ناونیشانی پەڕتووک: ئەرکى پێداگۆجى نوێ لە نمایشى شانۆیی منداڵاندا چەند نموونەیەکى هەڵبژاردە لەنێوان ساڵانى 2000-2020
ناوی نووسەر: ژیار ئیسماعیل حوێز ئیسماعیل
جۆری بڕوانامە: ماستەر
کۆلێژ: کۆلێژی هونەرە جوانەکان
بەش: سينما
سەرپەرشتیار: بەلقیس عەلی دوسکی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: #11-01-2022#
ئەم توێژینەوەیە ناونیشانى $ئەرکى پێداگۆجى نوێ لە نمایشى شانۆى منداڵاندا چەند نموونەیەکى هەڵبژاردە لەنێوان ساڵانى 2000-2020$ ى هەڵگرتووە، تیایدا باسى نمایشى شانۆى منداڵان و ئەرکى پرۆگرامى پێداگۆجى کراوە، باس لە مێژو و ئەدەبى شانۆى منداڵان و پێکهاتەکانى دەق و نمایش و پرۆگرامى پێداگۆجى چالاکییەکانى مامۆستا لە فێرگە و بەکارهێنانى نوێترین ڕێگا بۆ پەروەردەو فێرکردن کراوە، هەروەها بە پرۆگرام کردنى شانۆ بۆ پەروەردە و فێرکردن. ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکى وچوار بەش پێکهاتووەکە بریتین لە: بەشى یەکەم (چوارچێوەى میتۆدى توێژینەوەکە ) پێکهاتوە لە کێشەى توێژینەوەکە و ئامانجى توێژینەوەکە ، گرنگى توێژینەوەکە ، سنوورى توێژینەوەکە، میتۆدى توێژینەوەکە، تاوتوێکردنى توێژینەوەکانى پێشوو ، پێناسە بۆ چەمەکەکانکە وشەکانى توێژینەوەکەى هەڵگرتووە . بەشى دوەم ( چوارچێوەى تیۆرى) توێژینەوەکە، دوو بوار و چەند پارێک لە خۆ دەگرێتبوارى یەکەم: شانۆی منداڵان: پارى یەکەم: شانۆیی منداڵان و کورتەیەکى مێژویی پارى دووەم: پێکهاتەى شانۆى منداڵان لە ڕوى دەق ونمایش ، پارى سێیەم: جۆرەکانى شانۆى منداڵان ، پارى چوارەم: کاراکردنى بەشداریی کۆمەڵایەتى، بوارى دووەم:پرۆگرامى پێداگۆجى پارى یەکەم: چەمکى پێداگۆجى و جۆرەکانى ، پارى دووەم: پێداگۆجى و میکانیزمى کارکردن لە شانۆیی منداڵاندا ، پارى سێەم: ڕۆلى پەروەردەیی شانۆى منداڵان پارى چوارەم: بەشانۆ کردنى پرۆگرامى خوێندن . بەشى سێیەم (رێکارەکانى توێژینەوەکە) پێکهاتوە لە کۆمەڵگاى توێژینەوەکە, میتۆدى توێژینەوەکە، ئامرازى توێژینەوەکە ، نموونەیی توێژینەوەکە شیکردنەوە بۆ سێ نمایشى شانۆى منداڵان کراوە ، ئەرکە پێداگۆجییەکان لە نمایشى شانۆى منداڵان و ئامانجە پەروەردەیەکە دەست نیشان کراون.، پێکهاتەکانى نمایش و دەق و لایەنە هونەریی و لایەنە پێداگۆجییەکە شیکراوەتەوە , لەسەر بنەماى ئەنجامەکانى بەشى تیۆرى گفتوگۆ و ئەنجامەکان خراونەتە ڕوو. لە بەشى چوارەمئەنجامى توێژینەوە زانستیەکەخراوەتە ڕوو ، کە توێژەر بە چەند ئەنجامێک گەیشتووە ، هەروەها توێژەر هەندێ ڕاسپاردە و پێشنیارى خستۆتە ڕوو، لەگەڵ لیستی سەرچاوە و پاشکۆکان.[1]