ناو: ئایار
ناوی باوک: حەمەسدیق
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-05-1961#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #01-011-2020#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
مامۆستا ئایار حەمەسدیق، دانیشتوی گەرەکی #مەڵکەندی# و بنەماڵەیەکی دیاری شاری سلێمانی بووە، بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووه. یەکێک بووە لە مامۆستا خۆشەویستەکانی شاری سلێمانی کە هەمووکات هاوکاری خوێندکارانی کردووە و جێگا دەستی دیار بووە لە پەروەردە ی سلێمانی و تا پلەی سەرپەرشتیاری پێ بەخشراوە، چەندین خولی بۆ خوێندکاران کردووەتەوە بەبێ بەرانبەر.
لە زانکۆی #هەولێر# ساڵی 1983-1984 کولێژی پەروەردەی تەواوکردووە بەشی زیندەوەرزانی (امتیاز) بووە.
(مامۆستا ئایار لەگەڵ ماموەستا ئەکرەم قەرەداغی) خوا لێیان خۆش بێت توانیان لە ماوەی 6 مانگدا زیندەوەرزانی وەرگێڕنە سەر زمانی کوردی. مامۆستا ئایار لە تەلەڤزیۆنی پەروەردە وانەی زیندەوەرزانی تۆمار کردووە، بۆ خوێندکاران تا بتوانن کەڵک مەندبن لێی. یەکێک بووە لە دامەزرێنەری (کۆمەڵەی ڕۆژ) زۆر هاوکاری کۆمەڵەی ڕۆژی کەمئەندامانی دەکرد چونکە خۆی کەمئەندام بوو دەستی چەپی تەواونەبوو لە هەستی ئەوانی ئەروانی بۆیە هەمووکات هاوکاریان بووە و ئەوانیش وەک وەفایەک هۆلێکیان بە ناوەوە ناو ناوە.
لە ساڵی 1993 هاوسەرگیری پیک هیناوە لەگەڵ خاتوو (بەهرە قادر شەهاب) ئەم خێزانە خاوەنی چوار منداڵن بە ناوەکانی (هویا - کازیا -لازیا - ئانیا) .
[1]