הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,571
תמונות 105,718
ספרים 19,404
קבצים הקשורים 97,448
Video 1,395
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ڕوانینێکی ڕەخنەگرانە بۆ وێنەسازیی ژنانی کورد 01
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سپێدە ساڵحی - نووسەر

سپێدە ساڵحی - نووسەر
ڕوانینێکی ڕەخنەگرانە بۆ وێنەسازیی ژنانی کورد 01
نووسینی سۆیلا شاریاری
وەرگێڕان: سپێدە ساڵحی

کەڵکەڵەی سەرەکیی نووسەر بۆ پەرژانەسەر وێنەی زەینیی ژنانی کورد، هەبوون و ئامادەیی وێنەگەلێکی کڵێشەیی و گشتاندنانێکی نادرووست لەبارەی نەتەوەی کورد بەشێوەی گشتی و ژنانی کورد بەشێوەی تایبەتییە. بە دەربڕینێکی دیکە وێنەسازیگەلێکی زیادەڕۆیانە و دوور لە ڕاستی سەبارەت بە پیاوسالاربوونی کۆمەڵگای کوردستان پێشکەش دەکرێت کە چ لە ئاستی ئیلیت و نوخبەی زانکۆکان و چ لە ئاستی خەڵکی ئاسایی و گشتیدا ئەم وێنەسازییە دەبینرێت. وێنەسازیگەلێک لە پیاوی کورد لەوانە تووندئاژۆبوون، دەسەڵاتخواز و زۆربێژ و…پێشکەش دەکرێت و دەخرێتە ڕوو و پەیوەست بەم وێنەسازیگەلە لەبارەی پیاوی کورد، ژنانی کوردیش وەکوو قوربانیانێکی کۆت و بەندکراو، ملکەچ، بێدەسەڵات و دەستبەتاڵ لە هەرجۆرە ئامرازێکی هێز و چەپۆکەخۆر و کڵێشەگەلێکی لەم بابەتانە وێنا دەکرێن.

ئەم نەناسینە و لە ئاستێکی کوشندەتردا ئەم ناسینە نادرووستە و ئەم گشتاندنە ناڕەوایانە، ئاماژەن بۆ نەبوونی تۆژینەوە و لێکدانەوەی پێویست و شیاو لەم بارەیەوە یان لانی کەم نەبوونی توێژینەوەگەلێک بە میتۆدێکی چۆنایەتییانەوە کە نیگا و ڕوانینێکی قووڵ و مووقڵیشانەیان لەبارەی دیاردەی توێژینەوەکە‌ هەبێت و لایەن و ڕەهەندە شاراوەکانی بابەت و مژاری توێژینەوەکە بخەنە ژێر تیشکی شیکاری و لێکدانەوەوە. ئەم نووسینە، ئەم کڵێشەسازییانە لە دوو ئاستدا ڕەخنە دەکات. لە ئاستێکدا؛ ڕوانگە جۆراوجۆرە فیمینیستییەکان کە ڕوانگەگەلێکی ئەورووپاتەوەرانەن، دەخاتە ژێر تیشکی ڕەخنە بە هۆکاری ئەوەی کە ناتوانن جیاوازییەکان ببینن و بیپێکن و هەموو ئەو بەها و ئەندێشانەی کە لە ئەزموونی تاکەکەسیی خۆیان لە گرووپ و دەستەی ئیتنیکیی سپی پێستی خۆیان بەدەستیان هێناوه، ‌ دەگشتێنن. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە سەرچەشن و نموونەگەلێک درووست دەکات کە تێیدا جێگا و مەودایەک بۆ نرخدانی ئەزموونەکانی ژنانی دیکە ناهێڵێتەوە. نموونەکەشی وێنەی ژنی ئاسیایی وەکوو بوونەوەرێکی (بێ دەسەڵات) و ناکارا کە لە بەردەم هەموو جۆرە مەترسی و ستەمێکی بنەماڵەیی و خێزانیدایە. ئادری لۆرد دەڵێت؛ بیرکردنەوەی ئەورووپاتەوەری تایبەتمەندیی زاڵی فیمینیزمی سپییە و دەست¬وپێ¬سپی بوونی فیمینیسمی سپی لە ناسینی جیاوازییەکان وەکوو هێزێکی یەکلاکەرەوە، لە ڕاستیدا دەگەڕیتەوە بۆ نەتوانین لە تێپەڕاندنی یەکەمین وێستگەی پیاوسالاری. لە لایەکی دیکەشەوە، شێوەی نواندنەوەی (ژنی جیهانی سێهەمیی ئاسایی) لە وتاری فیمینیسمی ڕۆژاوایی، نواندنەوەیەکە کە لەسەر هەواری دابەزاندن و کەمڕوانین دەگیرسێتەوە. چونکە لەم نواندنەوەیەدا ژنانی ڕۆژاوایی بە خوێنەوار، مۆدێڕن و کەسانێک پیشان دەدات کە کۆنترۆڵی لەسەر جەستە و هەست و سۆزی سێکسی خۆی هەیە و ئازادن لە بڕیاردان و هەڵبژاردن، لە حاڵێکدا ژنی جیهانیی سێهەمیی ئاسایی بەشێوەیەک پێناسە دەکات کە ژیانێکی لە جەوهەردا ئەنجنئەنجنکراوی بەهۆی ڕەگەزی مێینەی خۆی (لە ڕووی سێکسییەوە ئازاردەر) و جیهانی سێهەمی بوونی (نەزان، هەژار، نەخوێنەوار، نەریتخواز، خێزانخواز، قوربانی و…) هەیە و ئەزموونی دەکات و هەروەها ژنی جیهانی سێهەمی بە لاڵ، ناکارامە و وەرگر (بە شێوەیەکی پەنامەکی سوپاسگوزار) ی ئەندێشەکانی ڕۆژاوا وێنا دەکات و زۆربەی کات ئەو ستراتیژانەی کە ژنانی جیهانی سێهەم بۆ خەبات دژی سەرکوتی خۆیان بەرەبەرە گرتویانە بەر، پشتگوێ دەخرێت.

هەروەها کە دەبینین وێنەسازیی وتاری فیمینیسمی ڕۆژاوایی لە ژنە ڕۆژهەڵاتییەکان، وێنەسازییەکی ناکارامە و لەسەر بنەمای نزمدانانی ژنانی جیهانی سێیەمییە و ئەم بابەتە ئێمە پەلکێش دەکات بەرەو گەڵاڵەکردنی ئەم پرسیارە کە ئەزموونی ژینکراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی و ئێران بەگشتی و کورد بە تایبەتی وەکوو ژنانی جیهانی سێهەمی تا چ ڕادەیەک لەسەر بنەمای ئاوەها وێنەسازیگەلێکە؟ هەڵبەت نابێ ئەم خاڵە لەبەرچاو نەگرین کە باسکردن لە ئەزموونە جیاوازەکانی ژنان، بەڵگەیەک نییە بۆ پشتگوێخستنی هەندێک هاوشێوەیی و هاوبەشی لە دۆخ و ئەزموونگەلی ژینکراوی ژنان بەشێوەی گشتی. بە لەبەرچاوگرتنی ڕەهەندی جیاوازییەکان و هاوشێوەییەکان لە شیکاریی جێگە و پێگەی نزم و نەویی ژنان لە ڕوانگە و تێڕوانینە ناوبراوەکاندا، دەمانەوێت لە ڕیگەی لێکدانەوەی ڕوانگەکانی هەندێ لە ژنانی کورد بپەرژێینە سەر ئەم پرسیارە کە “ئایا ئەو وێنە زەینییەی کە لەسەر بنەمای نزم و نەویبوونی ژنان کە لەلایەن ڕوانگە فیمینیستییەکانەوە دەخرێتە ڕوو، لەسەر بنەمای هەمان وێنەیە کە ژنانی کورد لە خۆیان هەیانە؟” یان بە دەربڕینێکی دیکە ئایا ژنانی کورد خۆیان بە ژنانێکی نزم و پلە خوار و نەوی دەزانن؟

لە بنەڕەتدا پرسی ژنان و نزمبوونی پلە و پێگەیان لەلایەن شیکارانی جیاوازەوە و بە ڕوانگەگەلی جۆراوجۆرەوە کەوتۆتە بەر لێکدانەوە و هەڵسەنگاندن. مرۆڤناسەکان دوو ڕوانگەی تەواو جیاواز دەگرنە بەر.مرۆڤناسانێکی وەکوو “ڕاڵف لینتۆن” سەرێتی پیاوان و نزمێتی ژنان بەهۆی تایبەتمەندییە بیولۆژیکییەکان بە بابەتێکی سرووشتی دەزانن و هەندێکی دیکە لە مرۆڤناسانی وەکوو “بەری فێلت” باوەڕیان بەوە نییە کە جیاوازییە بیۆلۆژیکییەکان دیاریکەری ئەو جیاوازییانە بێت کە ژنان لە پلەیەکی نزم و نەویدا دادەنێت و نیشانی دەدات و باوەڕیان بە فێربوون و فێرکاریی دەوروبەر و ژینگەی پەروەردەکردن هەیە و قسەکانیان پشتئەستوور دەکەن بە هەبوونی کۆمەڵگا دایکسالارەکان لە مێژوودا. کۆمەڵناسانیش نزمبوونی پلەی ژنان دەگەڕێننەوە بۆ فێربوون لە دەورووبەر و دۆخی فێربوون و شێوازی بەکۆمەڵایەتیبوونیان و ڕوانگە زاتخواز و جەوهەرگەرانەکان ڕەخنە دەکەن و (تێڕوانینە چوارینە فیمینیستییەکانیش هەر لەوانەن‌؛ فیمینیستە لیبراڵەکان هۆکارەکە لە هەڵاواردنی یاسایی لە بەرژەوەندی پیاوان دەبینن، فیمینیستە مارکسیستەکان هۆکاری سەرەکیی ستەمی ژنان پێشگرتنیان لە هاتنەناو کۆمەڵگا و بواری گشتیی بەرهەمهێنان دەزانن و خەباتی ژنان بۆ ڕزگاری بە بەشێکی دانەبڕاوە لە ململانێی چینی پرۆلیتاریا بۆ هەڵوەشاندن و سەرەونگوونکردنی سەرمایەداری هەژمار دەکەن. فیمینیستە ڕادیکاڵەکان کۆنترۆڵی ژنان لەلایەن پیاوانەوە واتە پیاوسالاریی بە پرس و کێشەی سەرەکی دەزانن و فیمینیستە سوسیالیستەکان ستەمی سەر ژنان سەرەڕای سەرمایەداری دەبەستنەوە بە هاوکێشە پیاوسالارانەکانەوە. لەنێو بیردۆزە فیمینیستییەکانی ژنانی ئەورووپی-ئەمریکیش لە باسوخواسی هۆکاری نزمبوونی پلەی ژنان بە ناکۆکی و جیاوازیی بیروڕا هەیە.

جیاوازی بیروڕا لە باسوخواس و ڕوونکردنەوەی نزمبوونی پلەی ژنان لە وتاری فیمینیسمی ڕۆژاوایی کە ژنانی سپی¬پێستی چینی ناوەڕاستی ئەورووپی-ئەمریکی مانیفێست دەکات، دەربڕی ئەم بابەتەیە کە تەنانەت لە ناو ئەم وتارەشدا چەنددەنگی و فرەلایەنی هەیە. بۆیە کەڵکوەرگرتنی تۆژەری فیمینیستییی ڕۆژهەڵاتی لە ئاوەها ڕوونکردنەوە و باسوخواسێک بە بێ لەبەرچاوگرتنی بەستێن و زەمینە فیکری، کلتووری، ئایینی و ئیتنیکی و…ەکانی کۆمەڵگای خۆی کارێکی ڕووکەشانەیە.

لە ئاستێکی دیکەدا و لە وڵاتی “ئێران” پشتگوێخستنی جیاوازییەکان بە بیچم و شێوازگەلی جۆراوجۆر بە هەمان ناوەرۆکی ناسراوی یەکسانبین و یەکدەستکەرەوە، دووپات دەبێتەوە. لە ئێران توێژینەوەگەل و ڕاپۆرتگەلێکی جۆراوجۆر لەژێر ناوی”ژنی ئێرانی” بڵاو دەبێتەوە کە نموونەی ژنێکی فارسی چینی ناوەڕاستە و بچووکترین بوار و دەرفەتی دەنگهەڵبڕین بە ژنانی ئیتنیک و نەتەوەکانی دیکە و ئەزموونە تەواو جیاوازەکانیان نادات. لەوانە دەتوانین ئاماژە بەم لێکۆڵینەوانە بدەین؛ بزووتنەوەی مافی ژنان لە ئێران (سەربزێوی، شکست و سەرکوت لە 1901 تا شۆڕشی 1978) دانراوی ئیلیف ساناساریان (2005) ، ڕوانینێکی کۆمەڵناسانە بۆ بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی ژنانی ئێران پاش شۆڕش، دانراوی فەریبورز لوڕستانی (2001) ، ژنی ئێر‌انی؛ گۆڕانکاری لە ئامادەیی سیاسیدا، لە پیاوسالارییەوە تا فیمینیسم؛ دانراوی عەتارزادە (2005) ، لێکدانەوەی کردەوەکانی چالاکان و بکەرانی بزووتنەوەی ژنانی ئێرانی لە بواری یاسای هەڵاواردن و ناهاوسان لە ڕووی جێندەرییەوە (لە سەرەتای دەیەی حەفتاوە تا 1387ی کۆچی) دانراوی جیلوە جەواهیری (2009) ، تێڕامانێک لە شووناسی ژنی ئێرانی؛ دانراوی مریەمی ڕەفعەت جاە (2008) ، دەسەڵات و ئەخلاقی جێندەری لە ئێران دانراوی فاتیمە سادیقی (2008) ، دەنگدانەوەی خۆجێیی سەرچەشنە جیهانییەکان (مژار؛ فیمینیسم لە ئێران) دانراوی مەریەمی ئومیدی ئاوەج (2004) و…کە تەنانەت یەک ڕستەشیان لەبارەی ژنانی غەیری فارس و بە تایبەتی ژنانی کورد نەنووسیوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە سەردێڕی نووسینەکانیاندا خۆیان بە ئاڵاهەڵگری هەموو ژنانی ئێران دەزانن!.

ئەو لێکۆڵینەوانەش کە تاکوو ئێستا لەبارەی ژنانی کورد ئەنجام دراون یان لێکۆڵینەوەگەلێک بوون لەسەر بنەمای فیمینیستی ئەورووپاتەوەرانە و لەدواجاردا کەڵکوەرگرتنە لە ئامرازە چەمکیانە تایبەتەکانی ئەم تێڕوانینە و پێوەرە هاودەنگەکانی یان لانی کەم ژنانی کورد وەکوو قوربانیانێکی بێدەسەڵات و دەستوپێ-سپی پێناسە دەکات کە لە بەردەم هەموو جۆرە تووندوتیژییەکی ناو ماڵ و خێزاندا ملکەچن. هەڵواسینی ئاوەها وێنەیەک بە ناوچەوانی ژنانی کورد و نواندنەوەی و لە دواجاردا گشتاندنی لە ئاستی جۆراوجۆر، دەبێتە هۆی نەبیستن و کپکردنی ئەو دەنگە جیاوازانەی کە ڕەنگە ئەم کڵێشانە لەبارەی ئەوان بەڕاست نەگەڕێت و دەرفەتپێدان بە ئاوەها ژنان و دەنگیان دەتوانێت کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر گەشەکردنی شێوازی ژیانیان لە ڕووی چۆنایەتییەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا هەبێت. لێکۆڵینەوەگەلێکی ئاکادیمیک لەوانە “تراژیدیای جەستە” دانراوی فاتیمە کەریمی (2009) ، شیکاریی کۆمەڵناسانەی چەمکی شەرەف بە داکۆکی لەسەر کوردستان دانراوی سومەیە ڕۆسەمپوور (2012) ، لێکدانەوەی تووندوتیژیی خێزانی لەنێو بنەماڵەکانی شاری دێولان؛ بە تەوەردانانی توندوتیژی دژی ژنان دانراوی سەعیدی خانی و هاوکارانی (2006) ، خۆسووتاندن گرینگترین شێوەی خۆکوژی لە پارێزگای ئیلام دانراوی موحسێنی ڕەزائیان و غوڵامڕەزا شەریفی ڕاد، زۆروزەبەندبوونی هەوڵی خۆسووتان لە ئەنجامدەرانی خۆکوژی لە شاری ئیسلاماوا (1997-2001) دانراوی عەلیڕەزا ئەحمەدی و…هەروەها گێڕانەوەی چەشنەکان و چیرۆکانێکی وەکوو دادا شیرین دانراوی ئیبراهیمی یوونسی (2001) و زیندوویەک لە تابووت دانراوی فەریبا ئیسماعیلی (2009) و…هەموو ئەو نووسراو و دانراوانەن لەبارەی پیاوسالاری زاڵ بەسەر کوردستان و تووندوتیژییەکان دژی ژنانی کورد، چ بە شێوەی پەنامەکی و شاراوە و هێمنانە بووبێتن و چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ڕوون کە لە ڕاستیدا نووسین و دانراوگەلێکی بەنرخ و بایەخن لەم بوارەدا، زۆربوونی ئاوەها نووسین و دانراوگەلێک هۆکاری درووستبوونی وێنەیەکی بەتەواوەتی قوربانیکراو لە ژنانی کوردە کە لایەنی بکەرانە و چالاکانەی ئەم ژنانە و ستراتیژییان و و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ دۆخێکی ئاوەهادا دەخاتە ناو تەمومژ و لێڵی و ناڕوونییەوە و پشتگوێی دەخات و خۆی لێ نەبان دەکات. هەربۆیە ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ڕوانینێکی نوێوە دەیەوێت بۆ تەواوکردن و درێژەدانی ئاوەها لێکۆڵینەوەگەلێک لایەنی دیکەی ئەم بابەتە کە لایەنی بکەرانە و بەرخۆدەرانەی ژنانی کوردە لەهەمبەر ئاوەها دۆخێکدا، بخاتە بەر باس.

ئەم نووسینە ئامانجی ئەوەیە تاکوو بە تێڕامان و قووڵبوونەوە لە جیهان-ژینی ژنانی کورد و لەبەرچاوگرتنی هەموو پارامێترە جیاوازکەرەکان، وێنەیەک لە ژنانی کورد بخاتە ڕوو کە لەسەر بنەمای وێنەی ژنانی کورد لە خۆیان و بە دەربڕینێکی دیکە وێنەگەلێک لەسەر بنەمای ڕاستی و ئەمری واقیع بێت. کەڵکەڵەی نووسەر بۆ خستنەڕووی ئاوەها وێنەیەک لە ژنانی کورد کە هاوسان بێت لەگەڵ تێگەیشتنی ئەم بکەرانە لە خۆیانە و هەروەها ناسینی قووڵتری ژنان بەشێوەی گشتی و ژنانی کورد بەشێوەی تایبەتی، نووسەر بەرەو وەڵامدانەوە بەم پرسیارە کە ژنانی کورد چ وێنە و پێناسەیەکیان هەیە لە خۆیان؟ و بە دەربڕینێکی دیکە وێنە پێشکەشکراوەکان لەلایەن ژنانی کورد بە نیسبەت خۆیانەوە بەرەو چ تیپ و چەشنگەلێک دەڕوات، پەلکێش دەکات. بەپێی ڕوانگەی “ئانتۆنی گیدێنز”، کۆمەڵناسی لەخۆگری بەدەستهێنانی زانیاری و مەعریفە لەبارەی خۆمان و ئەو کۆمەڵگایانەیە کە تێیدا دەژیین، بە دەربڕینێکی دیکە کۆمەڵناسی پرۆسێسێکی خۆدۆزینەوە و خۆهەڵکۆڵینە کە دەبێتە هۆی خۆناسینی زیاتر گرووپە کۆمەڵایەتییەکان لە ناو کۆمەڵگادا. هەر بۆیە کۆمەڵناس دەبێت بە شوێن زانیاری و مەعریفەی زیاتر لەبارەی کۆمەڵگای خۆیەوە بێت، لەم پڕۆسەیەدا ناسینی ژنان بەوردی وەکوو گرووپێکی کۆمەڵایەتیی کاریگەر لە کۆمەڵگا، چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و چ بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و هەروەها وەکوو نیوەی کۆمەڵگای ئێمە، گرینگییەکی تایبەتی هەیە. هەربۆیە بەدەستهێنان و وەرگرتنی ئەم مەعریفە و ناسینە ‌لەبارەی ژنانێک کە بەهۆی کەمینەبوونەوە لە ڕووی ئیتنیکی-ئایینییەوە بە دەربڕینێک پەراوێز خراون، نرخێکی لەڕادەبەدەری هەیە. لە بنەمادا (پەراوێزیبوون) (marginality) یان مرۆڤی پەراوێزی چەمکێکە کە بیرداڕێژانی سیاسی بۆ ئاماژە بە کەمینە ئیتنیکییەکان بەکاری دەبەن. کەمینەبوونی ئیتنیکی-ئایینی چەمکێکی دیکەیە کە لەم لێکۆڵینەوەیەدا ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێ. مەبەست لە ئیتنیکەکان ئەو تێڕوانین و ڕوانگە و کردەوە کەلتوورییانەن‌ کە کۆمەڵێکی دیاریکراو لە خەڵک جودا و جیاواز دەکاتەوە لەوانی دی. ئەندامانی گرووپە ئیتنیکییەکان لە ڕووی کلتوورییەوە خۆیان جیا و جودا لە دەستەبەندییەکانی دیکەی کۆمەڵگا دەزانن و ئەوانی دیکەش هەر بە هەمان شێوە چاو لەوان دەکەن. بۆ دیاریکردنی گرووپە ئیتنیکییەکان لە یەکتر، دەکرێت باس لە تایبەتمەندیگەلێکی زۆری ئەم گرووپانە بکەین بەڵام گرینگترین و زاڵترینیان بریتین لە زمان، مێژوو یان ڕەچەڵەک (ڕاستی یان خەیاڵی) ، ئایین و شێوەکانی جلوبەرگ و پۆشینی جلوبەرگ و ڕازاندنەوە.

گیدێنز سێ تایبەتمەندی بۆ کەمینە ئیتنیکییەکان کە ماناکەی بەربڵاوترە لەم ژماردنە وەکوو سێ تایبەتمەندی دەخاتە ڕوو؛
1-دەکەونە بەر هەڵاواردن.
2-خاوەنی هەستی هاوسۆزی و یەکێتی لە ئاستی گرووپێکدان.
3-گرووپە کەمینەکان بەزۆری تا ئەندازەیەک لە ڕووی فیزیکی و کۆمەڵایەتییەوە لە کۆمەڵگەی گەورەتر جودان.

لە ڕاستیدا (کوردبوون) وەکوو کەمینەیەکی ئیتنیکی و (سونیبوون) وەکوو کەمینەیەکی ئایینی، باسی لێدەکرێت. کەمینەبوونی ئیتنیکی و کەمینەبوونی ئایینی پێکەوە دەبنە هۆکاری درووستبوونی چەمکێک کە ئێمە بە “کەمینەبوونی چەند لایەنە” ناوزەدی دەکەین. نزمدانان و کەمبینینی ئیتنیکە ناپێوەرەکان لە “ئێران” و لەوانەش نەتەوەی کورد، هۆکاری درووستبوونی ئەزموونگەلێکی ژینکراوی جیاواز لەلایەن بکەران و چالاکانی ئەم بوارەیە کە لەبەرچاوگرتنی لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەمان هەنگاوی سەرەتایی سەرنجدانە بە جیاوازییەکان و دەنگدانە بە پەراوێز‌ لەباتی دەق. بۆیە ئێمە لە لێکدانەوەکەماندا ئەم کەمینەبوونە چەندلایەنە بەم شێوەیە شی دەکەینەوە و هەڵیدەسەنگێنین؛ ئایا کەمینەی ئایینیبوون جیاوازییەکی مانادار لە درووستکردنی وێنەگەلی زەینیی ژنانی کورد لە خۆیان دێنێتە ئاراوە؟ و ئەمەی کە کوردبوون وەکوو کەمینەیەکی ئیتنیکی لە “ئێران” جیاوازییەکی ماناداری لە درووستبوونی وێنە زینییەکانی ژنانی کورد لە خۆیان دێنێتە ئاراوە؟ بە دەربڕینێکی دیکە بۆ ژنانی کورد جیاوازییەکی مانادار لە درووستبوونی وێنە زەینییەکانیان لە خۆیان، بەهۆی کوردبوونیانەوە بە شێوەی دیاریکراو لەگەڵ ژنانی فارسدا دێتە ئاراوە؟

لەم چەند دەیەی دواییدا فیمینیسم لە ڕێگەی ڕەخنە و داخوازییەکان و بەگیروگرفتکردنی دۆخ و نەزمی زاڵی کۆمەڵایەتی لانی کەم لە ئاستی بنەماڵە و پەیوەندی نێوان ژنان و پیاوان لە هەر حاڵەتێکدا بێت، هاتۆتە ناو وتاری ڕۆشنبیریی کۆمەڵگەوە. لە هەمان سەرەتای هاتنیەوە لەگەڵ ئەم ڕەوتە دوو هەڵسوکەوتی جیاوازی ڕادیکاڵ بە دوو شێوەی جیاواز کراوە. هەندێک بە بێ لەبەرچاوگرتنی بنەما کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان و تایبەتمەندیی و بارودۆخی جیاوازی کۆمەڵگە، دەیانەویست ئەم تێڕوانینە پراکتیزەی بکەن و بۆ ئامانجەکانی تێبکۆشن و هەندێکی دیکە بە بێ تێگەیشتنێکی درووست لە بابەتەکە بە تووندی و چڕی و نەفرەت و ڕقەوە کەوتنە ڕەتکردنەوە و بەرپەرچدانەوەی. ئەگەر باسی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکەین لە وڵاتانێکی وەکوو ئەفغانستان، پاکستان، یەمەن و عەرەبستان بە هاتنەئارای گرووپەکانی قاعیدە، تاڵیبان و گرووپە سەلەفییەکانی دیکە بچووکترین داخواز و داوکاریی ژنان پەسەند و قبووڵ ناکرێت و بەهەند وەرناگیرێت و لە زۆر حاڵەتدا بە تایبەتی لە ئەفغانستان ژنان لەگەڵ هەڕەشە و مەترسیی گیانی ڕووبەڕوون. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەم چەند ساڵەی دواییدا لەگەڵ گەشەکردنی سەلەفییەت و تێڕوانینی تووندئاژۆیانە و ڕادیکاڵ بە نیسبەت مافی ژنان، نموونەیەک لەم حاڵەتە ڕادیکاڵ و تووندئاژۆیانە بە کاریگەریی وەرگرتن لە سەلەفییەت پەیوەست بە باسوخواسەکانی ژنانەوە، بەدی دەکرێت.

لەم نێوانەشدا کەسانێک هەبوون کە بە تێگەیشتنێکی درووست لەم ڕەوتە فیکرییە و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تایبەتی کۆمەڵگە و ڕەخنە و لێکدانەوەی بیردۆزە فیمینیستییەکان، لەم بوارەدا ڕیگەخۆشکەر و چارەسەر بوون و کاریگەریی باشیان درووست کردووە. زۆر گرینگە کە سەرنجی ئەم خاڵە بدەین کە فیمینیسم و هەموو بیردۆزەکان و ئەو ismانەی دیکە کە لە کۆمەڵگەیەکی دیکەوە هاتوون و سەر بە کۆمەڵگەی ئێمە نین، لە و کۆمەڵگەیانەی کە گەشەیان کردووە و درووست بوون لە بەستێنێکی سرووشتی و منداڵدانی سرووشتیی کۆمەڵگەی خۆیان پێگەیشتووە و لەدایکبووە و دواتر گەشەی سەندووە. یانی بەهۆی وشیاری، داواکاری، داخوازی، ڕەخنە و دژایەتییەکان و بەشێوەی گشتی لە دەرهاوێشتەی سرووشتی دەرکەوتوون و بەدیهاتوون بەڵام لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ڕەوتەکە پێچەوانەیە یانی سەرەتا بیردۆز و تیۆرییەکە دێتە ناو کۆمەڵگە و زەین و ڕای گشتییەوە و پاش ئەوە هەر توێژێک لە کۆمەڵگە بە بای خۆی شەن دەکات و هەڵگۆستەیەکی جیاواز و هەندێجار دژواز (بەهۆی بەستێن و زەمینەی کەلتووری، مێژوویی، کۆمەڵایەتی و تەنانەت زمانیی جیاواز) لە بیردۆز و تیۆرییەکان بەرهەم دێنێت و ئەم بابەتانە ڕەوتێکی سرووشتیان لە گەشە و نەشەی خۆیاندا نابێت و ڕەنگە هەر گەشە و نەشەیەک لە ئارادانەبێت و ئەوەی هەیە کۆمەڵێک چەمک و بیردۆزە و تیۆرەی دژبەیەک و بە وتەی شایگان (چل لەتێکی لار و لەوێر) ە. (بە درێژایی زیاتر لە سەدوپەنجا ساڵێک کە بەسەر دەسپێکردنی بزووتنەوەی ژنان و زیاتر لە سەدەیەک کە لە هاتنەئارای دەستەواژەی فیمینیسم بۆ ئاماژەدان بە ئاوەها بزووتنەوەیەک، تێدەپەڕێت، بیردۆزە و تیۆریگەلێکی جیاواز و هەندێ جار دژ بەیەک لە باسکردن و ڕونکردنەوەی پلەی نزمی ژنان، هەڵگۆستە و خوێندنەوەگەلی جۆراوجۆر و جیاواز لە بارودۆخی خوازراو و ئایدیال بۆ ژنان و کۆی کۆمەڵگا داکۆکی لەسەر کراوە و ئەمەش پیشاندەری ئەوەیە کە (ئێمە لەگەڵ شتێکی دیار و بەرهەست لەژێر ناوی فیمینیسم ڕووبەڕوو نین کە بتوانین بە ئاسانی و بە شێوەیەکی سادە قبووڵی کەین و پەسەندی بکەین یان ڕەتی بکەینەوە. لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ فیمینیسم (وەکوو هەموو وتەزا کۆمەڵایەتییەکان) دەبێت لە یەکپارچەبینی و یەکپاڕچەدانان خۆ ببوێرین، گۆڕانکاری و جیاوازی و جۆراوجۆریی لە کاتی-مێژوو و شوێن-جوگرافیا بناسرێت و سەرنج بدرێتە هەڵگۆستە و ڕاڤە جیاوازەکانی.[1]

سەرچاوە:
شهریاری، سهیلا، زنان کرد (نظریەای مبنایی در باب زنان کرد) ، جامعەشناسان، چاپ اول، تهران 1394
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 521
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
פריטים המקושרים: 4
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 17-01-2023 (1 שנה)
Original Language: פרסי
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: תרגום
ספר: תרבות
ספר: נשים
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( زریان عەلی ) על 26-01-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 27-01-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان عەلی ) על: 26-01-2023
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 521
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.133 KB 26-01-2023 زریان عەلیز.ع.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,571
תמונות 105,718
ספרים 19,404
קבצים הקשורים 97,448
Video 1,395
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - לשוני הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - נשים מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - Publication Type - Born-digital מאמרים - ניב - עברית

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.562 2!