ڕێوی
ئاژەڵێکی گۆشتخۆری کێوییە، لە کوردەواردا بە ئاژەڵێکی فێڵباز ناسراوە، لە ناوچەی پشدەر چەند نەریتێکی لەسەر هەیە: هەر کەسێک بەڕێگەدا ڕۆیشت و ڕێوی هاتەسەرڕێگەی، دەڵێن: بەختی باشە، چ ئاواتێکی هەبێت دێتەدی، پەندێک لەسەر ئەم بابەتە هەیە، پێشینان دەڵێن: (ڕێوی بەپیریەوە هاتووە) هەروەها هەر کەسێک بۆ ژیانی خۆی فروفێڵ لە خەڵکی بکات، پێی دەڵێن: ڕێوی. دکتۆرە میللییەکانی ناوچەکە پێیان وایە، گۆشتی ڕێوی بۆ چارەسەری نەخۆشی باداری باشە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 647
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!