گەر مەتەڵمان هەڵبێنی
وریابە مەکەوە شوێنی
لەناکاو پێتەوە ئەدا
گازی زۆر ئازارت دەدا
زیانبەخشە وەک دڕندە
لەشێوە وەک پارچە سۆندە
ئەڵێن بێ شوێن و جێگایە
لە قڵیشی زەویدایە
نییەتی دەست و باڵ و پێ
ڕێدەکا بە سکە خشێ
بۆ سەر دار و درەخت دەڕوا
باڵندە و چۆلەکە دەخوا
لەناو ئاوا مەلەوانە
زۆر بەسامە تەماشایکەی
ڕەنگە زوو لەترسیا ڕاکەی
ناوی ئەم مەتەڵە هارە
لە سێ پیت پێکهاتووە.... ە
وەڵام (مار) . [1]