ناونیشانی پەڕتووک: بەراوردی ئەدەبی
ناوی نووسەر: #موحسین ئەحمەد عومەر#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم نامیلکەیە چەندین بابەتی ئەدەبیی لە خۆ گرتووە وەک (قوتابخانەکانی بەراوردی ئەدەبی، بەراوردی ئەدەبی و وەڕگێڕان، شێوازەکانی گواستنەوەی کاریگەری، سەفەرنامەو وێنای ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتناسی، کاریگەرییە نوێیەکان، بنیاتناسی یان ستروکتورالیزم، تیۆری وەرگرتن و خوێندنەوە بەپێی قوتابخانەی کۆنستانس، کێشەی بەراوردی ئەدەبی و کێشەی ئەدەبی گشتی و تیۆری ئەدەبی، بەراوردی ئەدەبی و ئەدەبی نەتەوایەتی، بەراوردی ئەدەبی و ئێستێتیکا، کاتیگۆری جوانیناسی).
بایەخێکی تایبەتی ئەم کتێبە لەوەدایە بۆ یەکەمجار لەنێو ئەدەبی کوردیدا چەمکی بەراوردی ئەدەبی بە شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی دەخاتەڕوو، کە پێشتر بە هەڵە پێی دەوترا ئەدەبی بەراوردکاری. ئەمەش لەڕێگەی چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ئەوروپیەوە لەم کتێبەدا سەلمێنراوە.
نوسەر لەم نامیلکەیەدا پێمان دەڵێ: لە ڕوانگەی بەرواردی ئەدەبییەوە، هەر تێکستێک دەیگری، هی سەردەمێک هی هەر کەسێک و هەر ناوەندێک بێ، لەگەڵ بەرهەمێنانی ڕاستەوخۆ هەڵکەوتێکی بەراوردکارانەی هەیە، تێکستی پاک و دوور لە کاریگەری لە ئەفسانەیەک زیاتر نییە.
هەموو تێکستێک لەناو تۆڕێک لە پەیوەندی پڕ لە ئایدیا، وێنا، مەجاز، شێوازو فەرهەنگ لە دایک دەبێ، بۆیە بەراوردی ئەدەبی دەبێتە گواستنەوەو گەڕان لە بنیات و تایپ و کاریگەری و مێژووی پەیوەندییە ئەدەبییەکان.[1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,653
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!