הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,411
תמונות 104,866
ספרים 19,372
קבצים הקשורים 97,508
Video 1,398
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
پەیماننامەی دووەمی ئیستانبوڵ
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیماننامەی دووەمی ئیستانبوڵ

پەیماننامەی دووەمی ئیستانبوڵ
ناونیشانی بابەت: پەیماننامەی دووەمی ئیستانبوڵ
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#
یەکەم- قۆناغی دووەمی سێیەم جەنگی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی کە لەنێوان ساڵانی (1612-1615ز)دا بووە.
پەیماننامەی دووەمی ئیستانبوڵ، بە چوارەمین پەیماننامەی ئاشتی دادەنرێت لەنێوان هەردوو دەوڵەتی #عوسمانی# و دەوڵەتی #سەفەوی#دا کە لە ڕێکەوتی (20ی 11 / تشرینی دووەمی 1615) لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەویی ئێران واژوو کراوە، ئەوەش لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی هەریەکە لە سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603-1617ز)، چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588-1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بووە و هاوسەردەمی دەسەڵاتداریەتیی هەریەکە لە میر هەڵۆخان (1592-1618ز)، پانزدەم میری #میرنشینی ئەردەڵان# و میر سەیدێ خان (1585- 1629ز)، چواردەم میری #میرنشینی بادینان# بووە.
واژووکردنی ئەو پەیماننامەیە پاش ئەوە هات کە ئیلتزامی شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بە (#پەیماننامەی نەسوح پاشا#) کە لە ڕێکەوتی (20ی 11/تشرینی دووەمی 1612) لەنێوانیاندا واژوو کرابوو، هێندە درێژەی نەکێشا و ڕەتی کردەوە ئەو بڕە ئاورێشمەی لەسەری ڕێک کەوتبوون بیدات و گوتی: ''من جەزیە نادەم بە دەوڵەتی عوسمانی''، بەوەش پەیماننامەکەی شکاند. کاتێکی زۆر بەسەر واژووکردنی پەیماننامەی نەسوح پاشادا تێپەڕ نەببوو، واتا تەنیا چەند مانگ بوو واژوو کرابوو و ئیتر جارێکی تر شەڕ و هەڵمەتی سەربازی دژی یەکتری دەستی پێ کردەوە و لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری خاکی کوردستان ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەرپا بوو، هەروەها سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603- 1617ز)، چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی دەیویست ئەو شوێنانە بگرێتەوە کە هێزەکانی سوپای میرنشینی ئەردەڵان بە سەرکردایەتیی میر هەڵۆخان (1592- 1618ز)، پانزدەم میری میرنشینی ئەردەڵان لە سنووری ئەیالەتی #شارەزوور#ی هەرێمی باشووری کوردستان دەستی بە سەردا گرتبوون و داوای لە شا عەباسی یەکەم، (گەورە) (1588- 1629ز)، پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران کرد کە واز لە یارمەتیدانی میر هەڵۆخان (1592- 1618ز)، پانزدەم میری میرنشینی ئەردەڵان بهێنێت و بەوەش بەم جۆرە پەیماننامەی نەسوح پاشا پێشێل کرا و گرنگی بە بەندەکانی ناو پەیماننامەکە نەدرا.
$ دووەم- دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی لەنێوان دەوڵەتی سەفەوی و دەوڵەتی عوسمانی$
ئەوە بوو جارێکی تر گفتوگۆ و دانووستاندنی ئاشتی لەنێوان نوێنەرانی هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری خاکی کوردستان، کە ئەوانیش دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی بوون، دەستی پێ کردەوە لە شاری ئیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی، کە بووە هۆی وەستاندنی شەڕی نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، بەوەش قۆناغی دووەمی سێیەم جەنگی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی کە لەنێوان ساڵانی (1612- 1615ز)دا بووە وەستان، کە شەڕی ئەو قۆناغە نزیکەی دوو ساڵ و شەش مانگ و سێ ڕۆژی خایاند و لە دەرەنجامی دانووستاندن و گفتوگۆی ئاشتیی نێوان هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی پەیماننامەی دووەمی ئیستانبوڵ لە ڕێکەوتی (20ی 11/تشرینی دووەمی 1615) لە شاری ئیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی واژوو کرا و ئەوەی شایانی سەرنجدانە ئەوەیە کە دەوڵەتی سەفەوی و دەوڵەتی عوسمانی ڕێک کەوتبوون لەسەر ئەوەی بەگوێرەی ئەم پەیماننامەی دوایی ئەو پەیماننامانە لە بەرچاو بگرن، کە پێشتر لە دەروانی سوڵتان سلێمانی قانوونی (یەکەم) (1520-1566ز)، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی واژوو کرابوون و مەرجەکانی ئەوە بوون: ئێرانییەکان ئیستفزازاتی عەقیدەیی نەکەن و ئەو قەڵا و ناوچانەی لەبن دەستی دەوڵەتی عوسمانیدان، پەلاماریان بۆ نەبەن، لەو کاتەی کە دەوڵەتی عوسمانی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە لە ئەیالەتی شارەزووری هەرێمی باشووری کوردستان کە هێزەکانی سوپای میرنشینی ئەردەڵان بە سەرکردایەتیی میر هەڵۆخان (1592- 1618ز)، پانزدەم میری میرنشینی ئەردەڵان دەستی بە سەردا گرتوون و نابێت دەوڵەتی سەفەوی هیچ یارمەتییەکی بدات و ڕێگەش بە هاتوچۆ و تێپەڕبوونی سەرکردەکانی هەردوو لا بدا لەسەر سنوور لەپێناو دەستنیشانکردنی سنووری نێوان هەردوو دەوڵەت.
$بەندەکانی پەیماننامەی دووەمی ئیستانبوڵ$
بەندی یەکەم- دەوڵەتی عوسمانی دەبێ دان بەو سنوورەدا بنێت کە لە سەردەمی سوڵتان سولێمانی قانوونیدا هەیبووە و بەڵێنیش بدات دەستدرێژی نەکاتە سەر ئەو زەوییانەی لە دوای ئەو ماوەیە و لە سەردەمی سوڵتان موردای سێیەم و محەمەدی سێیەم دەستی بەسەردا گرتبوو. لە بەرانبەردا شا عەباسی یەکەم (گەورە) بەڵێن بدا کەوا هێزەکانی خۆی لەو شوێنانەی کە دەکەونە نێوان وڵاتی دووڕووبار بکێشێتەوە و هەموویشی بگێڕێتەوە بۆ عوسمانی.
بەندی دووەم- شا عەباسی یەکەم (گەورە) بەڵێن دەدات کەوا ساڵانە دوو باری ئاورێشم، 59 هەزار کلیۆگرام و 100 بار کاڵای هەمەجۆر، 29 هەزار و 500 کلیۆگرام بنێرێت بۆ سوڵتانی عوسمانی.
بەندی سێیەم- هەر لایەکیش نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێ بۆ ئەوەی سنوورەکانیان دەستنیشان بکەن.
بەندی چوارەم- دەوڵەتی سەفەوی بەڵێن دەدات کەوا هیچ کارێکی دڵشکێنیی بیروباوەڕی (عقائید) ئەنجام نەدات، هەروەکوو چۆن لە سەردەمی شا تەهماسپی یەکەم پەیڕەو کراوە.
بەندی پێنجەم- دەوڵەتی عوسمانی بەڵێن بدات کەوا ڕێگری لە گەشتیارانی نەکات بەنێو خاکی ئەواندا گوزەر بکەن و ڕێگە بە حاجیانی ئێرانی بدرێ بە ئارەزووی خۆیان بە ڕێگەی #حەڵەب#-دیمەشق-بەغدا-بەسڕادا هاتوچۆی حەج بکەن.
بەندی شەشەم- دەوڵەتی سەفەوی بەڵێن دەدات کەوا داڵدە و پاسەوانیی میر هەڵۆخانی شارەزوور نەکات.
بەندی حەوتەم- هەردوولا بەڵێن دەدەن، کەوا ڕێگری لە هامۆشوی سەرکردەکانی یەکتری نەکەن لە کاتی دەستنیشانکردنی سنوورەکاندا.
$سەرچاوەکان$
1- شاکر سابر الزابت: العلاقات الدولیە و معاهدات الحدود بین العراق و ایران-بەغدا1966ز.
2- ماهشەرەفخانم (مەستورە) ی کوردستانی: مێژووی ئەردەڵان-وە: د. حسێن جاف و شوکور مستەفا-بەغدا1989ز.
2- عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی: مێژووی ئەردەڵان-وە: مامۆستا هەزار موکریانی-تاران2002ز.
4- د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دا-سلێمانی2004ز.
5- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکۆپیدیای گشتی-سلێمانی ساڵی2005ز.
6- عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هەولێر2005ز.
6- کەمال بورکای: کورد و کوردستان-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2008ز.
7- کۆمەڵێک نووسەر: عوسمانی-وە: سەلام عەبدوڵکەریم-سلێمانی2008ز.
8- کۆمەڵێک نووسەر: بەشێک لە پەیمانەکانی دژی کورد-وە: ساڵح هەرکی-هەولێر2008ز.
9- فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز-هەولێر2011ز.
10- ئەحمەد حەمەدمین و دڵشاد مەحموود عەبدوڵڕەحمان: کاریگەری پەیماننامەی زەهاو 1639 لە سەر کوردستان-هەولێر2011ز.
11- لازاریف. ن: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبەوڵڵا سەنگاوی-هەولێر2012ز.
12- د. مەیمونە هەمزە مەنسوور: مێژووی دەوڵەتی عوسمانی-وە: هۆگر ڕەحمان قادر-هەولێر2014ز.
13- بێرنارد لویس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-وە: عەبدوڵڵای ڕەسوڵی-سلێمانی2014ز.
14- د. موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانی-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
15- د. محەمەد تەقوش: عوسمانی/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
16- ساڵح قەفتان: مێژووی نەتەوەی کورد-سلێمانی2021ز.
17- پ. ی. د. بەختیار سەعید مەحمود شوانی: مێژووی ئێڕاق لە سەردەمی عوسمانی-هەولێر2021ز.
18- پ. ی. د. بەختیار سەعید مەحمود شوانی: مێژووی سەردەمی عوسمانی-هەولێر2022ز.
19- د. نەجاتی عەبدوڵڵا: کوردستان و کێشەی سنووری ئێرانی- عوسمانی/بەرگی یەکەم-هەولێر2022ز.
20- ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 777
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 29-11-2022
פריטים המקושרים: 6
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 29-11-2022 (2 שנה)
Princedom: بادینان
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
פרובנס: טורקיה
פרובנס: אירן
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( سارا سەردار ) על 29-11-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ב- 02-12-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 03-12-2022
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 777
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.2183 KB 02-12-2022 سارا سەردارس.س.
קובץ תמונה 1.0.1172 KB 29-11-2022 سارا سەردارس.س.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,411
תמונות 104,866
ספרים 19,372
קבצים הקשורים 97,508
Video 1,398
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי ביוגרפיה - - ישראל ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר מאמרים - מפלגה - מפלגת פועלים כורדים מאמרים - מפלגה - מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - מחוכם מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - Publication Type - Born-digital

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.578 2!