הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים
  530,935
תמונות
  107,562
ספרים
  20,010
קבצים הקשורים
  100,959
Video
  1,471
שפה
کوردیی ناوەڕاست 
303,155
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,915
هەورامی 
65,847
عربي 
29,357
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,077
فارسی 
8,979
English 
7,418
Türkçe 
3,605
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,483
Pусский 
1,133
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
קבוצה
עברית
הספרייה 
5
מאמרים 
4
מפלגות וארגונים 
2
שונים 
2
ביוגרפיה 
1
MP3 
323
PDF 
30,524
MP4 
2,395
IMG 
196,596
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
دامەزراوەیەک بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

دامەزراوەیەک بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان

دامەزراوەیەک بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان
$دامەزراوەیەک بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#14-01-2021#
‌دامەزراوە سیاسییەکان ئەگەرچی بنەمای سەرەکیی حوکمداریی تەندرووستن لە هەر وڵاتێکدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکجار دەکەونە ژێر کاریگەریی کەسایەتی و دۆخی سیاسی و گۆڕانکارییە سیاسییەکان. زۆرجار دەگوترێت کە کێشەی سەرەکیی هەرێمی کوردستان لەوەدایە کە دامەزراوەکان نین، بەڵام ئەم تێگەیشتنە درووست نییە، چونکە دامەزراوەکان هەن، جۆرێک لە بنەمای دەستووری و سەقامگیریی سیاسیشیان هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دامەزراوەکان لاوازن یان وەکوو پێویست ڕۆڵی خۆیان نابینن، ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە و نامەوێت لێردا بچمە سەر وردەکارییەکانی. ئەوەی من دەمەوێت لەم بابەتەدا تیشکی بخەمە سەر ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بۆئەوەی بتوانێت هەڵوێست و بڕیاری سیاسیی هەبێت دەبێت پەنا بباتە بەر دامەزراوە سیاسی و یاساییەکانی. بۆ ئەم مەبەستەش زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی باڵای نیشتمانیی هەبێت کە بتوانێت بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت لە ململانێی نێوخۆی هێزە سیاسییەکاندا. پرسێکی تریش ئەوەیە کە ئەگەر لەدوای 2003 کەسایەتیی بەهێزی کاراکتەرە سیاسییەکانی کورد توانیبێتی ڕۆڵی دامەزراوەکان بگێڕێت، بەڵام ئێستا ئەم کەسایەتییانە زۆربەیان لە گۆڕەپانی سیاسی نەماون، بەگشتی پێگەی نوخبە سیاسییەکەی پێشوو لە ئێراقیشدا ڕوو لە دابەزینە، بۆیە کوردیش دەبێت لەمەودوا بنەمایەکی دامەزراوەییان هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا.
پەرتەوازەیی بڕیاری سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەت لە پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا و لایەنە هەرێمیەکاندا، نەک تەنیا زیانی زۆری بە پێگەی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، بەڵکوو بە خودی لایەنە سیاسییەکانیش. بۆ نموونە کاتێک لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێت هەڵوێستیان هەبێت لە پرسی چارەسەکردنی کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا، ئەگەر ئەم هەڵوێستەیان لە چوارچێوەی دامودەزگایەکی فەرمیی حکومەتدا نەبێت ئەوا لەڕاستیدا ئەستەمە کاریگەریی هەبێت، چونکە دواجار لە بەرژەوەندیی پەرتەوازەیی بڕیاری سیاسیی هەرێمی کودرستان و سەرکەوتنی بەغدا یەکلا دەبێتەوە. ئەم دۆخەمان چەندین جار تێبینی کردووە کاتێک لایەنە سیاسییە کوردەکان لە بەغدا بە جیا هەوڵدەدەن پرسێک یەکلابکەنەوە بە دەگمەن وا ڕێکەوتووە ئەگەر پرسەکە لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی سیاسی نەبوبێت دەرەنجامێکی ئەرێنیی لێکەوتبێتەوە. هەرچەندە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەندێکجار ئەو ململانێیەی خۆیان لە بەغدا وەکوو دەستکەوتێک لە هەرێمی کوردستاندا بە لایەنگرەکانیان دەفرۆشنەوە، وەکوو ئەوەی لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت، بەڵام لە دژی بەرژەوەندیی پارتەکانی دەسەڵات، بەڵام لەڕاستیدا هەر هەڵوێستێکی پەرش و بڵاوی هێزە کوردییەکان لەدەرەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لە بەغدا تاوەکووئێستا لە دەرەنجامدا نە لە بەرژەوەندیی خەڵک بووە، نە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانیش.
لەبەرانبەردا گشت ئەو هەڵوێستانەی بەغدا لەبەرانبەر هەرێمی کوردستاندا، یاخود بۆ گوشار خستنە سەر هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، هەمیشە لە ڕێگەی دامەزراوەکانی وەکوو حکومەت و پەڕڵەمان یان دامەزراوەی یاسادانان بووە. بۆ نموونە کاتێک لە ساڵی 2010 مالیکی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و دواتریش عەبادی بەردەوامیی دا بەم سیاسەتە، ئەم دوو گوشارە لەڕاستیدا هەردووکیان هەوڵی شەخسی نەبوون، بەڵکوو لە ڕێگەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراقەوە بوون. واتە هەڵوێستی کەسی و لابەلا نەبوون، بەڵکوو وەکوو بڕیاری حکومەت و هەڵوێستی حکومەتی ئێراق مامەڵەیان لەگەڵ کرا، تاوەکووئەو ئاستەی کە نە عادل عەبدولمەهدی و نە مستەفا کازمیش نەیانتوانی کۆتایی پیبهێنن؛ ئەمە لەکاتێکدایە کە خۆشیان دەزانن ئەو هەڵوێستەی حکومەتی ئێراق هەڵوێستێکی دادپەروەرانە نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی سەرەکیی حکومەتی ئێراقدا بووە، ئیتر بووەتە هەڵوێستی حکومەت و بڕیاری سیاسی و دەستکاریکردنیشی زەحمەت بووە.
هەڵبەت ئەمە بۆ هەرێمی کوردستانیش درووستە، تاوەکووئێستا ئەو هەوڵانەی کە لە ڕێگەی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دراون، کاریگەریی سیاسی و یاساییان بەهێزتر بووە لە هەڵوێستی لابەلا و پەرشوبڵاویی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەڵبەتە لەوانەیە لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات پاساویان ئەوەبێت کە ئەوان بەشێکیان ئۆپۆزسیۆنن، یان جیاوازییان زۆرە لەگەڵ پارتەکانی دەسەڵات؛ بەڵام لەگەڵ ئەوەش، دەکرێت گشت لایەنە سیاسییەکان لە ڕێگەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم سەرەڕای جیاوازییەکانیان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستان ئەو هەنگاوە بنێن. خۆ ناکرێت خەڵک بەهۆی بوونی جیاوازیی سیاسی هەتاسەر باجی ئەو ململانێیەی هێزە سیاسییەکان بدات. دواتر ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی هەرێم چاوەڕێی ئەوەبن ڕۆژێک بێت هەموویان تەبا و کۆک بن لەسەر فۆرمێکی سیاسەت و حکومەتداری، ئەوا دڵنیابن ئەو ڕۆژە قەت نایەت. بۆیە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی بدۆزنەوە بۆ ڕێکخستنی جیاوازییە سیاسییەکانیان لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی بەرژەوەنییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان. لە ئێستاشدا، سەرەرای کەموکووڕییەکان، بەڵام دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت ئەو سەکۆیە بێت. بەتایبەت کەسایەتیی سەرۆکی هەرێم وەکوو کاراکتەرێکی میانڕەو کە تاڕادەیەکی باش پەیوەندیی باشی لەگەڵ گشت لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، دەکرێت ئەو ڕۆڵە ببینێت. هەڵبەتە ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ڕۆڵی ئەم دامەزراوەیە لە چەند وێستگەیەکی سیاسیی ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستاندا کە سەرۆکایەتیی هەرێم ئەم ڕۆڵەی بینیوە، کە دەتوانین لە چەند وێستگەیەکدا ئاماژەی پێبدەین.
لەسەر ئاستی هەرێمی: لەدوای نسکۆی 16ی ئۆکتۆبەر، هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی حکومەت، توانیی بە وتارێکی هێمنانە ئەو گرژیەی کە لەگەڵ بەغدا و تورکیا و ئێراندا هەبوو، خاو بکاتەوە. لە هەمان کاتدا ئەو ئابڵوقە سیاسیەی کە لەسەر هەرێمیش بوو، بەجۆریک لە جۆرەکان تێکبشکێنێت. هەڵبەتە ئەگەر ئەم هەوڵانە هەوڵی تاکە کەسی و لایەنە سیاسییەکان بووان لەدەرەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەستەمە هیچ دەرەنجامێکی هەبووایە، چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر مامەڵە لەگەڵ دامەزراوەی فەرمی دەکات وەک لەگەڵ کەسایەتی و لایەنێکی سیاسی.
لەسەر ئاستی ناوخۆ: بە هەمان شێوە تاوەکووئێستا چەندین جار دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە وەکوو سەکۆیەکی نیشتمانی لە ڕێگەی دەسپێشخەری، گرژییە ناوخۆییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان تاوەکووئاستێکی باش خاوبکاتەوە؛ یان ڕێکخستنی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەسەر پرسە ستراتیجی و هەستیارەکاندا.
لە ئاستی نێودەوڵەتی: وێستگەیەکی دیکەی کاریگەریی سەرۆکایەتیی هەرێمی، چەند مانگێک پێش ئێستا بوو، کاتێک پەڕڵەمانی ئێراق بەبێ ئامادەبوونی پەڕڵەمانتارانی کورد یاسای کوورتهێنانی بودجەی تێپەڕاند و ئەوەش کاردانەوەی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە. ئەمەش وایکرد گشت هێزە کوردییەکان لە پەڕڵەمانی ئێراق کاردانەوەیان هەبێت. کە دواجار لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی فەرمیی حکومەتی هەرێمی لێکەوتەوە؛ بەتایەبت کاتێک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ڕاستەوخۆ داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ڕۆلی سەرەکیی هەبێت لەم پرسە. تاوەکووئەو ئاستەی جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ئێراق ڕاستەوخۆ ئاماژە بەو پرسە بکات وەکوو پرسێکی هەستیار لە ئێراقدا. هەڵبەتە ئەگەر ئەم پرسە کۆدەنگیی گشت لایەنەکانی لەسەر نەبوایە و لە ڕێگەی دامەزراوەیەکی فەرمیی حکومەتی هەرێم داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەکرابووایە، ئەستەم بوو ببێتە پرسێکی سەرەکی لە ئەجێندای نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق؛ بۆیە لایەنە سیاسییەکانی کورد دەبێت لەو ڕاستییە تێبگەن ئەگەر هەموو پرسێک ببەستنەوە بە بەرژەوەندییە تەسک و جیاوازەکانی خۆیان، ئەوە ناتوانرێت هیچ دەستکەوتێکی گەورە بەدەستبهێنرێت.
بە درێژایی مێژووی سیاسیی کورد، هەمیشە خاڵی لاوازی هێزە کوردییەکان ئەوە بووە کە نەیانتوانیوە چوارچێوەیەکی هاوبەشیان هەبێت بۆ درووستکردنی بڕیاری سیاسی. ئێستاش دوای ئەم هەموو ئەزموونە سیاسییە، هەمان ئەو کێشەیە خەریکە ڕەنجی ئەزموونێک بەهەدەرە دەدات. بۆیە درووستکردنی ئەم ناوەندە پێویستییەکی سیاسییە کە دەکرێت لە چوارچێوەی حکومەتی هەرێم بێت، بۆئەوەی پێگەیەکی فەرمیی هەبێت و دانپێدانانێکی سیاسیی یاسایی بە بڕیارەکان ببەخشێت، هەڵبەتە پێشتریش هەوڵی درووستکردنی ناوەندێکی بڕیاری لەو شێوەیە دراوە، بەڵام لە چوارچێوەی حکومەتێکی فەرمیی دانپێدانراو نەبووە. لەڕاستیدا پێگەی هەرێمی کوردستان بەرگەی ئەو هەموو ململانێ ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەی کە لە ناوچەکە و ئێراقدا هەیە ناگرێت، ئەگەر کورد ناوماڵی خۆی کۆنەکاتەوە ڕێکنەکەوێت لەسەر هەندێک پرسی نیشتمانی، نەک تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکوو بۆ بەشەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش.
ئەمە جگە لەوەی بوونی ئەم دامەزراوەیە دەتوانێت هاوسەنگییەک درووستبکات هەم لەنێوان دامەزراوە سیاسی و یاساییەکانی تردا، هەمیش لەنێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمدا. ئەگەر لە ڕابردوو دامەزراوەکان نەیانتوانیبێت ئەو ڕۆڵە بگێڕن لە پرسە ناوخۆییەکانی هەرێمدا، دەکرێت لە ئێستاوە کاری بۆ بکرێت و دەرفەتیش لەبارە. ئەم هەوڵە دەکرێت جۆرێک لە سەقامگیری بۆ بڕیاری سیاسی و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش درووستبکات، کە دواجار لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بێت.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 343
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو 14-01-2021
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 14-01-2021 (3 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
ערים: Erbil
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 26-03-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 26-03-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 05-04-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 343
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים
  530,935
תמונות
  107,562
ספרים
  20,010
קבצים הקשורים
  100,959
Video
  1,471
שפה
کوردیی ناوەڕاست 
303,155
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,915
هەورامی 
65,847
عربي 
29,357
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,077
فارسی 
8,979
English 
7,418
Türkçe 
3,605
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,483
Pусский 
1,133
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
קבוצה
עברית
הספרייה 
5
מאמרים 
4
מפלגות וארגונים 
2
שונים 
2
ביוגרפיה 
1
MP3 
323
PDF 
30,524
MP4 
2,395
IMG 
196,596
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
Folders
מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - חברתי מאמרים - Publication Type - Scanned Document מאמרים - ניב - עברית מאמרים - פרובנס - Kurdistan מאמרים - פרובנס - ישראל ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי ביוגרפיה - - ישראל ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.312 2!