ناونیشانی بابەت: پەیوەندی نێوان جۆری خۆراک و ڕەگەزی منداڵ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
هەندێ خانمان ئەو پرسیارە دەکەن کە کام جۆری خواردن بخۆن پێش یا لە ماوەی دووگیانی بوون دا تا کوڕ یا کچیان بێت.
تا ئەم چرکە ساتە و ئێستا 2022 هیچ بەڵگەیەکی زانستی و یەکلاکەرەوە نییە.کە خواردنی جۆرێکی دیاری کراو لە خۆراک کاریگەریی هەیە لەسەر ئەوەی کە منداڵەکە کوڕ یا کچ بێت یا ئەگەری ئەوەی خانمە کوڕی ببێت زیاتر دەکات و جۆری خۆراک هیچ پەیوەندی نییە.
ئەو پۆستانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خواردنی چەند خۆراکێکی دیاریکراو یا نەخواردنی دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەگەزی کۆرپەلەکە بگوڕێت دوورن لە ڕاستییەوە.