#هەولێر# لە زیادکردنی ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەوی و گلدانەوەی ئاو، پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زیادکردنی ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەوی و گلدانەوەی ئاو و ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەی کە کاریگەریی گەورەیان دەبێت لە هاوکاری کردنی جوتیاران و ئاژەڵداران لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دراون، کە بەشێکیان کارەکانیان تەواوبووە و بەشێکیشیان کارەکانیان تەواونەبووه.
بۆ کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو، کە لەو دوو ساڵەی ڕابردوو کاریگەریی خراپیان لەسەر هەولێر هەبوو، وەک قۆناغی یەکەم ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی 8 پۆند لەسنووری پارێزگای هەولێر دراوە.
لە قۆناغی دووەمیش دروستکردنی 14 پۆندی تر، بەگوژمەی (12 ملیار و 600) ملیۆن دینار، کە توانای گلدانەوەی 4 بۆ 5 ملیۆن مەتر سێ جا ئاویان دەبێت. ئەوە جگە لە هەڵکەندنی (4,320) بیری ئاوی پاکی خواردنەوە و (4,831) بیری کشتوکاڵی و (164) بیری پیشەسازی.
یەکێک لە ڕێگاکانی زیادکردنی ئاوی ژێر زەوی بریتییە لە دروستکردنی بیری دەستکرد. کە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی بەریتانی کاری لەسەرکراوە و بڕیار وایە لە قۆناغی یەکەم، 20 بیر لە دەوروبەری شاری هەولێر لێ بدرێن کە شوێنەکەشیان دیاری کراوە بۆ ئەوەی ئاوی سەر زەوی شۆڕ بکرێتەوە بۆ ژێر زەوی و تێکەڵ بە کۆگاکانی ئاوی ژێر زەوی بکرێت تا ڕێژەی ئەو ئاوە زیاد بکرێت. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,088
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!