هاتوچۆکردنی گەشتیاران لە مەرزی #کێلێ# لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد و هاووڵاتییان لەمەودوا دەتوانن لە مەرزەکەوە سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن. بەپێی زانیارییەکان بە هەوڵی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی کێلێ لە سنووری ڕاپەڕین دەستیپێکرد و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەو ڕێگەیەوە سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن. مەرزی کێلێ یەکێکە لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر مەرزی کێلێ تەنیا هاتوچۆی بازرگانیی لێدەکرا و لە ئێرانەوە شمەک و کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق دەکران. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 716
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!