شوێنەوارناسێکی دیاری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستنووسێکی مێژوویی دەست خستووە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 300 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
سمایل نوورەدینی، شوێنەوارناسی دیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: ئەو دەستنووسە 335 ساڵ بەر لە ئێستا بە زمانی عەرەبی باسی مێژووی سەرکەوتن و تێکشکانەکەی (سلێمان پاشای #بابان#) دەکات کە ویستوویەتی سنووری (سلێمانی) بۆ (سنە) یەک بخات''.
گوتیشی: کۆتاییەکەی بە دەستنووسی (شێخ ئیبراهیم) لە ساڵی 1109ی کۆچی نووسراوە لە کاتی زاڵبوونی کورد بەسەر قەڵای (هەورامان و میهرەبان و جوانڕۆ)دا''.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,356
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!