دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەردوو تیمی حکومی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #بزووتنەوەی گۆڕان# کۆبوونەوە و بزوتنەوەی گۆڕانیش ژمارەیەک پۆستی دیکەی لە حکومەت وەرگرت.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، لە دوای کۆبوونەوەی هەردوو تیمی حکومەتی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی جێبەجێکردنی بەشێکی دیکە لە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر پێدانی پێنج پۆستی دیکە بە بزوتنەوەی گۆڕان.
بوار زانیویەتی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیداوە لەسەر دانانی #بەهرۆز عەلی#، وەک ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران و #هادی ئەکرەم#، ڕاوێژکار لە وەزارەتی دارایی و هەڵۆ چاوشێن، بەڕێوبەری گشتیی لە دەستەی وەبەرهێنان و ڕەزا جەبار، بەڕێوبەری گشتیی بۆ بەدواداچوون و تەفتیش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پێشڕه و بابە شێخ، ڕاوێژکار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,329
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!