ناو: ئال عەلی
نازناو: ئالۆ عەلی ئالۆ
ناوی باوک: ئال عوسمان
ساڵی لەدایکبوون: 1923
ڕۆژ ساڵی ئەنفالکردن کۆچی دوایی: #31-07-1983#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #هەڤندکا#
شوێنی ئەنفالکردن: کۆمەڵگای #قوشتەپە#
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، هاوڕێی مەلا #مستەفا بارزانی# بووە، بۆ یەکێتیی سۆڤێت. لە #23-03-1947# یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی #نەغەدە# و شەڕی #شنۆی# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی #19-04-1947# لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی مەزن# و #مزوری#. بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووە.
لە #16-04- 1959# لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان.
دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول وەکو تۆپچی و لە هەمان کاتدا وەکو مامۆستای پێشمەرگەکانی شۆڕش، بەشداربووە. ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە ڕاگوێزراوە بۆ باشووری ئێڕاق و لە پارێزگای دیوانیە نێشتەجێ کراوە و ساڵی 1982 گواستراوەتەوە بۆ کۆمەڵگای قوشتەپە. لە ڕێکەوتی 31ی تەمووزی 1983 لە پڕۆسەی ئەنفالی بارزانییەکاندا، لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە لە کۆمەڵگای قوشتەپە لەگەڵ سێ لە کوڕەکانی بە ناوەکانی سەعید (1948-1983)، عەبدوڵڵا (1960-1983) و نادر (1955-1983) شوێنبزر دەکرێن.[1]