چوار دەزەقن، چوار دەلەقن هەشت دەچەقن
نۆت پێوە و نۆت تێوە، لێرە وێوە
چواری دەزەقن، مەبەست لە چوار چاوی جووتێک گایە، چواری دەلەقن، مەبەست لە قۆچی گایەم کە بە دوو گا چوار چۆچیان هەیە، هەشتی دەچەقن، واتە: جووتێ گا هەشت قاچیان هەیە بۆ ڕۆشتن، نۆت پێوە و نۆت تێوە، واتە: کۆی جەستەی گایەک نۆ دەرچەی هەیە کە زیادەڕۆیی لێوە فڕێدەدرێتەدەر، وەک (دوو کونی لوت، دوو چاو، دوو کونی گوێ، دەم، کونی میز و پیسایی. وەڵام (چوار چاو، چوار قۆچ، هەشت پەلی جووتێک گا) .[1]