#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕێگری کردووە لە #لاهور شێخ جەنگی#، بچێتە سەر گۆڕی مام #جەلال تاڵەبانی#.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ لاهور شێخ جەنگی ناردووە، کە لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، نەچێتە سەر گۆڕەکەی و بەشداری مەراسیمەکانی ئەو ساڵیادە نەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی بە لاهور شێخ جەنگی ڕاگەیاندووە، کە ئەگەر نیازی هەبێت بچێتە سەر گۆڕی مام جەلال، ئەوە ڕێگری لێدەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای توندی کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، چووە سەر گۆڕەکەی مام جەلال و بەشداری مەراسیمی ساڵیادەکەی کرد.
هاوکات بۆ ئەمساڵ، لاهور شێخ جەنگی هیچ پەیامێکی بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال نەبوو، تا ئێستاش دیار نییە بۆچی هیچ پەیامێکی لەو بارەوە نەبووە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,414
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!