ناو: هەرێم
ناوی باوک: ئەسوەد
ساڵی لەدایکبوون: 1995
رۆژی کۆچی دوایی:#04-08-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #تەقتەق#
شوێنی کۆچی دوایی: تەقتەق
$ژیاننامە$
هەرێم ئەسوەد گەنجێکی خاوەن ئیمان و ڕەوشت بەرزی و مرۆڤ دۆست بووە، کارگێڕی لقی تەقتەقی ڕێکخراوی قوتابییانی کوردستان و بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەهای فەرموودە بوو لەتەقتەق، خەریکی ئامادەکاری بووە بۆ پڕۆژەی بەهای فەرموودە کە وا بڕیار بووە لە #19-08-2022# لە تەقتەق ئەنجام بدرێت، هەروەها یەکێک بووە لە بەڕێوبەرانی سۆشیاڵ میدیای م. #دلێر گەرمیانی#.
خێزانەکەی دەڵێت: سفرەم ڕاخست بێتەوە نان بخۆین، کوڕەکەم وتی: تاکو بابە نەیەتەوە نان ناخۆم.. تەلەفۆنم کرد بۆی وتی: ئەو (نامیلکەی فەرموودانە) دەگەیەنم و دێمەوە بەڵام دیار نەبوو و نەگەڕایەوە ڕۆژی 27-07-2022 لەکاتی دابەش کردن و گەیاندنی نامیلکەی فەرموودەکان بەماتۆڕسکیلەکەی دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت و لەنەخۆشخانە بەبێ هۆشی دەمێنێتەوە و شەوی 04-08-2022 بۆ هەتاهەتایە ماڵئاوایی لێکردین.
ئەوانەی ئامادەی کفنکردن و ناشتنی جەنازەکەی بوون شاهێدی ئەوە دەدەن کەوا خۆشتر لەبۆنی میسکی لێهاتووە و ڕوخسار و لێوەکانی زەردەخەنەی لەسەربووە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,072
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!