بۆحەقییەکەی بوختان بەی کەن
مەلایەک لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شارەدێی #تەقتەق# ی شارۆچکەی #کۆیە# هەبوو، پیاوێکی ڕەقەڵە و بێ گۆشت و باریکەڵە بوو، دنیادیدە و زۆری لەبارابوو، ڕۆژێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا وتی: خەڵکی پێم دەڵێن: (مەلایەکی حەق و ڕەقی) ، منیش ئەوەم لە بۆ مامۆستا (مەلا نووری کوڕی مەلا حەمەدەمینی #ئۆمەرگومبەت# )ی گیڕایەوە کە بە شێوەزاری دەربەندی - لوڕی قسان دەکات، ئەویش وتی: بۆ ڕەقییەکەی ڕاست دەکەن بەڵام بۆ حەقییەکەی بوختان بەی کەن. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,378
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!