دەڵەک تسکەنە، پێستیشی ئەکەن بە کەوڵی شایی.
دەڵەک: ئاژەڵێکی کێوی گۆشتخۆرە، هاروهاجە و خاوەنی دەست و چنگێکی دڕە، بەڵام پێستێکی جوانی بریقەداری هەیە، لە کوردستان لە ناوچە چیاییەکاندا دەژیی، جارجار بۆنێکی پیسی لێدێت، بۆ ئەوەی خۆی لە دوژمنەکانی بپارێزێت. لە کوردەواردا کەوڵەکەی بۆ جوانی لەماڵدا دادەنرێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بە دیمەن هیچ و پوچ بێ بەڵام لە شتێکدا باش و بەهرەمەند بێ.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 506
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!