ناونیشانی بابەت: دۆشاوی ترێ؛ گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- پێدانی وزەیەکی زۆر بە جەستە بە خێرایی و بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ زیادبوونی کێش چونکە دەوڵەمەندە بە بڕێکی باش لە کاربۆهیدرات.
2- یارمەتی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و قەلەقی و دڵتەنگی و باشکردنی باری دەروونی ئەدات بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە کانزای مەگنسیۆم.
3- کەمکردنەوە و نەهێشتنی قەبزی و خۆپاراستن لێی بە مەرجی پاپەند بوون بە سیستەمی خۆراکی تەندرووست و وەرزش.
4- خۆپاراستن و یارمەتی چارەسەرکردنی کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاستن.
5- کەمکردنەوەی ئەگەری نەرم بوونەوەی ئێسک بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە مەگنسێوم و کالسێوم.
6- یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە پۆتاسیۆم کە یارمەتی کردنە دەرەوەی کانزای سۆدیۆمی زیاد ئەدات لەگەڵ خاوبوونەوەی دیواری بۆریەکانی خوێن.
7- بەهۆی بوونی ماددە دژە ئۆکسانەکان سوودی هەیە بۆ یارمەتی خۆپاراستن لە هەوکردن و تووشبوون بەپەتا و نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان
8- بەهێزکردنی تەندرووستی قژ.
9- وەک جێگرەوەی شەکر بەکاردێت لە درووستکردنی شیرینی چونکە هێندەی شەکری سپی ڕێژەی شەکرەی خوێن بەرز ناکاتەوە.
$زیانەکانی و کاریگەرییە لاوەکیەکانی:$
1- ئەوانەی کۆنیشانەی گزژبوونی قۆڵۆنیان هەیە باشترە کەمی لێ بخۆن.
2- ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بخورێت ڕەنگە ببێتە هۆی سکچوون.
3- ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە بێ ڕاوێژ کردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ نەیخۆن. [1]