سوورە لە ژوورێ، ڕەشە لە دەرێ
ئەم نەوی دەبێ، ئەویان بۆ سەرێ
مەبەست لە ئاگر و دووکەڵە، سوورە لە ژوورێ، ڕەشە لە دەرێ، واتە: لەناو ئاگرداندا لە ژوورەوە ئاگردەکرێتەوە و ڕەنگی سوورە، هەروەها دووکەڵەکەی لە لوولێنەوە دەچێتەدەر و ڕەنگی ڕەشە، ئەم نەوی دەبێ، مەبەست لە ئاگرە، ئەویان بۆ سەرێ، مەبەست لە دووکەڵە. وەڵام (ئاگر و دووکەڵ) . [1]