چۆن ناوی پێشمەرگە درووست بوو ؟
له کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# ڕۆژێکیان #پێشەوا قازی محەمەد# کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردایەتی و هێزی چەکداری کۆمار ساز دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیار دەکات ناوێک بۆ هێزی چەکداری کۆمار دەستنیشان بکرێت، بۆیە چەندین ناو پێشنیار دەکرێت، وەکو هێزی سەر باز، جەنگاوەر، فیدائی و..
لەکاتی کۆبوونەوەکەدا (چایچی) پیشەوا قازی کە ناوی (ئەحمەد دەسماڵ) بوو، دێتەوە ژوورەوه و گوێی لە گفتوگۆی ئامادەبووان دەبێت سەبارەت به دۆزینەوەی ناوێک بۆ هێزی چەکداری کۆماری کوردستان، ئەویش داوا له پێشەوا دەکات کە ئەگەر دەرفەت هەبێت لەسەر ئەم بابەتە پێشنیارێکی هەیە.
پێشەواش دەڵێت: فەرموو قسه بکه
(ئەحمەد دەسماڵی)چایچیش دەڵێت:
جەنابی پێشەوا قازی من ناوێکم لە مێشکدا هەیە بۆ ئه و هێزە ئەگەر بەدڵتان بێت، ئەویش ناوی
پێشمەرگەیە!
ئەوانیش دوای گفتوگۆکردن به زۆرینەی دەنگ ئەم ناوە پەسند دەکەن، هەر بۆیە له و ساتەوە تاوەکو ئێستا ئەو ناوە به پیرۆزی بۆ گەلەکەمان ماوەتەوه. هەزاران سڵاو بۆ گیانی ئەحمەد دەسماڵ و هەموو پێشمەرگەیەکی شەهیدی گەل و وڵات. [1]