ئەو کێشەیەی خانمان لە مانگی ڕەمەزان ڕووبەڕووی دەبنەوە، وشکبوونەوەی پێستیانە لەگەڵ ئەوەی ڕوخسار و پێستیان ماندوو دەردەکەوێت، چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی پێستت بە تەندرووستی بهێڵیتەوە لەم مانگەدا.
1. کات دابنێ بۆ بایەخدان بە پێستت، مەساج بۆ پێستت بکە، ڕۆژانە پێستت خاوێن بکەرەوە بۆ ئەوەی پێستە مردوەکان لێببنەوە.
2. بەرهەمەکانت بگۆڕە، ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە سوکن لەسەر پێستت، بۆ ئەوەی ڕێگە بدەیت پێستت هەناسە بدات، نەک ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنن کە کونیلەکانی پێستت دادەخەن.
3. پێستت شێدار بکەرەوە، لایەنی کەم ڕۆژانە دووجار کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە.
4. پێستت بپارێزە لە تیشکی خۆر، دژەخۆر بەکاربهێنە و زووزوو نوێی بکەرەوە.
5. لەو ماوەیەی کە بەڕۆژو نیت، زیاتر لە دوو لیتر ئاو بخۆرەوە.
6. خواردنەکانت بە وریایی هەڵبژێرە، دووربکەوەرەوە لە زیاخۆری کردن لە کاتی بەربانگ، هەروەها خۆت بەدووربگرە لە خواردنی چەور و شیرین، باشتروایە بە پرۆتین، سەوزە یان چەرەسات ڕۆژو بشکێنیت. [1]