خۆزگە یار ئەبوو بە خاوەن قەرز لێم
بۆ هەرکوێ ئەچووم ئەهاتە سەر ڕێم
یار لە ناو ڕەزا سەیری ترێی کرد
بۆڵێکم لێ خوارد مەست بووم دەستوبرد
بە یادی چاوی بادامی لەیلام
خوێنی بەدەنم بوو بە ڕۆن بادام
فرمێسکم بۆ ڕووی لە بەرد شکا بوو
بەرد بوو بە شوشە گوڵاوی تیا بوو
مانگیش لە یەکتر کەوتوونە گزی
ڕەمەزان جەژنی لە شەواڵ دزی
عەشرەی موحەڕەم کە جەژنی نووحە
بۆ شێعە بووە بە شین و نوحە
سوێند ئەخۆم هێشتا من تۆم نەدیوە
لەگەڵ تۆ شێت بووم هۆشم پەڕیوە
1939
[1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#