הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,690
תמונות 105,139
ספרים 19,525
קבצים הקשורים 97,822
Video 1,415
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ڕۆشنبیران لەنێوان هەلپەرەستی و چالاکیدا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆشنبیران لەنێوان هەلپەرەستی و چالاکیدا

ڕۆشنبیران لەنێوان هەلپەرەستی و چالاکیدا
ناونیشانی بابەت: ڕۆشنبیران لەنێوان هەلپەرەستی و چالاکیدا
ئامادەکردن: #عادل قادری#

ڕۆشنبیر لە پلە و پێگەی درووستی ناو مێژووی خۆی و بەپێی پێکهات و سیستەمی نۆرم و بەهاکانی هەر کۆمەڵگایەک دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر و سەردەمساز و چارەنووسساز بگێڕێت.
زەقترین تایبەتمەندی ڕۆشنبیر لای ئێمە ژێستگرتن و کۆپیکردن و لاساییکردنەوە بووە.
(خوێندنەوەیەکی خەسارناسانە بۆ مانا و ئەرکەکانی ڕۆشنبیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
نێزیکەی سێ دەیە زیاترە کە چەمکی ڕۆشنبیر بە شێوەیەکی جیددی و باسهەڵگیرسێنەر بە هەموو پەراوێز و دەقەکانییەوە، هاتۆتە ناو دیسکۆرسی فیکریی و ئەدەبیی کوردییەوە، ئەمەی کە پێناسەی ڕۆشنبیر و ڕەچەڵەکی ئەم چەمک و زاراوەیە بۆ کوێ و کەی و کێ دەگەڕێتەوە زۆر باسی لێکراوە و بووە بە کڵێشەیەک و هێندە گوتراوە کە بەتاڵ بووە لەمانا و من نایەمەوە سەری.
ئەگەر پێناسە مێژووییەکانی ڕۆشنبیر هەر لە سەردەمی شۆڕشی فەرانسەوە تاکوو تێڕوانینی هەنووکەی دیسکۆرسە جیدییە ڕۆشنبیرییەکانی جیهان بکەینە پێوەر، ئەوا ئەگەرێکی بەهێزە هەنووکە یەک دانە ڕۆشنبیریش لە ناو کورددا نەدۆزینەوە، بەڵام من تێڕوانینێکی وەها ئایدیالیستی و دەرهەستم نییە بۆ ئەم چەمکانە و پێم وایە دەبێ پێکهات و بەستێنی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و کەلتووریی خۆمان بۆ فام و پێناسەی هەر کردە و بکەرێک (رۆشنبیر، تاک، شاعیر، فەرمانبەر و…) لەبەر چاو بگرین ئەگینا وەک چۆن ئێستە و لە هەندێ فەزای کەلتووری و گشتیی ڕۆژهەڵات و باشووردا، مانای ڕۆشنبیر زۆرتر بارێکی نەرێنی و گاڵتەجاڕانەی هەیە، باقی چەمک و زاروەکانیتریش وا سووک و چرووک دەبن، ئەمە تایبەتمەندیی مێژووی کەلتووریی و ئاوەزی ناتەواوی ئێمەیە کە وەها چەمکە جیددی و گەورەکانی کەلتووری ڕۆژاوا لەمانا بۆش و بەتاڵ دەکات و لەوەش خراپتر دەیخەسێنێت و بە لاڕێیدا دەیبات!
کەس ناتوانێ ئەو وردەدەسکەوتانەی کە لە مێژووی ئێمەدا و لەلایەن کەسانێک کە لەژێر چەمک و زاراوەی ڕۆشنبییریدا چالاکیان دەکرد، بەدی هاتن، ڕەت و ئینکار بکات، بەڵام باسەکەی من شێوازێک لە چالاکی خەسارئامێز کە لە ناو هەندێک کەس کە خۆیان بە ئاوەڵناوی ڕۆشنبیر ڕازاندۆتەوە، دەکاتە مایەی تێڕامان و لێکدانەوە.
بەگشتی ڕۆشنبیر هەر پێناسەیەکی هەبێت لە مێژووی ئێمەی کورددا دابڕاو نییە لە سێ جەمسەر 1-ئەدەب (بەتایبەتی شیعر) . 2-فیکر. 3-حیزب. کە لایەنە کارەساتبارەکانی بەشی سێهەم باسێکی زۆر و زەبەند هەڵدەگرێت و دایدەنێم بۆ کات و دەرفەتێکی تر. ڕۆشنبیر بەپێی کەشوهەوا و هەل و مەرجی هەر کام لە پارچەکانی کوردستان و دواتر هەر کام لە شارەکانی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی گەشە و ڕەوتی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووریی و شارنشینیدا میسداق و دەرکەوتەیەکی هەبووە و کەم تا زۆر کاریگەریی داناوە و ڕۆڵی گێڕاوە.
کەس ناتوانێت ڕۆڵی”تاکانە”ی ڕۆشنبیریی مەسعوود محەمەد، عەبدولخالەق مەعرووف، شێرزاد حەسەن، بەختیار عەلی و… لە باشوور و ڕۆڵی هەژار، هێمن، عەلائەدین سەجادی، سوارە، مارف و… لە ڕۆژهەڵات ئینکار بکات، هەڵبەت هەر کامەیان بەپێی پارامێتر و هەل و مەرجی سەردەمی خۆیان. ڕۆشنبیر لەو میسداقانەدا هەر پێناسەیەکی هەبێت هەڵگری چەشنێک لە تایبەتمەندی کاریگەریدانان و ڕۆڵگێڕان لە ناو کۆمەڵگا و لە بواری زمان و ئەدەب و کەلتوور بووگە، بەڵام وەکوو وتم باسەکەی من بەدەرە لە لێکدانەوەی وردی مێژوویی و تێڕوانینی ئیستقرایی پێناسەکانی ڕۆشنبیر و تایبەتمەندی و میسداقەکانی ئەم بوونەوەرە.
باسی من هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە ئاست و مانا و ماهییەتی ڕۆشنبیر لە جوگرافیایەکی بچووکی کوردستان واتە ڕۆژهەڵات. بۆ ئەم خوێندنەوە خەسارناسانەیە زۆرتر قۆناغ و سەردەمێککی زەمەنیی کورت و کۆتای یەک دەیەی پێشوو لەبەرچاو گیراوە کە تێیدا ڕۆڵی دەسەڵات و دیسکۆرسی سیاسی ڕیفۆرمخوازانی ئێرانیش بە یەکێک لە جەمسەرەکان دانراوە.
$ڕۆشنبیری و ڕیفۆرمخوازی$
دەرکەوتنی جیددی و ڕاشکاوانەی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناوخۆی وڵات و لە قۆناغێکی تازەی مێژوویی و گۆڕانی کۆمەڵگای کوردی بەشێکی لە بنەمادا وابەستەی ئەو دیسکۆرسەی ڕیفۆرمخوازان بوو کە لە ساڵی 76 ی هەتاوی و لەسەر دەستی محەمەد خاتەمی ڕۆشتە ناو سیستەمی دەسەڵاتەوە.
لەو تۆزە هەناسەدانەی سەردەمی خاتەمیدا ئەنجوومەن و ڕێکخراو و بڵاڤۆک و مانگنامە و…کوردییەکان هاتنە کایەوە کە ئەگەر مونسیفانە چاوی لێکەین ئەم سەردەمە سەردەمی گەشانەوەیەکی کەلتووری و شوناسی کوردە بە نیسبەتی پێشوو نەک بە نیسبەتی خۆی و توانست و شیاوەتییەکانییەوە! و ئەم تێڕوانینیشە بەو واتایە نییە سەردەمی دەسەڵاتی ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی و چوونە ناو کایەی ڕیفۆرمخوازانی کورد بۆ پانتاکە، سەردەمێکی پڕ کێشە و باندبازی و هەلپەرەستی نەبووە، بەڵام لەم سەردەمەدا بوو قەڵەم و نوخبە هەڵکەوتووە کوردییەکان توانیان بەشێوەی ئاکادیمیک و ڕۆشنبیرانە و هەروەها ژورنالیستی ئاوڕ لە کۆمەڵێک بابەتی وەکوو زمان، کەلتوور، شوناس، نەتەوە، ئەدەب و مێژوو…بدەنەوە و دیسکۆرسێک ڕێک بخەن کە لەوانەی پێشووی خۆیان جیاواز بێت و هەندێک تایبەتمەندی مۆدێڕنی تێدا بێت، لەم ڕەوتەدا و تا سەردەمێک هەوڵە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکان توانیان لە پانتای گشتی و لە ناو جەماوەرێکی کەمدا کاریگەر بن، ئەم ڕەوتە دڵخۆشکەر و شوناسبەخشە ئەوەندەی نەخایاند (چوونکوو بە هۆکارگەلێک کە دێمە سەری) پێوەندی نێوان ڕۆشنبیر و چالاک و …لەگەڵ جەماوەردا ڕووخاو و پردێک لە بەدگومانی و بێ متمانەیی لەنێوان جەماوەر و ڕۆشنبیرانەوە هەڵبەسترا. واتە کارەساتەکە لەو کاتەدا دەرکەوت کە “دابڕان”ە قووڵەکە ڕووی دا.
خاڵی ئایرۆنی و لەهەمان کاتدا خەمهێنەری ئەم ڕەوت و دیسکۆرسەی ڕۆشنبیریی ئێمە لەوە دایە کە هەرچەندە زەمان تێدەپەڕێت، نەریتیتر و کڵێشەییتر و پووکاوتر دەبێت و وەکوو بڵێیت فەزای ڕۆشنبیریی لە وەهم و سەرابێکدا دەژی کە هەرچی هەنگاو بەرەو پێش هەڵدەگرێت هەر بەخەیاڵ ڕۆشتووە و هەر لە جێی خۆیەتی و هەندێ جاریش بەرەو دواوە دێتەوە. ئەم تێڕوانینەی ئاخر ئەو هەوڵانە دەگرێتەوە کە پاش نەمانی ڕەوتی ڕیفۆرمخواز لە دەسەڵاتی ئێرانی و هاتنە سەر کاری موعجیزەیەکی ئاسمانی! لەلایەن باڵ و پێکهاتی بناژۆخوازیی سیستەم و کۆمەڵگای ئێرانی وەکوو ئەحمەدی نەژاد! (کە هەندێک تا ئێستەش نەیانزانی ڕیفۆرمخواز بوو یان بناژۆخوازی خەست و دەبڵ!) کەوتنە جۆرێک تەقیە و کاژخستن و کایەکردنی ناسک و نەرمۆڵ بە مەبەستی پاراستنی ڕۆڵی ڕووتین و ڕواڵەتی خۆیان و هەر جۆرە ئەکت و کردەیەکی ئەسیل و کاریگەر و دەورانسازیان لەپێناو مانەوەی دەنگ و ڕەنگ و ڕوخساری سەر شانۆیی خۆیان و ململانێی قۆستنەوەی هەل و نەشکانی لۆچی جلەکانیان، لەبەر دەم دەسەڵاتدا قوربانی کرد، ئەمانە بوونەوەرانێک بوون کە سێ کەسی یان چوار و پێنج کەسی ئەنجوومەنێکیان ڕێکدەخست و بەکەمترین حاڵەت گرینگییان بە دەرهاوێشتە و ئەنجامی ڕاستەقینەی توانستە ئینسانییەکانی بەشداربووان دەدا، لەم شانۆ نوێیەی ڕۆشنبیریدا کە بێگومان گۆڕانی شکڵی دەسەڵات کاریگەرییەکی زۆری هەبوو تێیدا، ڕۆشنبیر ئەوەندە لە خولیای پاراستنی ڕوخساری شیک و پۆشتە و مانیفێستکردنی فام و تێگەیشتنە بەناو قووڵ! و دژە ئایینی! و بوونناسییەکانی! بوو، نیوی نیو ئەوەندە پێبەندی گواستنەوەی مەعریفە و بەرهەمهێنانی شکڵێکی نوێی ژیان و بیرکردنەوە نەبوو.
ڕۆشنبیری ئەم قۆناغە لەنێوان بەرهەمهێنانی مەعریفە و کۆ کردنەوەی ئیمزادا بە هەڵپەڕکێ و دیلانەوە، دووهەمینیانی هەڵبژارد! ڕێک ئا لەم خاڵەدا بوو کە پانتای گشتی و جەماوەر لەو دیسکۆرسەی کە دەعیە و بانگەشەی ڕزگاری و نوێنەرایەتی کردنی شوناس و حەزەکانی نەتەوە و جەماوەر و گەلی دەکرد، دابڕا و بەردەنگ ئیتر باوەڕی بە قسە پان و پۆڕ و قودسی مەئابەکانی! ئەم بوونەوەرە نەما، بوونەوەرێک کە ڕەخنەگرێکی توندی دین و ئایین و خودا و قودسییەتەکانە، کەچی لەو لاوەش خۆی و مۆراڵ و حەز و خەونەکانی دەکات بە چەق و ناوەندێکی قودسی و بەدەر لە ڕەخنە! ئەمانە داهێنەرانی دژوازی و تەناقوز بوون! سەیریش نییە زۆر! ڕۆشنبیرانی ئێمە هەمیشە لە دەرگای شیعر و ئەدەبەوە هاتوونەت ناو ئەو جیهانە و لە شیعر و ئەدەبیشدا تەناقوز و پارادۆکس سەنعەت و فیگورێکی جوانکارانە و ئێستاتیکاییە! بەڵام لەم هاوکێشەیەدا لە سەنعەت دەرچوو و بوو بە پیشە! بێگومان خەڵکیش تا ماوەیەک ئەم دژوازییەیان بۆ دیار نییە دواتر ماوەیەکی دێر یان زوو، دەستیان کەشف دەبێت! ڕۆشنبیر خۆی خستە پێگەی بوونەوەرێک کە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی کائینات و تازەترین زانیارییەکانی لایە، هەر گیرفانێکی بەشێک لە مەعریفەی کائیناتی تێدایە و بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ بە ناو خەڵ دا بیبەشێتەوە! وەکوو نانەکەی حەزرەتی مەسیح لەنێوان حەوارییەکانی دا! ئەم بوونەوەرە کە لە بنەڕەتدا و بە شێوازە درووستەکەی یەکێک لە ئەرکەکانی بەرهەمهێنانی گومان و پرسیار بوو خۆی وەکوو مەلا و موفتی کەوتە وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکان و ئیتر پرسیار نەما وەڵام نەدرێتەوە، یەک دوو دانە نەبێت!
$دۆخی گشتیی ڕۆشنبیر؛ شکست و هۆکارەکان$
هەر کەسێک بەشێکی بچووک لە مێژووی فەرانسە و ڕووداوەکەی دریفۆس و بزاڤە ڕۆشنبیرییەکانی ئاڵمان و ئەورووپای سەردەمی جەنگە جیهانییەکان و پاش جەنگەکان بزانێت، تێدەگات کە ڕۆشنبیر لە پلە و پێگەی درووستی ناو مێژووی خۆی و بەپێی پێکهات و سیستەمی نۆرم و بەهاکانی هەر کۆمەڵگایەک دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر و سەردەمساز و چارەنووسساز بگێڕێت!
واتە ڕۆشنبیر وەکوو پێناسە و تیۆریزەکردنی جۆرێک لە چالاکی و ڕۆشنگەری و خزمەت بە مرۆڤایەتی هیچ کێشەیەکی نییە و هەر واشە، کێشە لە فامی سەقەت و نیوەچڵ و خوار و خێچە بۆ ئەم چەمکە لە کۆمەڵگا جۆراوجۆر و جیاوازەکاندا، ئەم چەمک و زاراوە لەدەرەوەی مێژووی ئێمەدا هاوردە کراوە، لەگەڵ کاڵایەکی فیکری و ئەدەبی هاوردەکراودا ئێمە دەبێ بە چ عەقڵانییەت و تێڕوانینێکەوە بجووڵاباینەوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە هەرچییەک بێت بە نیسبەت ئەزموونی ئێمەی کوردەوە بە خێر ناگەڕێت، بۆیە دەڵێم زەقترین تایبەتمەندی ڕۆشنبیر لای ئێمە ژێستگرتن و کۆپیکردن و لاساییکردنەوە بووە. کوا ئەم دیسکۆرسە ڕۆشنبیرییە دانووستان و تەعامولێکی بەهێز و کاریگەریی لەگەڵ زۆرینەی جەماوەردا ڕێک خستووە؟ کوا ئەم دیسکۆرسە دانووستانێکی سەرکەوتووی لەگەڵ دیسکۆرسی ڕۆشنبیریی فارس یان تورک و عەرەب و بەلووچ کردووە؟ کوا ئەو دیسکۆرسەی ڕێزی لە خۆی گرتبێت و بێگانە و ئەویدی ستایش نەکردبێت؟ کوا ئەم دیسکۆرسە لە دەرگای پڕۆژەیەکی یەکگرتوو بۆ شوناسی کوردیی داوە؟ لە کوێیە ئەو تێڕامان و بیرکردنەوە قووڵ و مێژووییانەی! ناو ئەم دیسکۆرسە کە خەرمانێکی زیاد کردبێتە سەر فیکر و ئەدەب و شوناسی ڕاستەقینە و جیددی کوردی؟
هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر هەوڵ و تێکۆشانی کەسان و تاقمێک کە بە ئاڕاستەی خوێندنەوە و ڕەخنە و تێڕامان لە هاوکێشە سیاسی، کۆمەڵایەتی و شوناسمەندەکانی پەیوەست بە کوردەوە، ئەزموونێکیان بەرهەمهێنا بۆ نەوەکانی داهاتوو، لەبەرچاو نەگرین. کەواتە ئاماژە ڕەخنەئامێزەکانی من موتڵەق و ڕەها نین، بەڵکوو هەڵوێستە و ڕاوەستانە لەسەر ئەو ئەرکەی کە بکەر و چالاکێک بەناوی ڕۆشنبیر لە پانتای مێژوو و کەلتووری ئێمە دەبوو بیکردایە، بەڵام نەیکرد! و کەمتەرخەمی کرد! ترسا! هیوابڕ بوو! جەنگاوەر بوونی خۆی پێشکەشی ڕۆحی کۆیلەپەرەستی کرد.
$بەگشتی هۆکارەکانی لە تێڕوانینی من دا دەتوانن ئەمانە بن:$
1-ترس.
2- هەلپەرەستی.
3- نائومێدی.
4- باوەڕی سست و کشانەوە.
5- بەرۆژنەبوون و نەریتیبوونی ڕوانگە و داتاکانیان و بەپێی ئەمەش گەڕانەوە بۆ نۆرم و پێکهاتەکانی دواوە واتە عەشیرە و خێڵ و پێکهێنانی جۆرێک لە شارچێتی و خێڵگەرایی و ناوچەپەرەستی بە سیمایەکی مۆدێڕن.
6- مێژووی لاواز و ڕووکەشی ئەدەبی و فیکریی ئێمە بە نیسبەت چەمک و زاراوە گەورەکانی ڕۆژاواوە.
7- ئاڵووگۆڕی پێوەندییە مرۆییەکان و هەموو شکڵە پێوەندییەک بەهۆی جیهانی مەجازی و دەرکەوتە زۆر و زەبەندەکانییەوە کە لە تۆڕێکی گەورەی کۆمەڵایەتی-سیاسی و فەردیدا شێوازی بەشداری و بکەرێتی (فاعلیت) و چالاکیی بە تەواوەتی گۆڕی.
8- جۆرێک لە گۆشەنشینی و ئینتزاعگەرایی فەیلەسووف ئامێزانە کە ئەوەندەی کافکایەکی خەمۆک و ناهومێدی (هەڵبەت بە تێگەی خۆی!) ستایش دەکرد، ئەوەندە لە کامۆ و سارتەری پراکتیکخواز ورد نەدەبۆوە.
9- باوەڕنەبوون بە تاک و تاکایەتی کە لە قۆناغی ئێستاماندا ئەگەر من زاراوەی ڕۆشنبیر لابەم “تاک” لە شوێنەکەی دادەنێم، کە تەحەدا و باسێکی زۆریشە و دواتر دێمە سەری، چوون پێم وایە ماتۆڕ و پاڵنەری سەرەکی ڕۆشنبیر تاکایەتی و وزەی تاکە نەک بە پێچەوانەوە، واتە جەوهەری ڕۆشنبیر دەبێت بە تاکگەرایی.
بەم هۆکارانەوە خەڵک ئیتر ئیمزا نادات و بەو هۆیەش ڕۆشنبیر ئیدی ئیمزای بۆ کۆ ناکرێتەوە و مەعریفەشی کە بەرهەم نەهێناوە! ئەمانە ئاماژەن بۆ درووستبوونی شکڵێک لە وشیاری و تێگەیشتوویی و هەروەها گۆڕان لە کۆمەڵێک نۆرم و بەهای ناو کۆمەڵگە و ژیانی جەماوەر، ئەوان وشیار بوونەتەوە و ئیتر بە سادەیی و ساویلکەیی ئیمزا نادەن بە ڕۆشنبیر! [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 226
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 01-02-2023
פריטים המקושרים: 3
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מחוכם
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 01-02-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ב- 01-02-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) על: 01-02-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 226
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,690
תמונות 105,139
ספרים 19,525
קבצים הקשורים 97,822
Video 1,415
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות מפלגות וארגונים - ארגון - אמנותי

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.282 2!