کە هاتەدەر لە مەشکە، بخۆ شیرێژ و کەشکە
ئەوەی تێیدا وەمێنێ، وەکوو ئاو دەخورێتەوە
مەبەست لە دۆ و کەشک و شیرێژە، سێ جۆر خۆراکن کورد لەبەرهەمی سپیایی شیر درووستیان دەکات، (مەشکە: لە پێستی بزن یان نێریی درووستدەکرێ، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێ) کە هاتەدەر لە مەشکە بخۆ شیرێژ و کەشکە، واتە: کەشک لە دۆ درووستدەکرێت کە بەرهەمی مەشکە ژەنینە، ئەوەی تێیدا وەمێنێ وەکوو ئاو دەخورێتەوە، مەبەست لە دۆیە کە لە مەشکەدا دەمێنێتەوە. وەڵام (دۆ و کەشک و شیرێژ) . [1]