هەرچەندە وابڕیاربوو لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەڕڵەمان بۆ متمانەدان بە وەزیرە نوێیەکانی یەکێتی و پارتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەی سەرۆکی حکومەت و تۆمەتبارکردنی یەکێتی بە پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت، لەسەر داوای (#بافڵ تاڵەبانی# و #قوباد تاڵەبانی#) #ڕێواز فایەق#، وادەی دانیشتنی پەڕڵەمانی بۆ دەستبەکار بوونی وەزیرە نوێیەکان دواخستووە.
هەفتەی ڕابردوو لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، سیڤی وەزیرە نوێیەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# گەیەنرایە پەڕڵەمانی کوردستان و وابڕیاربوو لەم هەفتەیەشدا کۆبوونەوەی پەڕڵەمان بۆ متمانەدان بەو وەزیرانە بەڕێوەبچێت و، 24 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەکەش سیڤی وەزیرەکان بدرێت بەپەڕڵەمانتاران. دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان لە سەروبەندی ئەوەدابوون وادەی دانیشتنی پەڕڵەمان دیاری بکەن بۆ متمانەدان بە وەزیرە نوێیەکان، بەڵام بەهۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی. بەتایبەت لە دوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی (#مەسرور بارزانی#) سەرۆکی حکومەت کە تیایدا یەکێتی بە پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت تۆمەتبار کردبوو، دۆخەکەی هێندەی دیکە ئاڵۆزکرد.
دوای وەڵامدانەوەی جێگری سەرۆکی حکومەت و تیمی یەکێتی لە حکومەت بۆ پەیامەکەی مەسرور بارزانی، دواتر هەریەک لە (بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) ڕاستەوخۆ (ڕێواز فایەق) سەرۆکی پەڕڵەمانیان ئاگادار کردووەتەوە کە بەهیچ جۆرێک بڕیار لەسەر دانیشتنی پەڕڵەمان نەدات بۆ متمانە دان بە وەزیرە نوێیەکان.
وەزیرەکانی یەکێتی و پارتی کە بڕیارە لە پەڕڵەمان متمانەیان پێبدرێت بریتین لە هەریەکە لە وەزیری (پێشمەرگە، ئەوقاف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری #بەغدا#) بەڵام تا ئێستا #20-01-2023# دیار نییە پارتی وەزیری سامانە سرووشتییەکان دیاری دەکات یاخود نا چونکە ئەو وەزارەتەش بەوەکالەت لەلایەن وەزیری کارەباوە بەڕێوەدەبرێت. [1]