הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים
  531,792
תמונות
  107,741
ספרים
  20,031
קבצים הקשורים
  101,270
Video
  1,475
שפה
کوردیی ناوەڕاست 
303,648
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,125
هەورامی 
65,862
عربي 
29,462
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,174
فارسی 
9,002
English 
7,430
Türkçe 
3,616
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,509
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
8
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
ترکمانی 
1
קבוצה
עברית
הספרייה 
5
מאמרים 
4
מפלגות וארגונים 
2
שונים 
2
ביוגרפיה 
1
MP3 
323
PDF 
30,607
MP4 
2,400
IMG 
197,018
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
پێگەی هەرێمی کوردستان لە کاروانی بەجیهانیبوون
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پێگەی هەرێمی کوردستان لە کاروانی بەجیهانیبوون

پێگەی هەرێمی کوردستان لە کاروانی بەجیهانیبوون
ناونیشانی بابەت: پێگەی هەرێمی کوردستان لە کاروانی بەجیهانیبوون
ئامادەکردن: #ئاراس مەسیفی#

لە سەردەمی بەجیهانیبوون تەنیا پێکهاتە گەورەکان دەتوانن ببنە کارەکتەری جیهانی و بەرگری لە مانەوە و پاراستنی شوناس و بەرژەوەندیی خۆیان بکەن. کاروانی بەجیهانیبوون دەمێکە کەوتۆتە سەر ڕێگەی خۆیی و پێناچێت لەسەر کەس بوەستێت. پڕۆسەی بەجیهانیبوون سنوورە سیاسی و کولتووریەکانی تەواو کاڵکردۆتەوە. ئامرازەکانی پەیوەندی و گواستنەوە جیهانیان کردۆتە گوندێکی بچوک کە تیایدا نەک تەنیا هەواڵەکانی ڕۆژانە، بەڵکوو تازەترین بەرهەمەکانی پێشەسازی، کشتوکاڵی، هونەری، تەکنەلۆژی و زانستی و تەنانەت نەخۆشییەکانیش بێ جیاوازی شوێن و کات لە کەمترین ماوەدا بۆ هەموو شوێنێکی جیهان دەگوازرێنەوە. ئەوەی نەتوانێت خۆی لەگەڵ مەرجەکانی ئەم پڕۆسەیە بگونجێنێت، ئەوا لە ساڵانی داهاتو بەتەواوی دەبێتە بەشێکی پەرواێزخراوی جیهان، ئەگەر هێشتا بەجێنەمابێت. لە سەردەمی بەجیهانیبوون جگە لە شوناس و کلتوورێکی بەهێز، ئابوورییەکی بەهێز و بەرجەستەبوونی ماف و خزمەتگوزارییە گشتییەکان مەرجی سەرەکی مانەوە و گەشەکردن و بەرەوپێشچونن.
دەوڵەتی ئێراق، کە لانکەی شارستانییەتە کۆنەکانە، لە ڕوی شوناسی مێژویی، ئایینی و نەتەوەیییەوە دەوڵەمەند و پێشەنگە. بەهۆی پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی ڕەسەن و ڕەنگاوڕەنگی ناوچەکە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە ڕوی فرەییی ئایینی و کولتوورییەوە. سەرچاوە سرووشتییەکان و ژینگەی بەپیتی کشتوکاڵی و سرووشتی جوانی گەشتیاری دەوڵەمەندییەکی سرووشتییان پێ بەخشیوە. تەنیا دەرد و نەخۆشی ئێراق، حوکمڕانییە شکستخوارد و گەندەڵە یەک-لە-دوا یەکەکانی دەستەبژێری سیاسییە، کە حوکمڕانانی هەڕێم بەشێکی دانەبڕاون لێی. جگە لە کێشەی هەنوکەیی مووچە و بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێم، پرسگەلێک هەن، کە لە داهاتودا مەرجی بنەڕەتی مانەوە و گەشەکردن و بەرەوپێشچونی هەرێمی کوردستانن لە سەردەمی بەجیهانیبوون. ئەوانیش بوارەکانی کلتوور و شوناس و ئابووری و ئاساییش مافە گشتییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمن، کە گەشەی هەموویان بە یەکترەوە بەندە، هی هەموشیان بە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراق بەستراوەتەوە.
لە ئێستادا چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراق و حوکمڕانییەکی باش لە ناوەند تەنیا گەرەنتی پێشکەوتن و گەشەی ئەو بوارانەن. لە ڕوی شوناسەوە نەتەوەی کورد ئەگەر بیەوێت پاراستن و مانەوەی شوناس و کولتووری خۆی مسۆگەر بکات، هیچ ڕێگەیەکی تری لە بەردەمدا نییە جگە لە دەوڵەمەندکردن و موتوربەکردنەوەی کولتووری خۆی لەگەڵ کولتووری گەlانی ناوچەکە. کورد وەکوو گەلێکی ڕەسەنی ناوچەکە بەهۆی هاوبەشی ئایینی لەگەڵ گەلانی موسڵمان و ئایینەکانی تر و هەرەوها بەهۆی زمان و مێژوی هاوبەشی لەگەڵ گەلانی ئێرانی، مەرجی گرنگ و باشی هەیە، کە دەتوانێت سوودیان لێوەرگرێت. گەلی کورد دەتوانێت بەهۆی موتوربەکردنی و ئاوێتەکردنی کولتووریی نەک تەنیا شوناسی مێژویی و کولتووریی خۆی دەوڵەمەندتر بکات، بەڵکوو کولتووری گەlانی ئێراقیش دەوڵەمەندتر و فرەڕەنگتر و بەهێزتر بکات. بۆ نموونە چۆن هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە گوتنەوەی وانەکانی مێژو و زمانی عەرەبی و تورکمانی و گەلانی تری ئێراق لە قوتابخانەکانی هەرێم، لەبەرانبەردا دەبێت حکومەتی ناوەند پابەند بکرێت بە گوتنەوەی وانەکانی مێژو و زمان، فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە سەرتاسەری خوێندنگاکانی ئێراقدا، ئەمە دەرفەتێکیشە بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان تا بچن لە بەشەکانی دیکەی ئێراق لە قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکاندا وانەی کوردیی بڵێنەوە. لە ڕوی فەرهەنگی و هونەرییەوە بە هەمان شێوە، فیستیڤالەکانی فیلم و موزیک و ئەدەبی کوردیی لە بەغدا ساز بکات، فیلم و مۆسیقا و ئەدەبی ئێراقی لە سلێمانی و دهۆک و هەولێر ڕێکبخات. پێی نەنگی نەبێت لەژێر ناوی ئێراق بەشداری فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان بکات و بەرهەمە کولتووریەکانی خۆی پێشکەشبکات.
لەوانەیە بۆ هەندێک کەس، بەتایبەتی نەوەی تازە، ئەمە تەنیا وەکوو داخوازییەکی تیۆریی دەربکەوێت، بەڵام ڕاستییەک هەیە، کە لەوانەیە گەدەی کوردایەتی بەئاسانی بۆی هەرس نەکرێت، ئەویش ئەوەیە کە سەڕەرای هەموو دڕندەیی و تاوانکارییەکانی سەردەمی بەعس، کەرکووک و بەغدا بەر لە نەوەدەکان ناوەندی پێشخستن و بۆژانەوەی فەرهەنگ و کولتووری کوردی بوون. تەنانەت کوردانی وڵاتانی دراوسێش بە مەبەستی تۆمارکردنی بەرهەمەکانیان ڕویان لە بەغدا و کەرکووک بو، لە کاتێکدا لە ئێستادا بەرهەمهێنەرانی کولتووری کوردی لە سایەی حوکمڕانی کوردییەوە ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار دەبەنە وڵاتانی دراوسێ بۆ تۆمارکردنی بەرهەمەکانیان. ئەو نموونەیە بۆ کەمکردنەوەی دڕندەیی تاوانەکانی سەددام نییە، بەڵکوو بۆ دەرخستی گرنگی چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراقە بۆ گەشەی کلتوور و فەرهەنگ و هونەری گەلی کوردە، ئەگەر بزانرێت و بتوانرێت بەباشی سوودی لێوەربگیرێت. ئەمە جگە لەوەی هونەر و کلتوور و مۆسیقا و فیلم پێویستی بە بازاڕە لە سەردەمی جیهانگیرییدا، بازاڕی گەورەی ئێراق یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ ئەوەی بچوکیی بازاڕی هەرێمی کوردستان قەرەبوبکاتەوە.
لە بواری ئابوورییەوە، حوکمڕانییەکی باشی ناوەند تاکە گەرەنتییە بۆ سنووردانان لە بەتاڵانبردن و قۆرخکاری سەرچاوەکانی دارایی هاووڵاتییانی ئێراق و هەرێم. جگە لەمەش ئێراق نەک تەنیا بازاڕێکی هیچگار گرنگ و بەسوودە بۆ خاوەنکار و پیشەساز و جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو گەورەترین سەرچاوەی گەشتیارانیشە بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم. لە ڕوی ئەمن و ئاساییشەوە، تەنیا کاتێک مافی هاووڵاتییان هەرێم لە ناوخۆی هەرێم پارێزراو دەبێت، کە دەزگاکانی تەشریعی و دادەوەری ناوەند ئەوەندە بەهێز بن، بتوانن بەرگری لە مافە گشتییەکانی هاووڵاتییان هەرێم بەرانبەر بە هێزە ئەمنییە حزبی و بنەماڵەیییەکانی هەرێم بکەن. لە بواری پاراستنی سنوورەکانیش هێزێکی پێشەیی ڕاهێنراو و پڕچەکی نیشتمانی تەنیا گەرەنتییە بۆ پاراستنی سنوورەکانی هەرێم لە دەستدرێژییەکانی وڵاتانی دراوسێ، بە تایبەتی ئیران و تورکیا، کە ئێستا لە سایەی حوکمڕانی کوردییەوە، ناوچە سنوورییەکانی هەڕێمیان کردۆتە حەوشەی دواوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان. سپاردنی پاراستنی سنوورەکانی هەرێم بە سوپای نیشتمانی، نەک تەنیا سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر خاکی هەرێم دادەنێت، بەڵکوو وادەکات کە کارتی پرسی کوردی بەشەکانی تری کورستانیش لە دەست حوکمڕانانی هەرێم دەربێت، کە لە تەهران و ئەنکەرە بە هەرزانترین نرخ خستویانەتە موزایەدە و مامەڵەی سیاسیی و حزبیی و بنەماڵەیییەوە. ئەوەی پەیوەندی بە مافە گشتییەکانەوە هەیە، ئەوە هیچ گومانێکی تێدا نییە کە بێ بوونی چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراق، سنوورەکانی زەرد و سەوز، چەندین ڕەنگی تریشیان بۆ زیاد دەبو. هەڵبژاردن و پارلەمان و دەزگاکانی تری حوکمڕانی لە ئێستا بێ نرختر دەکران. ئەو ئازادی و فرەحزبییە ڕێژەیییەی ئێستای هەرێم تەنیا بە هۆکاری چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراقەوە فەراهەم بوە. تەنیا ڕێکخستنەوە و بەهێزبوونی دەزگاکانی تەشریعی و جێبەجێکار و دادوەری ناوەند، دەتوانن چاودێری و لێپرسینەوەی جددی لە دەزگاکانی هەرێم فەراهەم بکەن. بۆیە، هێزە سیاسییەکانی هەرێم، ئەوانەی دەیانەویت گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان درووستبێت، دەبێت چالاکانە لە بەغدا ببنە داڕێژەری سیاسەت و لە حوکمڕانیی بەشدار بن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لەبەرانبەر شکەستەکانی حوکمڕانیی و سەرکەوتنەکانی ئێراق بە هی خۆیان بزانن. هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و بەجیهانیبو درووستنابێت ئەگەر ئێراقێکی وێران و شکستخواردو هەبێت.
هەرێمی کوردستان تەنیا لە ڕێگەی ئێراقێکی سەقامگیر و ئارام و پێشکەوتو دەتوانێت بە ڕوی دونیا بکرێتەوە و جێگەی شایستەی خۆی بگرێت. بە پێچەوانەوە و هەڕێمی کوردستان لە هەموو پێشکەوتنەکانی جیهان دادەبڕێت، هەمیشە وەکوو دیل و بارمتەی حوکمڕانی حزبی و بنەماڵەیی دەمێنێتەوە و هاووڵاتییانیش پەراوێزخراوتر، کلتوور و شوناسیش لە ئێستا هەژارتر و لەرزۆک تر دەبێت. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 252
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 06-05-2023
פריטים המקושרים: 1
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: No specified T4 1434
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מחוכם
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 06-05-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 06-05-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 06-05-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 252
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים
  531,792
תמונות
  107,741
ספרים
  20,031
קבצים הקשורים
  101,270
Video
  1,475
שפה
کوردیی ناوەڕاست 
303,648
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,125
هەورامی 
65,862
عربي 
29,462
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,174
فارسی 
9,002
English 
7,430
Türkçe 
3,616
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,509
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
8
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
हिन्दी 
1
Čeština 
1
ترکمانی 
1
קבוצה
עברית
הספרייה 
5
מאמרים 
4
מפלגות וארגונים 
2
שונים 
2
ביוגרפיה 
1
MP3 
323
PDF 
30,607
MP4 
2,400
IMG 
197,018
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
הספרייה - פרובנס - ישראל הספרייה - ספר - גיליון כורדי הספרייה - ניב - עברית הספרייה - Publication Type - הספרייה - PDF - מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - חברתי מאמרים - Publication Type - Scanned Document מאמרים - ניב - עברית מאמרים - פרובנס - Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.657 2!