نۆ پیتە ناوی گیاندارە
سپییە وەک بەرخ، ڕەشە وەک کارە
لەناو ماڵ و بەرهەیوانە
دروستی دەکا هێلانە
مەلێکە دێ لە بەهارە
پایز کۆچدەکا دووبارە
پیتی پێنج و شەشی وردیی
ژمارەیەکە بە کوردی
پیتی هەشت و نۆ لەگەڵ سێ
یەکێکە کە هیچ نەبیستێ
پتی سێ و شەش بنووسە تۆ
بەسەر ئەو جێیەدا بڕۆ
ناوی مەتەڵمان کام مەلە
دە هەڵیبێنە بەپەلە
وەڵام (پەڕەسێلکە) . [1]