ناو: بادین
نازناو: بادین دێزۆیی
ناوی باوک: قادر بادین
ساڵی لەدایکبوون: 1918
ڕۆژی شەهیدبوون:1963
شوێنی لەدایکبوون:گوندی #دێزۆ#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #سپیندارە#
$ژیاننامە$
ژیاننامە
بادین قادر بادین ساڵی 1918 لە گوندی دێزۆی سەربە شارەدێی #شێروانی مەزن# لە شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە. پێش چوونی بۆ یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ شیرین جوندی سلێمان پێکهێناوە و ساڵی 1945 کچێکیان بووە، ناویان ناوە فەهیمە، هەروەها لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ عەیشا بیلال پێکهێناوە و کچێکیان بە ناوی جەواهیر هەبووە کە لە ساڵی 1951 لەدایکبووە. خێزانی دووەمی لە نەتەوەی تاتارەکانی نیمچە دورگەی قرمه (کۆماری ئوکرانیا). لەکاتی گەڕانەوەی بادین لە یەکێتی سۆڤیەتەوە بۆ کوردستان ژن و منداڵەکەی کە ئەو کات تەمەنی هەشت ساڵ بووە، ناگەڕێنەوە کوردستان و هەر لە ئۆزبەکستان دەمێننەوە.
خەباتنامە
بادین قادر ساڵی 1945 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزانەوە کردووە و لاوێکی تەمەن سێزدە ساڵی بووە، بەهۆی بچووکی تەمەنی بە گەیاندنی خواردەمەنی بۆ بارەگا و مەیدانی شەڕەکان خزمەتی پێشمەرگەی کردووە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ #مستەفا بارزانی# و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان، بەشداریی شەڕی #نەغەدە# و شەڕی #شنۆ#ی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی #19-04-1947# لە ڕێگای خواکوڕک و دەشتی بەرازگرەوە بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروان و مزوری.
دوای دەرچوونی فەرمانی لێخۆشبوونیان لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا، لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق، گەڕاوەتەوە کوردستان. بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و ساڵی 1963 لە گوندی سپیندارەی خۆشناوەتی لە بناری چیای هەورێ شەهید بووە و هەر لەوێش بە خاک سپێردراوە.