سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یاسای هەڵبژاردن پەیوەندی بە هەموو گەلی کوردستان و سەرجەم حزب و لایەنەکان و ئۆپۆزسیۆن و کەسە بێ لایەنەکانیشەوە هەیە، بۆیە دەبێت ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت. د. #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #17-05-2023# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکی ئاداری 2023 کە وتاری دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەڕڵەمانمان خوێندەوە ڕامانگەیاند، کاری لە پێشینەی ئەم وەرزەی یاسادانانی پەڕڵەمان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە ماوەی ڕابردوو کە دانیشتنی پەڕڵەمان نەکراوە ڕاپۆرتی لیژنەکان ئامادە نەبووە، چونکە هەرکاتێک ڕاپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەڕڵەمان ئامادەبێت، پەڕڵەمان دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدەکات. سەبارەت بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ڕوونیکردەوە، لیژنەی پەڕڵەمانیمان درووستکردووە، ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردووە 84 کەسبوون و 54 کەسیان مەرجەکانیان تێدابووە و ناوەکانیان نێردراوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی، چونکە ئەوکەسەی دەبێتە کۆمسیار نابێت دۆسیەی گەندەڵی هەبێت و پێشتر حکومدرابێت. د. ڕێواز فایەق جەختیشی کردەوە، بە هاوتەریب لەگەڵ هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن دەبێت کۆمیسیۆنیش کارابکرێت، بەڵام ئەگەر هەتا #18-05-2023# نەمانتوانی ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێبکەین و لە #31-05-2023# کارەکانمان تەواو بکەین ئەوا کۆمیسیۆنیش دەتوانێت کارەکانی خۆی بکات. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 607
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!