تڕی گوێزی کوێر ئەشکێنێ.
گوێزی کوێر: گوێز بەری داری گوێزە، لە کوێستانی وڵاتی کوردەواردا جووتیارەکان دەیڕوێنن، کورد لە مێژوویەکی کۆنەوە ئەم جۆرە دارە دەناسێت، هەندێک گوێز هەیە، کاکڵەکەی بە ئاسانی دەرنایەت، پێی دەوترێت: گوێزی کوێر، ئەم جۆرە گوێزە یان دەکرێتە ناو ئاو و نەرم دەبێتەوە پاشان کاکڵەکەی بە ئاسانی دەردێت یان بە ئاگر گەرم دەکرێت و ناو گوێزەکە چەوراو دەداتەوە پاشان بە ئاسانی کاکڵەکە دەردێت، ئەم ڕێگەیەیان بۆ قوڕگ ئێشەش کەڵکی لێدەبینرێت، پەندەکە مەبەست لە کەسی لووتبەرز و خۆ بەشت زانە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 727
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!