بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی هەردوو #حزبی شیوعیی ئێراق# و #حزبی شیوعی کوردستان#
بە بۆنەی 31ی ئادار ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیی ئێراق و حزبی شیوعیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
حزبی شیوعیی، حزبێکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ و خاوەن مێژوو و قوربانیدانێکی زۆرە و جێدەستیان لە خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی گەلانی ئێراق و گەلی کوردستاندا دیارە. جێگەی پێزانینە کە شیوعییەکان هەمیشە بڕوایان بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان هەبووە و لە زۆر قۆناغدا پشتیوان و هاوسەنگەری بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوونە.
لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی ئێراق و کوردستاندا و ئێراقدا هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا.
#مەسعود بارزانی#
31ی ئاداری 2023
[1]