بەڕۆژ زاوە
بەشەو ڕووتاوە
زاو: وشەیەکە بۆ ئاژەڵ بەکاردێت، کاتێک بەچکەی ببێت، پێی دەڵێن: زاوە، ئاژەڵیش هەرکاتێک بزێ، ماندوودەبێت و تا کاتێکی دیاریکراو ناجووڵێ، مەتەڵەکە مەبەستی لە نوێنە کە بەڕۆژ هەڵدەگیرێت و وەک ئاژەڵی زاو ناجووڵێ، بەشەو ڕووتاوە، واتە: بەشەو بەکاردێت. وەڵام (نوێن) . [1]