم ڕستە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان دروست دەکات وا دەکات ئەگەر شتی باش و توانای باشیشی هەبێ ئەو لەبەر ئەو قسانە کە کاریگەری لەسەر داناوە نەوێرێت لەترسی شتی وا قسە بکات
نموونەیەکی تر لەو ڕستانە ئەویش زۆر جار نووسەران و خەلکی تر لە دژی یەکتر بەکاری دەهێنن کە یەکتری بە نەخوێندەواری تۆمەتبار دەکەن ئەگەر ئەوە لەڕووی دەروونیەوە کار لەسەر ئەواندا بکات ئەوا ئەمە بۆ خەلکی تر وێرانتری دەکا
نموونەیەکی تر ئەویش لەسەر کۆمەلێک پەیجی تۆڕەکۆمەلایەتیەکانە ئەویش کاتێک کەسێکی سیاسی قسەیەک دەکات و ئەو پەیجانە قسەکە لەگەل وێنەکەیەکی وا دادەنێن کە خەلکی ئێمە پێش خوێندنەوەی لەڕووی دەروونیەوە وا ئامادەی بکەن کە قسە بەو کەسە بلێن جا ئەمەش لەسەر کەسەکە وەستاوە کە دوای ئەمە قسەی تر دەکات یان ناوێرێت لەبەر شتی وا
ئەم نموونەیەی کۆتایی کاری وەزارەتی ڕۆشنبیرییە کە ڕێگە لەوە بگرێت چونکە بە ئەنقەست وێنەیەکی وا دادەنێن کەسەکە وێران بکەن ئەمە نەک تەنیا بۆ سیاسیەکان بەلکو بۆ زۆرێک بوارەکان و بۆ کەسەکانی ڕێکخراوەکانی ژنانیش دانراوە تەنیا ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە خەلک قسە بەوانە بلێت
لەکۆتاییدا
ئیدی بێگومان نموونەی وا لە نێو قسەکانی ئەم کۆمەلگایە دا هەیە تەنانەت لەناو دەروونناسەکان و کۆمەلناسەکانیش ئەمە هۆکاری ئەوەیە کۆمەلگای ئێمە و کۆمەلگاکانی ڕۆژهەلاتی گرنگی زۆریان بە بابەتە زانستە مرۆییەکان نەداوە لەو ڕووە کتێبەکانی دەروونناسی و هی تر هی فەیلەسوف و بیرمەندانی وولاتانی ترن بۆیە و دەبوایە ئێمە خۆمان خاوەن زانستەکە باین تاکێکی زۆریشمان لەسەر ئەوە دروست کرابا چونکە پێم وایە هەموو بوارەکان پێویستیەکی زۆریان بەو زانستە هەیە بۆ ئەوەی کۆمەلگایەکی تەندروست دروست بکەین.[1]