#بەرهەم ساڵح#، لە کێبڕکێی کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دووردەخرێتەوە
پەرلەمانتارێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# باس لە بوونی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکات، بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
وەفا محەمەد کەریم، پەرلەمانتاری پارتی لەو بارەوە دەڵێت: ڕێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: ئێمە سوورین لەسەر کشانەوەی بەرهەم ساڵح لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق و ئەو پرسە لای پارتی یەکلابووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند مانگێکە پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار کێبڕکێ لەنێوانیان هەیە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,134
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!