הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 523,683
תמונות 105,938
ספרים 19,729
קבצים הקשורים 98,899
Video 1,420
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
نێرگز؛ تراژیدیای کورد لە دۆزەخی ئێراقی بەعسدا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نێرگز؛ تراژیدیای کورد لە دۆزەخی ئێراقی بەعسدا

نێرگز؛ تراژیدیای کورد لە دۆزەخی ئێراقی بەعسدا
ناونیشانی بابەت: نێرگز؛ تراژیدیای کورد لە دۆزەخی ئێراقی بەعسدا
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

ڕاستە ئێمە مەینەتی زۆرمان بینی. ئازاری زۆرمان چەشت، بەڵام کورد هەر مایەوەو ئەوان لەناوچوون.
“لە شەست و سێوە ئەو خەڵکە نەحەساینەوە، بەشمان هەر ڕاکەڕاک و مەینەتی بوو. سەدام ئەوەنە تۆپ و تەیارەی تەقاند جوانی ئاسمانیشی نەهێشت. ئیشەڵا ئەوەی زوڵم لەم کوردە بکات وەک سەدامی لێدێت”. نێرگز ئەو خانمەی لە سەروەختی ئەنفالدا و لەناو زیندانەکانی بەعسدا کاری مامانی دەکرد، بەم جۆرە مێژوی نەهامەتییەکانی کورد لەسەردەمی بەعسدا دەگێڕێتەوە. هەروەها دەڵێت؛ جاروایە گوێم لێیە لەم ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنانە خەڵک هەیە بە باشە باسی سەدام دەکات یان خۆزگە بەو ڕۆژانە دەخوازێ‌ کە سەدام حوکمی ئەکرد، ئەڵێم خۆزگە ئەو کەسانە بۆ یەک کاتژمێر ئەهاتنە شوێنەکەی ئێمە تا یبانزانیایە ئەو قسانە چۆن وەک تیغ جەرگمان بریندار ئەوکات پەڕتووکی نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا، چاوپێکەوتنێکی درێژی نووسەر و ڕۆژنامەنووس “عارف قوربانی”یە لەگەڵ خاتوو “نێرگز عەزیز بابا” کە لە (15/4/1988) هەتا (25/10/1988) لە سەربازگەی دوبز لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئەنفالدا زیندانی کراوە، لەو ماوەیەشدا کاری مامانی بۆ ئەو ژنانە کردووە کە لە زینداندا منداڵییان بووە. پەڕتووکەکە (188) لاپەڕەیەو لە بڵاوکراوەکانی دەزگای یادەوەری کوردە.
خاتوو نێرگز ناسراو بە “هەرمێ‌ مامان” لە ساڵی (1955) لە گوندی سۆرانی ناوچەی جەباری لەدایکبووە. لەبارەی سەردەمی منداڵی خۆی دەڵێت؛ کە شەوانی هاوین دادەهات لەبان خانوو دەخەوتین، تا چاومان دەچووە خەو یاریمان لەگەڵ جریوەی ئەستێرەکان دەکرد و ئەستێرەمان دەژمارد، بەڵام سەدام ئەوەنە تۆپ و تەیارەی تەقاند جوانی ئاسمانیشی نەهێشت، ئێستا ئەو ئاسمانە ساف و جوانەی جاران نەماوە”.
“دەرکەوتنی بەعسییەکان… دەستپێکی نەهامەتییەکان”
لە هەشتی شووباتی (1963) بەعسییەکان کودەتا بەسەر عەبدولکەریم قاسمدا دەکەن و قۆناغیکی نویی پڕ لە نەهامەتی بۆ ئێراق و کوردستان بەتایبەتی دەست پێدەکات. ئەوکاتە نێرگز تەمەنی هەشت ساڵ بووە. لەبارەی بیرەوەرییەکانی ئەو قۆناغە دەڵێت؛ بەخوا بیرمە هەروا حەوت هەشت ساڵێک ئەبووم شتێ‌ پەیا بوو (حەرەس قەومی) بوو ناوی ئاوا بوو، ئەها ئێستایش هەر پێی ئەڵێین ساڵ بەعسییەکە. پەلامار دێیەکانیان ئەدا مەڕووماڵاتیان بەتاڵان ئەبرد، ماڵ و حاڵمانیان ئەسووتان. تۆپیان ئەنایا ئاواییەکەی ئێمەوە، قایمەو دەغڵودانمان هەمووی سوتا، ڕەنج ئەو ساڵەمان بەباچوو، خانوو ماڵیشمانیان ئاور تێبەردا. “نێرگز” دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری دەچێتە گوندی مامشە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکووکەوە. لە زاری دانیشتووانی ئەو گوندەوە چەند دیمەنێکی تراژیدی ئەو دەمەی حەرەس قەومییەکان بەم جۆرە دەگێڕێتەوە؛ ئەیانووت پێنج شەش زەلام ئاوایی لەو کەڵوەزانە خۆیان شاردبووەوە، کەوتبوونە دەست عەسکەر و حەرەس قەومییەکان، خەڵک ئاوایی کاتێ‌ پێیان زانیبوو کە چووبوونە شوێنەکە سەیر ئەکەن هەموویانیان کوشتبوو. ژنەکان تا ئەم ساڵانەی دوایش هەر ئەیانگێڕایەوە.
لەدرێژەی گێڕانەوەی ئەو نەهامەتیانەدا، نێرگز دەڵێت؛ خەڵکی مامشە ئەیانووت زەلامێ‌ خەڵک کەرکووکیش لەگەڵ دایکەکەیا لەترس حەرەس قەومی شاری جێهێشتووە و پەنای داوەتە لای ئەمان لە مامشە، کە حەرەس قەومیەکان گەیشتونەتە مامشە نازانم کابرایان ناسیووە چی، یان بەشوێنیا گەڕاون، زەلامەکەیان بینیووەو گرتوویانە، بە بەرچاو ژن و منداڵ ئاواییەوە کەوتوونەتە سەروگوێلاکی، ئەیانووت دایکەکەی خەریکبوو ئاگر لە جەرگی بەردەبوو، چەنێ‌ کەوتۆتە مل دەست و پای عارەبەکانا تا بیدەنەوە، بەڵام هەر بردویانەو دایکەکەشی بەشین و واوەیلا شوێنیان کەوتووە. هەر لەولای مامشەوە لای لەیلان کابرایان کوشتووە و جەنازەکەیان خستۆتە بەردەست دایکەکەی.
سەرباری باسکردن لە نەهامەتییەکانی کورد لەسەر دەستی بەعسییەکان، نێرگز ئاماژە بۆ بزووتنەوەی کوردی لەوکاتەدا دەکات و دەڵێت؛ پێشمەرگە بوو بوونە دوو بەشەوە، دوو جەماعەت جیابوون (جەلالی و مەلایی) بەدوای یەکا ئەگەڕان و تەق و تۆق هەبوو، زووزوو بەر ئەبوونە گیان یەکتری، ئاخر نەگبەتی کورد بوو ئەگینا هەمووتان کورد و هاوزمان و هاوخوێن یەکتری بوون بۆچی یەکتریتان ئەکوشت؟ ئەوەنەی لەیەکیان کوشت و ڕاو یەکتریاننا و ئەوەنەی بەدوای یەکترییەوە بوون، ئەوەنە بەدوای حەرەس قەومییەکان و حکومەتەوە بوونایا هەق کوردیان سەندبوو. ئیتر بۆیە سەرباری قوورسی و سەختی ژیانی خۆمان ئەو مەترسیانەیشمان لەسەر بوو”.
“شۆڕش لە ڕێککەوتنەوە بۆ هەڵوەشانەوە”
لە یازدەی ئازاری (1970) سەرکردایەتی کورد و حکومەتی ئێراق دەگەنە ڕێککەوتن و بۆ ماوەی چەند ساڵێک کوردستان ئارامی و ئۆقرەیی بەخۆیەوە دەبینێت. لەوبارەیەوە نێرگز دەڵێت؛ کە من شوومکرد بەخوا هەر سێ‌ مانگێکی پێچوو ئیتر گشتی خەریک ڕێککەوتن و ئاشتبوونەوە بوون، خەڵک لەخۆشیا وەک جەژن بێ‌ وابوو کەوتبوونە شایی و لۆغان ئەیانووت کورد ئاشتبوونەتەوە و حکومەت و کورد ڕێککەوتوون. ژن و کچەکان دراوسێ‌ و ماڵە خزمەکان پێمیان ئەووت پێت بەخێربوو، هەر لەگەڵ بوکێنی تۆیا ئاشووب بڕایەوە. حەفلەیە گەورەیانکرد لەودیوو کەرکووکەوە لای حەسار ناوشوان، وتیان مەلا مستەفا دێ بۆ ئەوێ‌ خیتاب ئەدا. ئیتر زەلام ئاواییەکان هەموویان چوون، هاتبوونەوە خەریکبوو لە خۆشیا هار ئەبوون مەلا مستەفایان بینیووە. لەوەوە بۆ ماوەیەکی زۆر کێشە و شت نەماو خەڵکەکە گەشایەوەو کەوتینە زروفێ‌ خۆشەوە. چەند ساڵێک بەو فەریحییە بردمانە سەر. ئەو ئارامی و ڕێککەوتنە تەنیا چوار ساڵێک دەخایەنێت، دواتر بۆ جارێکی دیکە دۆخی کوردستان بەهۆی پەلامارەکانی سوپای ئێراقەوە تێکدەچێت و گوندنشینەکان دەکەونە نەهامەتییەوە. بەدواییدا بەهۆی ڕێکەوتنی سەدام و شای ئێرانەوە شۆڕشی کورد خامۆش دەبێت. نێرگز وەکوو خانمێکی گوندنشینی کورد ئەو قۆناغە بەم جۆرە دەگێڕێتەوە؛ زۆری نەخایاند ژیانمان لێ‌ تێکچووە، ڕێککەوتنی نێوان حکومەت و پێشمەرگە تێکچوو، شەڕ درووستبوەوە. خوا ئاگادارە ئەتووت هەر بۆ نەهامەتی خوڵقاوین. ناخۆشی لە هەموو لایەکەوە ڕووی تێمان کردەوە. ئەوەنەی نەخایاند شۆڕش تاوایەوە. پێشمەرگە گشتی هاتنەوەو دەچوونە لەیلان و کەرکووک ڕادەست دەبوونەوە، ترس و ناڕەحەتییەک بەرۆکمانی گرت هەر مەپرسە، ئەتووت خۆڵ جەهەنم کراوەتە سەرمانە.
لە ماوەی ساڵانی (1975 – 1980) ، مێردەکەی خاتوو نێرگز ناوی بۆ عەسکەری دێتەوە و بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ و نیو دەبێتە سەرباز لە سووپای ئێراق. لەو ماوەیەشدا بەهۆی تێکهەڵچونەکانی نێوان پێشمەرگە و سووپای ئێراقەوە، دۆخی کوردستان هەر نائارام دەبێت، دەنگوباسی شەڕ و سووتاندنی گوندەکان و ڕاگواستنی گوندنشینان دەبێتە باس و خواسی دانیشتووان. نێرگزخان بەم جۆرە ئەو قۆناغە دەگێڕێتەوە؛ دوای تاوانەوەی شۆڕش، مێردەکەم ناوی هاتەوە بۆ عەسکەریی. وابزانم نزیک سێ‌ ساڵ و چەند مانگێ‌ عەسکەر بوو، ئەوکاتە هێشتا شەڕی ئێران و ئێراق هەڵنەگیرسابوو… ئیتر ئەو ماوەیە هەواڵێ‌ خۆش نەبوو، پیاوەکان ئەچوونە شار ئەهاتنەوە ئەیانووت حکومەت لە حدود کۆمەڵێک گوندی ڕووخاندوە و خەڵکەکەی گواستۆتەوە بۆ ئۆردگا. جارێتر ئەچون و ئەهاتنەوە ئەیانووت لە کەرکووک کورد ئەنێرێ‌ بۆ ئەو خوارە بۆ ناو عارەبسان بۆ ڕومادی و ئەو ناوە. ئیتر شەوان میوانێ‌ بهاتایا یان بچوینایەتە ماڵ دراوسێیەک هەموو قسەوباسەکان هەمووی ناخۆش بوو. بۆ نەگبەتی هێشتا ئەم شەڕو شۆڕانە تەواو نەبوو بوو لە ڕادیۆ بڵاو بوویەوە ئێراق و ئێران بووەتە شەڕیان”.
“هەشت ساڵ شەڕ و نەهامەتی”
لە ماوەی ساڵانی (1980 – 1988) هەردوو حکومەتی ئێراق و ئێران شەڕێکی درێژخایەن تاو دەدەن، کوردستان دەبێتە بەشێک لە مەیدانی ئەو شەڕە، نەهامەتی و ترس و برسێتی و کوشتن بەرۆکی کورد بەرنادەن. نێرگزخان بە زمانە سادەکەی خۆی بەم جۆرە گوزارشت لە نەهامەتییەکانی ئەو ڕۆژگارە دەکات؛ یەکەم جار خەبەرەکە بڵاوبوەوە زەلام ئاوایی پێیان خۆش بوو، ئەیانووت ئێران خیانەتی لە شۆڕش کورد کردووە ئیشەڵا خوای کورد هەردوولایان بەدەست یەکتریی مەحف ئەکاتەوە. بەڵام ئێران و ئێراق هەر مانەوە و خەڵکەکەی ئێمە هەموومان بووینە سووتەمەنی ئەو شەڕەی ئەوان، ئێمە مەحف بووینەوە نەک ئەوان… تەلەفیزیۆنەکەیش هەموو ئیوارانێ‌ وەک فەرز ناو شەڕەکانی پیشان ئەدا جەنازەی دنیا لەو عەردە کەوتووەو کەس دەست نابات جەنازەیەک هەڵگرێتەوە، ئیتر ئەوەنەی تر بار دڵمان گران ئەبوو… ئەو چەند ساڵەی شەڕ بوو تا ئەنفالمان بەسەرداهات ژیانمان هەمووی هەر سەخت بوو. دڵمان دایەمە لە مشتمانا بوو چونکە زروفەکە بۆ کورد ناخۆش بوو، ئەوکاتە هەموو خەڵکەکە وەک یەک وابووین و بۆ هەمومان ناڕەحەتی بوو. هەر ئەوە نەبوو ئێمە لە لادێ‌ بووین بۆیە وابێت بۆ خەڵک شارەکان خراپتر بوو”.
لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا چەند ڕووداوێک دۆخی گوندنشینان زیاتر بەرەو نەهامەتی دەبەن، وەکوو شەهیدکردنی مامەڕیشە، کۆتایهاتنی دانووستانەکانی نێوان یەکێتی و حکومەتی ئێراق، پەلاماردانی بیرە نەوتەکانی کەرکووک لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری گوندەکانی دەوروبەری بیرە نەوتەکانی کەرکووک ڕادەگوێزرێن و حکومەت دەکەوێتە پەلاماردان و سووتاندنی گوندەکان. سووپای ئێراق لە مانگی سێی (1987) ، گوندی مامشە کە ماڵی نێرگزی لێََیە دەڕوخێنێت. ئەو بەسەرهاتەکە بەم جۆرە دەگێڕێتەوە؛ لەدوای هاتنی پاسدارە ئێرانییەکان حکومەت کەوتە ڕووخاندنی ئەو گوندانەی نزیک بوون لە جەیش و جادەو شارەکانەوە، تازە بەیانی دابوو چاومان پێوە بوو جەیش دابارینە سەر ئاواییاو دوکەڵ بەرزەوە بوو. تەپ و تۆز ئەچووە ئاسماناو کەوتنە وێرانکردنی گوندەکەمان. قاژەی جەرگمان دەهات. لەوە ناخۆشتر نییە ماڵت وێران بکەن، ئێستا ئەگەر یەکێ‌ خۆی بەسەری نەهاتبێ‌ ڕەنگە نەزانێ‌ ئازاری ماڵ ڕمیان چەند ناخۆشە. جا وەرە خۆشت چاوت پێوەبێت ماڵەکەت وێران بکەن و هیچ دەسەڵاتێکیشت نەبێ‌… تا بەردەکەی ئەلحەدیش ئەخەنە سەرمان هەر لەبەرچاومان لاناچێ‌ کە چی زوڵمێکیان لە ئێمە کرد و ئەو ئاواییەیان والێکرد”.
ڕووداوێکی دیکە کە تا ئێستا لە یادەوەری نێرگزدا ماوەتەوە، کوشتنی گەنجێکە بەناوی “عەلی” و لەوبارەیەوە دەڵێت؛ بیرمە جارێکیتر هاتن گەیشتنە ئاوایی ئینجا خەڵکەکە پێیزانی کەس فریا نەکەوت ڕابکەن و لەو کەڵوەزو هەردانە خۆمان بشارینەوە. کوڕێک ناوی (عەلی) بوو خەڵک شار بوو لە ترسا هاتبووە مامشە کە جەیش و جاشەکە ئەبینێ‌ لە ترسا ڕادەکات خۆی ئەکاتە ژێر خەرمانێ‌ گەنمەوە، بە ناقیلە دوای کەوتن گرتیان و بردیان، هەردوو گوێچکیان بڕیی بوو گوێیەکانیان هێنا پیشان خەڵکەکەیان ئەدا ئەیانووت ئەوەی بیەوێ‌ لە ئێمە عاسی بێت ئاوای لێدەکەین.
“بەرەو دۆزەخی ئەنفال”
لەدوای ڕووخاندنی گوندەکەیان، نێرگز و خێزانەکەی دەگەڕێنەوە بۆ گوندی سۆرانی ناوچەی جەباری کە گوندی ماڵی باوکی دەبێت، تا کاتی پەلامارەکانی ئەنفال لەو گوندە دەمێننەوە. لەبارەی ئەو ساڵەی بەر لە ئەنفال کە لە سۆران ژیاون، دەڵێت؛ ئێستا خەڵک کە باس ئەنفال و دێ‌ ڕمیان دەکات وا ئەزانێ‌ خەم و مەراقەکەی هەر ئەو ئازیزانەمانن کە لە ئەنفالدا تیاچوون. ئێمە پێش ئەوەی ئەنفالەکەمان بەسەردابێت بەسەرهاتەکانمان ڕۆیی، یادگارییەکانمان ڕۆیی، کەسوکارو دۆست و خۆشەویستەکانمان لەیەک دابڕیاین و ئیتر یەکتریمان نەبینییەوە، یان لە ئەنفال لە زیندان چاومان بەیەک کەوتەوە، هەبوو لە ئەنفالەکەیش هەر یەکمان نەبینی، یاخوا هیچ قەومێ‌ وەک ئێمەی بەسەردا نەیات تازە مەگەر لە قیامەت یەکتر ببینینەوە.
یەکێک لە دیمەنە لەبیرنەکراوەکانی ئەنفال لای نێرگز ئەو سێ‌ ڕۆژەیە کە تۆپزاوە بوون، چونکە “ئەو سێ‌ شەوو سێ‌ ڕۆژەی لە تۆپزاوا بووین قیامەتمان بەچاو خۆمان بینی. بۆیەک کاتژمێرێ‌ چییە نەمانبینیووە خەڵک نەیەنن و خەڵک نەبەن. بیست و چوار کاتژمێر بەدوای یەکا کاروان سەیارە هاتووە خەڵکی داگرتووە، ئەو عەسکەرانەی لەوێ‌ بوون پەیتاپەیتا خەڵکیان لەیەک جیاکردۆتەوەو کۆمەڵیان کردوون و سەیارەی تر هاتووەو باریان کردوون. بە بەرچاومانەوە خێزانەکانیان دابەشئەکرد؛ پیرێژن و پیرەمێرد بەجیا کۆمەڵ ئەکران، زەلام گەنج بە جیا، ژن و منداڵا بەجیا و کچە عازەوەکانیش لەلایەکی ترەوە بەجیا (…) خۆ لەوەتەی خوا دنیای خەلقکردووە پیاو خراپیش هەر هەبووە، بەڵام بەخوا قەت زاڵمی وەک ئەو عەسکەرانەی تۆپزاوای خەلقنەکردووە. هەرچەند بیر ئەکەمەوە نابێت ئەوانەو ئێمە هەردوولامان هەر خوا خەڵقمانی کردبێ‌، ڕەنگە ئەوانە لە بنیادەم نەبووبن. مردنی منداڵان لە زیندانەکاندا یەکێکی دیکەیە لە دیمەنە تراژیدییەکانی ئەنفال، نێرگز دەڵێت؛ هەر ئەوەنەت دەزانی قیژەیەک هاوارێک لەوڵاتەوە بەرز ئەبووەوە، دایکێک ئەیدایە سەروچاو خۆیا منداڵەکەم مرد، دەبوو لە پەنجەرەکەوە بانگ لە حەرەسەکان بکەین وەرن منداڵمان مردووە، منداڵ مردن هەر بەدەم ئاسانە، ئیتر دوان ئەهاتن ئەیانبردە دەرەوەو نەماندەزانی چی لێدەکەن”. ئەو ڕووداوەی تا ئێستا “نێرگز” خەمی لێدەخوات شوێن بزرکردنی ژمارەیەک کچی کوردە، چونکە تا ئێستا شوێنەواریان نەبووە، لەوبارەیەوە دەڵێت؛ لە تۆپزاوا کۆمەڵێک کەنیشکی جوان و جاحێڵیشیان جیاوەکردو کردبویانیانە قاعەی جیاوازەوە، تا ئێستا هەواڵێ‌ ئەوانیش نەبوو، ئەوە هەندێ‌ لە زەلامەکان دۆزریانۆ لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان، بەڵام کچەکان هەر ئاسەواریان نەبوو”.
“چاوەڕوانی لەدوای ئەنفال”
لە بەهاری (2003) ڕژێمی بەعس ڕووخێنرا، لەبارەی ئەو قۆناغەوە نێرگز دەڵێت؛ کە سەدام ڕووخا ئەوکاتە ئیتر ئومێدبڕاو بووین، ئەگینا هەتا ئەو ڕۆژەیش هەر بە تەمای گەڕانەوەی زەلامەکانمان بووین. دوای ئەوە ئیتر هەر ڕۆژێ‌ گۆڕێ‌ بەکۆمەڵ دۆزرابێتەوە ئێمە برینمان دەکولایەوە.. حەزدەکەین ئەوانەی ئێمە بیانهێننەوەو لەنزیکی خۆمان بینێژن تا جارجار بچینە سەر قەبرەکانیان، بەڵام تا ئێستا ئێمە هەر چاوەڕوانین. ئەترسم تەمەنی ئێمەش بڕوات و بمرین و هەر نەیاندۆزینەوە… ئەوەنە ساڵەی لە ئەنفالەکەوە ماوینەتەوە عەزابی ئەو چاوەڕوانیە لەناو سجنەکە ناخۆشترە بۆمان. دەربارەی پڕۆسەی دادگایکردنی سەدام حسێن و سەرانی بەعس، نێرگز دەڵێت؛ سەدام مەحکەمە کریا هەموو ڕۆژێ‌ بەدیار تەلەڤزیۆنەوە دائەنیشتم و سەیرم دەکرد، ئەموت؛ بەڵکوو خوایە گوێم لە دوو شت بێت، یەکیان بزانم زەلامەکانمان لەکوێن و چیان بەسەرهات؟ دوای ئەویش ئەموت بزانم ناڵێت بۆچی وام لەو خەڵکە کرد. ئاخریی هەر نەیووت.
ئەوەی لەئێستادا نێرگز ئازار دەدات، ستایشکردنی سەدام حسێن و ڕژێمی بەعسە لەناو هەندێک مەجلیس و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەوبارەیەوە دەڵێت ئێستا جاروایە گوێم لێیە لەم ڕادیۆو تەلەفیزیۆنانە خەڵک هەیە بە باشە باسی سەدام دەکات یان خۆزگە بەو ڕۆژانە دەخوازێ‌ کە سەدام حوکمی ئەکرد، ئەڵێم خۆزگە ئەو کەسانە بۆ یەک کاتژمێر ئەهاتنە شوێنەکەی ئێمە تا یبانزانیایە ئەو قسانە چۆن وەک تیغ جەرگمان بریندار ئەکات.
لەکۆتا قسەشیدا دەڵێت؛ ڕاستە ئێمە مەینەتی زۆرمان بینی. ئازاری زۆرمان چەشت، بەڵام کورد هەر مایەوەو ئەوان لەناوچوون. ڕاستە ئێمە بێکەس بووین و کەسمان نەبوو بۆیە وایان لێمانکرد، بەڵام خوا هەیە، ئیشەڵا ئەوەی زوڵم لەم کوردە بکات وەک سەدامی لێدێت… بەڵام کورد هەموی بووەتە حیزب حیزب و هەر حیزبەش هەر خەمی خۆیەتی. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 235
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
פריטים המקושרים: 2
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מחוכם
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 07-04-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 07-04-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 07-04-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 235
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 523,683
תמונות 105,938
ספרים 19,729
קבצים הקשורים 98,899
Video 1,420
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
Folders
ביוגרפיה - מין - נקבה ביוגרפיה - אומה - יהודי כורדי מפלגות וארגונים - פרובנס - ישראל הספרייה - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - פרובנס - Kurdistan ביוגרפיה - אנשים מקלידים - זמר הספרייה - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מפלגות וארגונים - ארגון - ידידות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.453 2!