הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,460
תמונות 105,452
ספרים 19,431
קבצים הקשורים 97,436
Video 1,395
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ئەوروپا و ناتۆ باشتر بناسن
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوروپا و ناتۆ باشتر بناسن

ئەوروپا و ناتۆ باشتر بناسن
$ئەوروپا و ناتۆ باشتر بناسن$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
ئەوروپا لەگەڵیشیدا سێ کوچکەی ئەنگلۆساکسۆنی ئەمریکا و کەنەدا و ئوسترالیا و ڕێکخراوەکەیان ناتۆ، ئەو دەوڵەتانەن کە نەک هەر ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی و مافی مرۆڤی تێدا نییە بەڵکوو لەسەر کەلاکی مافەکانی مرۆڤ دەژین بە هەموو ئاست و بوارەکانیەوە بە تایبەت وڵاتەکانی دەرەوەی خۆیان. ئەوەی کە لەبەرچاوانە وەک هەڵبژاردن و مافی مرۆڤ و ولاتی داد و یاسا و ئازادی ڕادەربڕین ئەوە تەنیا خەڵک هەڵخەلەتاندنە و ئەوە پەراوێزێکە کە تەنیا بۆ میدیای ڕەسمی و سیاسی و ڕۆشنبیرانی دەسەڵات و چین و توێژەکانی خاوەن سیستەمەکەیە؛ ئەگەرنا هیچ کەس ناتوانێ هەنگاوی کرداری بنێ بۆ بابەتێکی وەک عەدالەتخوازی و یەکسانیخوازانە.. گەر بتەوێ بە گوتن بیشێڵێیت ئەوا تۆمەت دەکرێیت بە کۆمۆنیست و ئاژاوەگێڕ و دابەشکردنی کۆمەڵگە و وڵات بە سەر دوو بەشی دژ بە یەکدا. ئەو پەلامار و شەق تێهەڵدانانەی پۆلیسی وڵاتانی ناتۆ دەیهاوێژن دەرهەق بە خەڵکانی خۆیان کە داوای مافە ڕەواو و زیادەکانی خۆیان دەکەن وەک مافە تەندرووستیەکان و کار و بیمە و نیشەتجێ بوون و نادادی کۆمەڵایەتی و ئەمەش تەنیا بە خۆپیشاندان لەسەر جادەکان دەچێتە پێشەوە نەک پەڕڵەمان و ئۆفیسە حکومیەکان. ئێمە هەموومان شاهیدی ئەو ڕووداوە قیزەوەنانە هەین لە تیڤیەکانەوە کە چۆن پۆلیس و دەزگاکانی تری سەرکوت و پەلاماری خۆپیشاندەر دەدەن کە مەگەر لە وڵاتە ڕۆژهەڵاتی و دیکتاتۆریەکاندا شتی واهەبێ.
ئەو دەوڵەتانەی ناتۆیان درووستکردووە هەموویان لە کۆمەلێ بەهادا هاوبەشن لەوانە سەرکوتی کەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکان، بە تیرۆر ناساندنی جووڵانەوە ئازادیخوازەکانی میللەتە ژێر دەستەکان، دەستگرتن بەسەر سامانی میللەتانی تردا و دەست تێوەردان لە کارروبارەکانی ناوخۆیان تا ڕادەی کودەتا و بەشداری سەربازی و پەلاماردانی وڵاتەکان.
نموونە زۆرن لەم بارەیەو ە وبە چەندان پەڕتووکیش تەواو نابێ بەڵام من تەنیا هەندێ نموونە دەهێنمەوە تاکو بڵێم هیچ کامیان لە تورکیا باشتر نین:
ساڵی 2017 هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا هەڵبژاردنیان کرد بۆ سەربەخۆی وڵاتەکەیان لە ئیسپانیا. ئەو هەڵبژاردنە بە پێی ئەو بەند و یاسا و دەستورانە هەیە کە لە ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپای لەسەر دامەزراوە. هەر لە ڕۆژە دەنگدانەکەدا پۆلیسی ئیسپانیا هەر وەک پۆلیسی تورکیا ئەوەی لە دەستیان هات کردیان هەر لە لیدان و شەق تێهەڵدان و دار پیاکێشان و تا ڕاوەدوونان و زیندانی کردنی خەڵک و ڕابەرە سیاسیەکانی ئە وهەڵبژاردنە. ئەوەی گیرا گیار و ئەوەی ڕایکرد ڕایکرد. ئیستاش سەرۆکی ئەو جووڵانەوە سەرەبخۆیە لە ولاتانی تری ئەوروپا دێت و دەچێ و لە ترسی پۆلیس و سیخوڕی ئیسپانی نازانێ لە کوێ خۆی مەڵاسدا. ئیسپانیا چەند جار داوای کردۆتەوە لە برۆکسێلی پایتەختی سیاسی یەکێتی ئەوروپا بەڵام داواکەی ڕەت نەکراوەتەوە بەڵام دەزانن بەرەو چ تەوژمێکی ناڕەزایی خەڵک دەبنەوە. ئەوانەی تر ئیستاش هەر لە زینداندان. هەڵبژاردنەکە زۆر دیموکراسیانە و بە ڕەزامەندی ئیرادەی خەڵکەوە بەڕێوە چوو. تەنانەت گوگڵیش هاتە پشتی ئیسپانیا و هیچ شتێکی کەتالۆنیا نەیتوانی پەخش ببێ لە گوگڵەوە.
هەرێمی باسک لە فەرەنسا و ئیسپانیا بە تیرۆرست ناوبران و هەر وەک تورکیا چی لە کورد دەکات ئەوانی ش هەر ئوەیان لەگەڵ ڕێکخراوی ئیتای میللەتی باسکدا کرد. دواتر ئیتا زانیان ولاتەکە و خەڵکەکەیان هەر بەرەو ڕووی توندوتیژی دەوڵەتی دەبنەوە بۆیە بڕیاریاندا دەست بەرداری کاری جەکداری و بگرە سیاسیش ببن.
ڕێکخراوی شینفینی ئێرلەندی کە داوای مافی سەربەخۆیی لە بەریتانیا دەکرد هەر بە تیرۆرست ناوزەد کرا تاکو وازیان هێنا چونکە بەریتانیا وەک تورکیا خانوبەرەی بەسەردا دەروخاندن و تیرۆری دەکردن و دەیگرتن و لێی دەدان و زیندانی دەکردن و لە ناو زیندانێشدا دەمردن.
سکۆتلاند ساڵی 2014 بۆ سەربەخۆیی لە بەریتانیا هەڵبژاردنیان کرد. پێش ئەوە لەندەن چەندان هەڕەشەی لێکردن گەر بێتوو دەنگدانەکە بە سەربەخۆیی کۆتایی بێت. پێی گوتن ئەگەر جیاببنەوە ئەوا هەرچی پارە و پولی بانکیتیان هەیە زەوت دەکرێ؛ گەمارۆی ئابووریتان لەسەر دادەنێین لە بەڕ وبەحرەوە تاکو ئاسمان....هتد. کار گەیشتە ئەوەی سەرۆکی ئەو جووڵانەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی سکۆنلاند بوو وازی هێنا و ئیستا لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ڕوسیا تی ڤی بەرنامەی هەیە بە ناوی سالمۆن ئالێکس شۆ.
بڕۆن لە کەمینەی مەکەدۆنی و ئەلبانی بپرسن بزانن یۆنان چ سیاسەتێکی ڕەگەزپەرستانە و سڕینەوەی فەرهەنگیان بەکارهێناوە لەگەڵیان. یەک شت ئاماژە پێدەدەم: درواسێیەکمان هەیە باوکی ناوی حەسەن بووە پێیان کردوون بە هاسانۆسکا.
کەنەدا و ئەمریکا و ئوسترالیا هەر باس ناکرێ کە چەندان ملیۆن مرۆڤی نەتەوە بومیەکان، واتە نەتەوە ڕەسەنەکان کە بە هندیە سوورەکان ناسراون، قەتڵوعام کرد و ئەو چەند هەزار کەسەی کە ماوەتەوە جگە لە پاشماوەیەکی تێکشکاو و بێ کەڵک هیچی تر نین و ئیستاش لە میدیا و سیاسەتەکانی ئەم ولاتانە بە ناشیرین پیشان دەدرێن و وێڵ (ئیهمال) کراون لە هەموو خزمەتگوزاریەک. ئێستاش نەتەوە بومیەکان کێشەی هەموو جورە خزمەگزاریەکەیان هەیە و هەمووشی بە نیو بۆ یەک ملیارد تەوا دەبێ، کەچی دەلێن پارە نییە بەڵام بۆ ناتۆ بە بلیۆنان دۆلار خەرج دەکەن کە تێجووی بە شەڕدانی ئۆکراین لەگەڵ ڕوسیادا بە هەموو شتێکەوە تا کۆتایی ئەمسال دەگاتە سەدان بلیۆن دۆلار واتە نزیک بە ترلیۆنێک.
کێشەکانی وەکو فلاندەرەکان لە هۆڵەندا و بەلجیکا هەر ئاوە و ئاو ڕۆیشت و کەسیش لە یادی نەماوە. نەمانی وڵاتێک لە ئەلمانیا بە ناوی بروسیا لە ژیر ناوی یەکگرتنی وڵاتدا هەر تیاچوو. لە لایەکی تریشەوە، یوگسلافیا دابەش دەکەن بەسەر جەند ولاتێکدا و سەرخۆییان دەدەنێ بە ناوی مافی میللەتان و دیموکراسیەوە کە گەورەترنیان سێ ملیۆن و شتێکە و بجوکترینیان کە مۆنتنینەگرۆیە شەش سەد هەزار و شتێک کەسە. بەڵام بەس ژمارەی کورد لە تورکیا سەرو بیست ملیۆنە. تاکو ئێستاش ناتۆ تەنیا بۆ پەلاماردانی میللەت و وڵاتە لاواز و ماندووەکان و تێکشکاوەکان هێرشی کردووە و نەیوێراوە پەلاماری یەک وڵاتی بەهێز و زلهێز بدات لەوانە ڕوسیا و چین و تەنانەت کۆریای باکووریش کە لاوازترین وڵاتی ئابووری دنیایە بەڵام ئەتۆمی هەیە.
وەک بابەتی میدیا و ڕۆژنامەگەری هیچ کەس بۆی نییە باسی ئەو دۆکیومێناتەنە بکات کە وڵاتەکانیان چی دەکەن لە دنیادا. گەر بێتوو شتێکیان لێ بڵاوبکەیتەوە ئەوا بە دەردی (جولیان ئەسانج)ی خاوەن ویکیلیکس دەچیت کە خەریک بوو ڕادەستی ئەمریکای بکەنەوە لە ئەوروپاوە بەڵام ڕاکردە ناو سەفارەتی ئێکوادۆروە و بۆ ماوەی حەت ساڵ لەوێ مایەوە، دواتر سالی 2019 لە ژیر فشاری ئەمریکادا دەریان کردە دەرەوەی سەفارەت و ئیستا لە زیندانە لە لەندەن و بڕیارە ڕادەستی ئەمریکای بکەنەوە. تاوانەکەشی ئەوەیە کە تەنیا ڕاستیەکانی کەشف کردووە بۆ خەڵک. خاڵێکی تر ئەوەیە کە جولیان ئەسانج هاووڵاتی ئوسترالیە و لە سوید تۆمەتی ئەخلاقیان بۆ درووست کرد کەچێ دەیبەنە ئەمریکا بۆ دادگایی کردن.
تەنیا کاتێک دێنە سەر باسی مافی مرۆڤ لەگەڵ تورکیادا یان هەر وڵاتێکی تر گەر خۆیان مەبەستیان بێ. بۆ نموونە ئەمڕۆکە، 29ی 6، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ هاوتا تورکیەکی لیدوانی ڕۆژنامەوانیان سازدا تورکیا لە ئەنکەرە. ڕەخنەی لە تورکیا گرت کە چالاکوان و بزنسمانی تورکی (عووسمان کاڤاڵا)یان زیندانی و حوکم کردووە بە تۆمەتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2013 و کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016؛ کەجی سەڵاح دەمیرتاش کە نوێنەرایەتی میللەتێک دەکات و تەنیا لەسەر کوشتنی خەڵکەکەی هاتە دەنگ ئەوە شەش ساڵ زیاترە لەگەڵ یەک دوو هاوەڵی تریدا لە زیندانن و گەرجی ئەوروپا جار نا جارێ باسی دەکات بەڵام هەرگیز هەلوێست و قسەی توندیان نەبووە بۆ بەردانی وەک ئەوەی بۆ عوسمان کاڤالا هەیانە. ئایا ئێمە لە بیرمان چوو کاتێک سووریا ساڵی 1999ئۆج ئالانی ئیزندا یەک وڵاتی ئەوروپی نەک هەر وەریان نەگرت، کە دژی یاساکانی پەنابەرێتی سیاسی خۆشیان بوو، بگرە دەرگای هەموو جیهانیشیان بە ڕوودا داخست و دەستگیریشیان کرد و وەک هێلکەی پاککراو دایانە دەست میتی تورکی. لە ڕادەست کردنەوەی ئویگورەکان بە وڵاتی چین ئەوروپا هیچ قسەیەکی ئەوتۆی نییە بەڵام لەملاوە کردوویانە بە هەرا لەسەر چین گوایە مافی موسڵمانە ئویگورەکان پێشێل دەکات.
پەڕتووکی پەیوەندیە نهێنیەکانی بەریتانیا و ئیسلامیە توندرەوەکان لە نووسینی مارک کێرتس کە ساڵی 2010 بڵاوبۆیەوە حکومەتی بەریتانی ڕێگەی پێ نەدا و بە جاپەمەنیە ڕەسمیەکانیشی گوت کە کەس نابێ بۆی چاپ بکات، ئەوە بوو کەسێک لەسەر حسابی خۆی بە چاپی گەیاند و بڵاویان کردەوە.
یەکێک لە هەرە کارە قێزەوەنە نادپلۆماتیەکانی ئەوروپای ئازاد ئەوە بوو کە ساڵی 2013 فڕۆکە سەرۆکایەتیەکەی ئیڤا مۆرالێسی سەرۆکی بۆلیڤیایان بە زۆر داگرتە خوارەوە و پشکنییان جونکە لە ڕوسیاوە هاتبوو، گومانی ئەوەیان لێکرد کە ئێدوارد سنۆدنی تێدایە، ئێدوار سنۆدن یەکیکە لەو کەسە مەبدەئیانەی کە لە بواری ئاساییشی ئەلەکترۆنی ولاتەکەیدا ئیشی دەکرد بەڵام کە دیقەتیدا ئەوەندەی سیخوڕی بەسەر هاووڵاتی ئەمریکاییەوە دەکەن و زیادەڕۆیی لە کارەکانیاندا دەکەن ئەوەندە بەسەر ولاتانی ترەوە نایکەن بۆیە ئەمریکای بەجێهێشت لەگەڵ کۆمەلێ دۆکیومێنتی گرنگدا کە ئیستاش ئەمریکا داوا لە ڕوسیا دەکاتەوە بیان داتەوە لەگەڵ ڕادەست کردنی سنۆدندا. سنۆدن کە هەندێک بە شۆڕشێ سنۆدن ناوی دەبەن ساڵی 2013 ڕایکرد و لەوساوە لە ڕوسیا دەژی.
وەک ئاستی دەرەوە، هەرچی کێشەی سیاسی و ئابووری و برسێتی و کوشت و بڕ و جینۆسایدی دنیا هەیە ئەوروپا و ڕێکخراوەکەی ناتۆ دەستیان تیدا هەیە. تەنانەت کۆمپانیا نەوتیەکانیشیان دەستی هەیە لە شێووانی سیاسی ولاتەکاندا لەوانە کۆمپاینای شێڵی نەوت و گاز بە گرفیسەرەکی دادەنرێت کە نائارمای وڵاتی نەیجیریا لەوەی پشتیوانی بێ پایانی گەندەڵکارانی دەکات لە وڵاتدا دەسەلاتیان هەبێ لەوانە سەرۆکی وڵات و وەزیر و گزیرەکانیان.
بەڵام ئێمە زۆرتر تورکیا دەبینین جونکە کورد لەوێ هەیە و دڵمان زۆرتر بۆ ئەوێ دەجێ و گەورەترین هەلەش ئەوەیە گەر پێمان وابێ وڵاتانی تری ئەوروپا و ناتۆ دیموکراسین و بۆ لە تورکیای قبوڵ دەکەن. ئەوەی تورکیا دەیکات بە پشتیوانی چەک و تەقەمەنی و فڕۆکە جەنگیەکانی ناتۆوەیە و خۆیان دەستیان واڵا کردووە لەوەی چی دەکات لە کوردی ناوخۆ با بیکات، ئەگەرنا خۆی هیچ شتێکی لە باردا نیە. لە انوەارستی سیەکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ تێکشکانی شۆشی وانەیم سەید ڕەزا تورکیا زیاتر لە چل و چوار ملیۆن دۆلاری ئەو کاتەی تەرخان کرد بۆ شەری سەید ڕەزا، ئەو پارەیە بە تەنیا هەر هی تورکیا نەبوو بەڵکوو هی ئەوروپاش بوو.
بگرە خودی ناتۆ بۆ سەرکوت و کوشت و بڕ و جەنگ هەڵایسانی دژ بە میللەتانی تر درووست بوو. تاکو ئیستا لە مێژووی ئەوروپا و ناتۆدا تۆمار نەکراوە کە یامەرمەتی و پشتوانی بۆ میللەتان و کەسان و ڕێکخراوی ئازادیخواز و پێشکەوتووخواز یان دابێ لە بەرانبەردا تەنیا پشتیوانی و یارمەتی سەرکوتکەرەکان و دکتاتۆرەکان و گەندەڵکارەکان و کۆنەپەرستەکانیان کردووە. یەک بەڵگە شک نابەم و نەمدیتووە کە ئەوروپا و ناتۆ یارمەتی دەنگێکی ئازادیخواز و پێشکەوتووخوازیان دابێت لە جیهاندا.
ئەو ئادییۆلۆجیا چەپێتی و پرەنسیپی سەربەخۆی و هێزە چەکداریەی پەکەکە هەیەتی و لەو ماوەیەی درووست بووە زیاتر لە چل هەزار کەس کوژراوە لەو بەینەدا؛ گەر لە هەر یەکێک لەو وڵاتانەی ئەوروپا و ناتۆکەیاندا بوایە ئەوا هەر وەکو تورکییان دەکرد. لێرەدا پاکانە نییە بۆ تورکیا بەڵکوو ئەوە دەڵێمەوە کە پێشتر گوتم ناتۆکان هەموویان کۆمەڵێ بەهای لە یەکچوویان هەیە و یەکێک لەوانە چەمکی ئازادی و جووڵانەوەی سەربەخۆیی میللەتانی بن دەست نابێ مافیان بدرێتی مەگەر مافە فەرهەنگی و کەلتوریەکان.
تێبینی: ئەمەی من لێرەدا گوتوومە دەنکە گەنمێک نییە لە خەرمانێک نائینسانی و نادیموکارسی بوونی ئەوروپا و ناتۆ بە چەندان پەڕتووک تەواو نابێ. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 612
HashTag
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 29-07-2022 (2 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מחוכם
פרובנס: Canada
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 17-12-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 18-12-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 03-04-2024
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 612
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,460
תמונות 105,452
ספרים 19,431
קבצים הקשורים 97,436
Video 1,395
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי ביוגרפיה - - ישראל ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - הספרייה - ספר - ההיסטוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.687 2!