بايێ شەمار بە بوارێ
بايی شەمار بە بوارێ... دەدا له پەلکی چنارێ
خەو خۆشە لەگەر نازدارێ
بایێ شەمار کزەی جەرگم... خواردنم ژەهرە دڕا بەرگم
لەپاشی یارێ جوانە مەرگم
بايێ شەمار به هاوينێ... دەيدا له ڕەندەی جۆخینێ
خە و خۆشه لەگەر ئامينێ
بايی شەمار به پايزئ شيرین دەيدا له دار گيزی:
خه و خۆشە لەگەر مامزێ
بايێ شە مار به زستانێ... شيرین دەيدا له کۆتانێ
خه و خۆشه لەگەر گوستانێ
بايێ شەمار به زستانێ... دەيدا له کێلی کیستانێ
خه و خۆشه لەگەر گوستانێ[1]