بۆ پاراستنی درەختە بەتەمەنەکانی کوردستان، ڕێکخراوێکی ژینگەدۆستی #سویدی# بە هاوکاریی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دیاریکردنی (100 درەختی بەتەمەن) جێبەجێ دەکەن.
هەژار عەبدوڵا، ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەدۆستی سویدی، لەبارەی پڕۆژەکەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ڕێکخراوی ژینگەدۆستی سویدی بە هاوکاریی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دیاریکردنی (100 درختی بەتەمەنی کوردستان) جێبەجێ دەکەن و ئامانج لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش بەکولتوورکردنی پاراستنی ئەو درەختە بەتەمەنانەیە کە چەندین ساڵە خزمەتمان دەکەن''.
گوتیشی: ئێستا پڕۆژەکەمان لە سنووری پارێزگای #هەڵەبجە#وە دەست پێ کردووە و دواتر تەواوی کوردستان دەگرێتەوە و بەهیواین ببێتە هاندانێک بۆ تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سروشت و ژینگەی کوردستان بکەن''.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,098
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!