سەری تەسکە بنی بڵاوە
کەرە کڵاوە کەرە کڵاوە
لە وڵاتی کوردەواردا، کڵاو جۆری زۆرە، پیاو و ژن لەسەری دەنێن، پیاوان لەگەڵ مشکی و شەدە و ژنانیش لەگەڵ سەروبەست، بەشی زۆری کڵاوەکان بەشی خوارەوەی پان و بڵاوە، بۆ ئەوەی بچێت بەسەردا، بەشی سەرەوەی کەمێک تەسک و باریکە، لە مەتەڵەکەدا بە سەرتەسکی بن بڵاو هاتووە، کەرە کڵاوە کەرە کڵاوە: وشەی (کەرە) جۆرێک گاڵتەیە زیاتر لەگەڵ منداڵ بەکاردێت، نیوەدێڕی دووەمی مەتەڵەکە وەڵامەکە بۆ گوێگر کە منداڵە ئاشکرا دەکات، زیاتر بۆ سەرلێشیواندن بەکارهاتووە. وەڵام (کڵاو) . [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,010
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!