شەڕە سەگ
یەکێکە لە کلتورە دێرینەکانی گەلانی ڕۆژهەڵات و کوردستان بەتایبەتی، هەندێ سەرچاوە ئاماژە بە دێرینی و کۆنی ئه و نەریتە دەدەن لە کوردستاندا کە بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەری دەگەڕێننەوە، کە خاوەن سەگەکان، سەگەکانیان بۆ شەڕە سەگ ڕادەهێنن و چێژ لە شەڕەکە دەبینن و گره و لەسەر بردنەوە و دۆڕانی سەگەکانیان دەکەن، ئه و سەگانەی دڕ و ئازا و گوڕگ خنکێنن و دەبنە براوەی شەڕە سەگە سازکراوەکان، ناو و ناوبانگ دەردەکەن و نرخیان بەرز دەبێتەوە، ئه و شەڕە سەگانە زۆرجاران ڕێوڕەسمی تایبەتیان بۆ کراوە لە دەوروبەری ئاوایی و گوندەکان و گۆڕەپانی تایبەتی شەڕەسەگ دیاری دەکەن.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 567
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!