سەربانێکە بن بانێکە، چوار مەڕ و شوانێکە.
دەستی مرۆڤێکی ئاسایی پێنج پەنجەی هەیە، پەنجەکانی دەست لە کوردەواردا ناوی تایبەتیان هەیە، لە پەنجە بچووکەوە بیبژێرین بەم جۆرەیە: (تووتە، برای تووتە، زەرنەقوتە، دۆشاومژە، ئەسپێ کوژە) سەربانێکە بن بانێکە: مەبەست لە بەری دەست و پشتی دەستە کە بەسەربان و بن بان چووێنراوە، چوار مەڕ مەبەستی لە چوار پەنجەی دەستە، شوان: مەبەستی لە پەنجەی (ئەسپێ کوژە)یە کە وەک پاسەوانی پەنجەکانی تر باسی دەکات، وەڵام (دەست و پەنجەکان). [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 525
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!