لە باخا سەوز و گەشە
لەناو بازاردا ڕەشە
لێدەنرێ لە هەموو ماڵ
بۆ خێزان گەورە و مناڵ
بەبێ شەکر مەحاڵە
بیخۆیتەوە زۆر تاڵە
پیتی ناوەکەی سیانە
لێنانی زۆر ئاسانە
ئەگەر نەزانی واتای
قۆرییەکە پڕە لە...
مەبەست لە چایە کە تامی تاڵە و ڕەنگی ڕەشە، بێ شەکر ناخورێتەوە. وەڵام (چا) . [1]