ناونیشانی بابەت: گریان و غازاتی منداڵی ساوا و فەڕەی سەیارە
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زۆرجار کاتژمێر 12 ی شەو دایک و باوک ھاتونە منداڵێکی بچوک لە باوەشیانە و بەپێکەنینەوە ئەڵێن دکتۆرە وەڵا ئەو منداڵەمان لە ئێوارەوە ئەگریەت و بەھیچ ژیر نابێتەوە ئێستا خراپتر بوو بۆیە ھێنامان بەڵام ئەوا لە ڕێگا خەوی لێکەوت ئەڵێی زانی ھاتین بۆ دکتۆر. دوای ئەوەی فەحسی ئەکەین و دڵنیایان ئەکەینەوە کەمنداڵەکە ھیچی نیەو تەنیا غازات و ناڕەحەتیە چونە ناوسەیارەکەیان چارەسەرە چونکە منداڵ لە 3 مانگی یەکەمی تەمەنی زۆر ھەست بەئارامی ئەکات بەدەنگی ھەندێ ژاوەژاو وەکوو (ناو سەیارە، دەنگی پانکە و ڤێر) چونکە لەناو سکی دایکی گوێی لەترپەی دڵی دایکێتی کە نزیکە لە دەنگی ئەو ژاوەژاوە. بێگومان نابێت دەنگەکە زۆربەرز بێت و زیان بەگوێیی منداڵەکە بگەیەنێت.ئەتوانی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بخوێنیتەوە بە عەرەبی (ضوضاء بیضاء) و بە ئینگلیزى white noice.
[1]