הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 523,702
תמונות 105,948
ספרים 19,729
קבצים הקשורים 98,906
Video 1,422
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
پیتی (ئ) هەمزە (Low pitch)
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیتی (ئ) هەمزە (Low pitch)

پیتی (ئ) هەمزە (Low pitch)
پیتی (ئ) هەمزە (Low pitch)
نووسین و ئامادەکردنی: #سابیر ژاکاو#
ئەم پیتە وەکو فۆنیم لەسەر بنەمای فۆنۆلۆجیک، لەنێو زوانی کوردیکەوە دەرناکەوێت و چالاکی نیە و بەپێی فۆنێتیکی زوانی کوردیک، دەردەکەوێت و لە داتای مکانیزمی فۆنێتیکی زوانی کوردیک، هاوشێوەی فۆنێک کارایی نیە و هەژمار ناکرێت. کەچی لە ڕێنوسی ڕاستچین هێمای ئەلفبێیی هەیە و نابێتە هۆی گۆڕینی واتای وشە و هێزی واجی نیە. ئەمەش حاڵەتێکی تایبەتە و یەکیەک لە تایبەتی و گرنگیەکانی فۆنیم و واج، گۆڕینی واتای وشەیە. لەسەر ئاستی دەنگسازی کوردیک ئێمە چ بڵەین (ا) و چ (ئا) هەر یەک فۆنن. واتە مکانیزمی بەرهەمهێنانی فۆنێتیکی هەر ڤاوڵی (ا) یە کە بە دەرکەوتنی کۆنسۆنانتی C (ئ) هێزێکی نیمەنەبزوێن دەگرێت کە بەپێی سیستەمی بڕگەبەندی دەبێتە قاڵبی CV کە ئەم سیستەمەش بازنەی بەرهەمهێنانی فۆنێتیکی کوردیک تێکدەدات لە کاتێک کە خۆی فۆنەکە ڤاوڵی V (ا).
بێژەکردن و سازکردنی فۆنی (ا) لە نێوەڕاست و کۆتایی هەر بڕگە و وشەیەکەوە، ڕێک هاوشێوەی دەستپێک و سەرەتای وشەیە. فۆنی (ئێ، ئۆ، ئە، ئی، ئو، ئۊ، ئوٓ، ئیٓ) ڕێک بەم شێوەن، هیچکام لە دەنگەکان گۆڕانکاریان بەسەر نایەت، واتا دەنگ و سیستمی دەنگی (ئۆ) لەگەڵ (ۆ) یەکدەنگ و فۆنن، بەڵام تاکو ئەمڕۆ کورد هەر بەم شێوەیە لە ڕێنوسی ڕاستچین ڕاهاتوە کە هیچکات بزوێن لە سەرەتای وشە و بڕگە نایەت! ئەمەش بەم هۆیەیە کە سیستمی فۆنسازی ئەم زوانە توانایی دەرکەوتنی ڕێنوسی لە سەرەتای بڕگە و وشەی کوردی بەهۆکاری (جواننوسی) نیە، کەچی ئەم دیاردەیە لە ڕێنوسی چەپچین وەبەرچاو ناکەوێت. کەواتە ئەم دیاردەیە، دیاردەیەکی ڕێنوسیە، نەک فۆنۆلۆجیکی و فۆنێتیکی. بەم هۆیە کەڵک لە پیتی هەمزە وەکو پیتێکی یارمەتیدەدەر و ئالیکار، لە سەرەتای وشە وەردەگرن و ئەمەش دیاردەی دەنگی نیە، بەڵکو پتر حەزێکی جواننوسی ڕێنوسیە، چون ئەم شێوەنوسینە بۆ ڕینوسی ڕاستچین، سیمایەکی جوانی نیە:
ئەوە ەوە
ئێوە ێوە
ئۆخەی ۆخەی
ئیلام یلام
ئورمیە ورمیە
ئۊشم ۊشم
لە + ئێرە = لێرە
لە + ئەوێ = لەوێ
لە + ئەوان = لەوان
لە + ئەمە = لەمە
کەچی لە ڕێنوسی چەپچین و هەمان لاتین، ئەم دیاردەڕێنوسیە پەیدا نابێت، هەر بۆیە (م. جەلادەت بەدرخان) لەبری پیتی هەمزە (ئ) بۆ ڕێنوسی چەپچین پیتی هەڵنەبژاردوە و بەم شێوەیە دەردەکەون:
ئەوە Ewe
ئێوە Êwe
ئۆخەی Oxey
ئیلام Îlam
فۆنی (ئ) دەنگێکی قوڕگیە، لە خوارەوەی قوڕگەوە بڕەهەوایێک ساز دەکرێت کە دەبێتە هۆی سانا دەربڕینی فۆنی نزم و بەرز و کراوەی بزوێنی زوانی کوردیک، واتا بۆ دەربڕینی فۆنی (ی) بەتەنیا و بێهێنانی شێوەدەنگی (ە) نزم یان (ا) بەرز، لە سەرەتای بڕگە، ئەمە دەردەکەوێت کە ئەم بڕەهەوایە پێشگرتنێکی لەپێش سیە و ژێیەکانە کە دەبێتە کۆسپ بۆ دەربازبونی هەوای سازبونی ئەم فۆنانە و هاتنی (ئ)، یارمەتی سازبونی ئەم فۆنە دەدات لە هاستێکی فۆنەتیکی کە تەنیا لەگەڵ بزوێنەکان دەردەکەوێت.
پیتەبزوێن و ڤاوڵەکان 10 پیتن:
(ۆ، و، و، وٓ، ۊ، ێ، یٓ، ی، ە، ا)، لە سەرەتای وشە و بڕگەی ڕێنوسی ڕاستچین دەرناکەون و بۆ ئەمەی کە ئەم 10 بزوێنە، لە سەرەتای بڕگە و وشەی کوردی دەربکەون، کەڵک لە پیتی (ئ) وەردەگرین وەکو پیتێکی یاریدەدەر:
آ = ئا A =
اَ = ئە E =
اِ = ئێ Ê =
ٱ = ئۆ O =
او = ئو U =
ای = ئی Î =
ئەم پیتە هەندێکجار دەکەوێتە نێوەڕاستی وشە، کاتێک کە دو بزوێن بەدوای یەکەوە دەرکەوتبن، ئەرکی یارمەتیدەدەری خۆی دەگەیەنێت و زۆرجار پەیویست ناکات بنوسرێتەوە چون واتای وشە ناگۆڕێت، وەکو:
(قوڕئاو، ڕۆژئاوا، خۆرئاوا، ماستئاو، شۆربئاو، ماڵئاوا، دەستئاو، بەرئاو، تێرئاو، مرئاوی، تیزئاو، میزئاو، پارئاو، بەندئاو، تاڵئاو).
لەم وشانە، بەهۆی دیاردەی پەیدابونی دەنگ، پیتی (ئ) هیچ گۆڕانکاری ناهێنێتە سەر واتای وشە و نابێتە واج. لە کاتی دەربڕینیشیان دەبێتە هۆی قورس و گرانبونی ئەم وشانە. لە چوارچێوەی قڕتاندن و تواندنەوەی زوانی ئێمە کەڵک لەم بەشە وەردەگرین و پیتی (ئ) لەم وشانەوە دەقڕتێنین، وەکو:
قوڕ + ئاو قوراو Quŕaw
ڕۆژ+ ئاوا ڕۆژاوا Ŕojawa
ماست + ئاو ماستاو Mastaw
شۆرب + ئاو شۆرباو Şorbaw
ماڵ + ئاوا ماڵاوا Malawa
دەست + ئاو دەستاو Destaw
بەر+ ئاو بەراو Beraw
تێر+ ئاو تێراو Têraw
مر+ ئاوی مراوی Mirawî
٭ تێبینی: ماڵئاوا (ماڵت ئاوەدان) هەندێکجار وەکو ڕێزگرتن و هەندێکجار وەکو ڕەخنە و ناڕەزایەتی بەکار دێت، بەواتای (ماڵ ئاوەدانی و ڕوناکی و ئاوایی) دێت.
(ماڵاوا)، لەبری خوداحافیزی و ماڵاوایی بەکار دێت.
خۆر ئاوا بو، ڕۆژ ئاوا بو (غروب)
ڕۆژاوا، خۆراوا (غرب).
ماستئاو: ماست + ئاو = ماستاو.
قوڕئاو: قوڕ + ئاو = قوڕاو.
شۆڕبئاو: شۆڕب + ئاو = شۆڕباو.
دۆغئاو: دۆغ + ئاو = دۆغاو.
تێرئاو: تێر + ئاو = تێراو.
دەستئاو: دەست + ئاو = دەستاو.
لە نێوەڕاستی وشە بەم شێوەیە دەردەکەوێت:
(دەئاخڤێت، قورئان، ئنشائەڵڵا، ماشەئەڵڵا).
لەم ئاستە دەردەکەوێت کە پیتی (ئ) چ لە نێوەڕاست و چ لە کۆتایی وشەی کوردیک، هیچ ئەرکێکی فۆنێتیکی و واجی نیە و واتای وشەکە ناگۆڕێت و دەرکەوتنی لە سەرەتای وشەی کوردی، پتر ڕێنوسیە تاکو زانستی فۆنێتیکی زوانی کوردیک.
واتە ئەم پیتە ئەرکێکی فۆنەتیکی دەگرێتەئەستۆ و ئەرکی فۆنیمی نیە، هەربۆیە لەنێو ئەلفبێەکەی بازنەی ناوەندی، پیتی (ئ)م وەکو پیت هەژمار نەکردوە، زوانی کوردی چ لە ئاخاڤتن و چ لە ڕێنوس خوی بەم پیتە نەگرتوە، ڕاستە پیتەکە لە ڕێنوسی عەرەبی وەرگیراوە و ئەمەش یەکێک لە هۆکارەکانە، لەم وشانەی کە کورد توشی لێکچوونی کردون، دیارە فۆنی سەرەکی وشەکە (ئ) نەبوە، وەکو:
لێکچوون لەگەڵ پیتی (ه):
ئاوێنە هاوێنە
ئامراز هامراز
ئێوارە هێوارە
ئاوەڵناو هاوەڵناو
ئاوەڵکار هاوەڵکار
ئێستا هێستا
ئیشتیا هیشتیا
ئاست هاست
ئی هی
ئی من هی من
ئومید هومید
ئێستر هێستر
ئالیکار هالیکار
ئاواڵ هاواڵ
ئەڤاڵ هەڤاڵ
ئۊشم هۊشم
لێکچوون لەگەڵ پیتی (ە):
ئەچم دەچم ەچم
ئەکەم دەکەم ەکەم
ئەخۆم دەخۆم ەخۆم
لێکچوون لەگەڵ پیتی (ع):
عەزیز ئەزیز ئازیز هازیز حازیز
عەشق ئەشق
عەقڵ ئەقڵ
عێراق ئێراق
عەرەب ئەرەب ئارەب هارەب حارەب
ئەم لێکچوونە، بەپێی لێکچوونێکی مێژویی هاتوتەپێشەوە، هەربۆیە کورد وەکو خوگرتن، خوی بەم پیتەوە نەگرتوە، ڤاوڵی (ا) لە ئاستی لێکچوونی فۆنی لە تەتەلەی مێژویی خۆی، بەزۆر لەگەڵ فۆنی (ه، ع، ح، م) توشی لێکچوون بوە.
بەهۆی ئەمەی کە ڕێنوسی ئێستاکانەی کورد، لەسەر بناغەیەکی کلاسیکی نزدیک 60 ساڵ لەمەپێشی کۆڕی زانیاری کورد دامەزروە و هێستاش چالاکی دەکات، زۆرجار بەپێی هەمان باری کلاسیک ڕێنوسەکەی بەکارهێناوە.
بەرەی کۆن و کلاسیکی ڕێنوس و ڕێزمانی کوردیک بەتایبەت تەنیا بازنەی ناوەندی وەکو بازنەیەکی باڵادەستی زوانی لە سیستەمێکی فرەزوانی، زوانی کوردیک بەهۆی ئەمەی کە زانستی فۆنێتیکیان نەبوە و گرنگتر زۆرتری بڕیارەکانی ڕێنوسی کوردی کە دەبێت بە مێتۆدێکی زانستی کاری بۆ بکردرێت، تێکەڵ بە سیاسەت کراوە و سیاسیەکان لێدوانیان بۆ لێداوە! بەڕای ئەوان بە بەکارهێنانی کۆنسۆنانتی (ئ) لە سەرەتای واژە و لێکچوونی ئەم کۆنسۆنانتە لەگەڵ کۆنسۆنانتی گەرویی (ع) کە هەر دو فۆنەکە لە یەک مکانیزمی فۆنسازی مرۆڤ ساز دەکرێن و فۆنێکی لارینگالین، ئەمە بەم شێوەیە و بەپێی لێکچوونی ناتەواوی پیتی (ع) بۆ (ئ) توشی لێکچوونی ناتەواویان کردون، بەڵام چون هیچ شارەزاییەکیان لەسەر زانستی زوان نەبوە، ئەمە نەیانزانیوە بە کوردیکردنی (ع) بۆ (ئ)، ویستویانە خۆیان لە ڕێنوس و ئەلفبێی عەرەبی دور ڕابگرن و دور بکەنەوە! بەڵام ئەمەی ڕاستی بێت ئەوان توشی هەڵەیەکی گەورە بونە، چون بەپێی فۆنێتیکەوە ئەم کۆنسۆنانتی (ئ) سروشتێکی ناسکی گەرویی هەیە و ئێمەش ئەگەر بەشێوەی زانستی و کاری مەیدانی زوانی کوردیک لە پیرانی کورد داوای بێژەکردن و سازکردنی ئەم فۆنە بکەین، هیچ کوردیک ئەمەندە ناسک فۆنی (ع) بێژە ناکات کە بکردرێتە (ئ) و توشی لێکچوونی ناکات، واتە کاتێک کە دەیانهەوێت ڕێنوس و ئەلفبێ کوردی لە عەرەبی بە بەکارهێنانی (ئ) جودا بکەنەوە، بیریان بۆ ناسک بێژەکردنی ئەم کۆنسۆنانتە نەچووە، بڕوانن هیچ کوردێک ئەم جۆرە بێژەی ناکات، بەتایبەت پیرەکان:
عەزیز (گڕ) = ئەزیز (ناسک)
عەلی (گڕ) = ئەلی (ناسک)
عەرەب (گڕ) = ئەرەب (ناسک)
هەر گڕبون و بەهێزبونی وەستاوی ئەم فۆنە وایکردوە کە لە هێزی (ع) پتر گڕی بکەن و سترسی فۆنێمیکی بدەنە سەر ئەم فۆنە و لە ناوچەی موکریان و بەشێکی باڵەکایەتی و هەندێک ناوچەی فۆنێتیکی کوردیک، فۆنەکە گڕتر دەکەن و لەگەڵ لارینگالێکی دیکە کە فۆنی (ح) توشی لێکچوونی ناتەواوی دەکەن، وەکو:
عەزیز = حەزیز
عەلی = حەلی
عەرەب = حەرەب
سەرچاوە: پەرتووکی پرشەدارێکی زمانەوانی.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 366
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پەڕنووس
פריטים המקושרים: 2
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: No specified T4 1434
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: לשוני
Technical Metadata
איכות פריט: 90%
90%
נוסף על ידי ( سەریاس ئەحمەد ) על 06-10-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) ב- 06-10-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( سەریاس ئەحمەد ) על: 06-10-2022
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 366
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 523,702
תמונות 105,948
ספרים 19,729
קבצים הקשורים 98,906
Video 1,422
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.25 2!